بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بەعسیش تانک و تۆپی هەبوو!!

Monday, 25/04/2011, 12:00


کاتی گەڕانەوەم بۆ کوردستان دوی یانزە ساڵ دابڕان، هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵێک لاوی خوێن گەرمی دوای ڕاپەڕین دەبوو بە مشتوو مڕم لەسەر ئەوەی ئەوان پێیان وابوو کە دەسەڵاتی کوردی زۆر لەبەعس خراپترە، منیش دەمووت ئاخر ئێوە زوڵم و چەوساندنەوەی بەعستان نەبینیوە بۆیە ئاوا دەڵێن، ئەوانیش دەیانووت تۆش دەمێکە کوردستانت جێ هێشتوەو زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتەت نەبینیوە، ڕۆژ هاتوو چوو منیش هاتمە سەر هەمان ڕاو ئێستا دەبێت داوای لێبوردن لەو کەسانە بکەم کە کاتی خۆی ئەم گفتۆگەیەم لەگەڵ کردوون..
ئەگەر تا پێش ١٧ی شوباتی خوێناویش تاکە گومانێک مابێت لە نیوان ئەو دوو بۆچونەی بەراوردکردنی بەعسی سەدام و بەعسی کوردی، ئەوا بێ شک دوای ئەو مێژووە هیچ مەودایەک نەما بۆ بیرکردنەوە و هیچ قسەیەک نەما بۆ ووتن، هەر کەسێکیش دوای ئەم مێژووە بەرگری لەم دوو بنەماڵەیە بکات بەهەر شێوەیەک بێت، ئەوە دەبێت وای دابنێ زەمەنی بەعسەو بەرگری لەبەعس دەکات یاخود ڕوونتر بلێین جاشێکی سەردەمی بەعسە خوای دەکرد نزیکتین کەسی خۆشم دەبوو!!
بەدوای بانگ کردنی وەزیری چەتەکانی تاڵەبانی شێخ چۆپی بۆ خزمەت کەمال کەرکوکی ببورن قالە دوبزی ، شێخ چۆپی لەسەر هێنانی دەبابە بۆ ناو سلێمانی بە خوێنی شەهیدان سوێندی خوارد کەئەم دەبابانە ناقیلەی نەفەر هەڵگر بوون، همم شەل نیەو پای شکاوە، خەڵکانێکی زۆر لەسەر سوێندە درۆکەی بەخوێنی شەهیدان ناڕازیی بوون بەتایبەت کەسوکاری شەهیدان.
دەبوایە کەسووکاری شەهیدان ئەوسا هەڵوێستیان وەرگرتبا کە کاتێک جاشیک و پێشمەرگەیەکی سەنگەر لەیەک دەزگای بەناو شەهیدان موو چەیان وەردەگرت!! نەک ئێستا، کە ٢٠ ساڵە سەرانی کورد سوکایەتی بە کەسوکاری شەهید و بازرگانی بە خوێنی شەهیدانەوە دەکەن، کەسیش مقەی لێوە نایەت..
ئەگەر شێخ چۆپی دوێنی سوێندی درۆی دەخوارد لەمەڕ هێنانی تانکو تۆپ بۆ سلێمانی . ئەی ئەمڕۆ دەڵێ چی؟؟ کاتێك نەک هەر سلێمانی بەڵکوو هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان کردۆتە سەربازگەیەک و بەخەیاڵی خاوی خۆیان سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەن شێخ چۆپی ئەمڕۆ ڕێشکاوانە دەڵێت هیزەکانمان جولاند وون چەکی قورس و ئەمری تەقە کردنیشیان پێیە وەک ئەوەی پێشتر ئەمری تەقەکردنیان پێ نەبووبێت؟! مژدەشمان پێدەدات کە ئەو هیزانە دەمێننەوە، بۆ گویا بەعس تانک و تۆپی نەبوو هەمووشمان بینیمان لەبەر ورەی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان وەک شێرە بەفرینە توانەوە ..
لەکۆتایدا هەر ئەوەندە ماوە بڵێم کەسوکاری سەربەرزی شەهیدا دەبێ هەڵویست وەربگرن لەبەرامبەر ئەم لەشکرکێشیەی چەتەکانی تالەبانی
بەحەق کەسووکاری ئێمە بۆ ئەوە گیانی خۆیان نەکردە فیدا بۆ چەند بنەماڵەو تاقمێک کە هێزەکانیان سەرکوتی خەڵکی کوردستانی پێ بکرێت
دەبا ئێمە وەک کەسووکاری قوربانیان پێش هەر کەسێک ئەو سوکایەتیە قبوڵ نەکەین، لێیان بێینە مەیدان بەهەر شێوەیەک کە بۆمان دەکرێت ئەو سیاسەتە سەربازیەو سەرکوتەی هەر دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کورد فرۆش ڕیسوا بکەین..
مستەفای حەسەنە گەورە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە