مه سرورو ده زگا ئه منیه که ی
Thursday, 08/11/2012, 12:00
خۆێنه ری به رێز، هه موومان ئه وه ئه زانین که ئێمه ی کورد به درێژای مێژوو له لایه ن ده وڵه تانی تره وه به هه موو شێوازێکی نا ئه خلاقیوو دوور له به ها ئینسانیه کان چه وسێنراوینه ته وه، هه ر جاره و به بیانویه ک وله ژێر ناوێکی تروجودا له وانی پێشوتر مافی ژیانمان وبه کوردبوونمان زینده به چاڵ کراوه. قسه کردن له سه ر ئه م بابه ته به نا مه یه ک یان به نوسینی چه ند کتێبێک ناتوانین ئه وه ی که کراوه ده ر حه ق به کورد باس بکه ین. زۆربه ی جاره کان به هۆی خیانه تی یان ناشاره زابوونی سه ر کردایه تی کورده وه بووه، ناشاره زا بوون له به ڕێوه بردن به شێکی گه وره یه له خیانه تی نیشتمانی، خیانه ت به رامبه ر کارو خه ڵک. که سێک له شوێنێک دائه نرێ که شایه نی ئه و جێگایه نیه به ڵام له به ر ئه وه ی که ماستاو چیه و ئا غا که یشی ناشاره زاو پیشه ی هه ر خیانه ت و خیانه ت کاری بووه، بۆیه ئه م جۆره که سانه هه میشه له پێشه وه دائه نرێن وخیانه ت به وه زیفه که یان و سه لامه تی هاووڵاتیان و، وه بگره به ئاغاکه یشیان ئه که ن. له م کورته چیرۆکه باسی ڕوداوێک ئه که ین که ده ڕۆژێک به ر له ئێستا ڕویداوه له لایه ن کارمه ندێکی ئاسایشی هه ولێره وه و زینده به چاڵکردنی ڕوداوه که له لایه ن فه رمانده که یه وه تاوه کو ئاغای گه . . وره پێی نه زانێ
سه رکه وت سه ردار کارمه ندی ئاسایش و حیمایه ی عه میدکه یوان تۆفیق احمد به رپرسی سه یته راتی کوردستان، چه ند ڕۆژێک به رله ئێستا سه رکه وت له ڕێگای هه ولێر که رکوک له خاڵی پشکنینی که رکوک ده گیرێ چونکه کۆمه ڵێک ئه وراقی ساخته له ناو سه یاره که یدا ده دۆزرێته وه، دوای دیارنه مانی سه رکه وتو ترس و دڵه ڕاوکێ له لایه ن خزم و که سوکاریه وه به گومانی ئه وه. . . ی که گوایه سه رکه وت له لایه ن تیرۆریسته وه ڕفێندراوه
که سوکاری سه رکه وت دوای دوو ڕۆژگه ڕان و بێ هیوابوون له دۆزینه وه ی کوڕه خائینه که یان په نا ده به ن بۆ که یوان تۆفیقی به رپرس تاوه کو سوراغی کوڕه که یان بۆ بپرسێ. ئه ویش به په له ئاگاداری هه موو داموده زگاکانی هه رێم ده کات که کارمه ندێکی ئاسایش دیارنه ماوه
پێش ئه وه ی که یوان هه واڵی سه رکه وت بزانێ، سه رکه وت له لا یه ن ئاسایشی که رکوکه وه لێ کۆڵینه وه ی له گه ڵ ئه کرێ و دان به وه دا ده نێ که زیاد له ساڵێکه چوه ته چه ند شارو شارۆچکه یه کی هه رێمی کوردستان و پاره یان له خه ڵک وه رگرتوه به پاساوی ئه وه ی که گوایه ده ستی ده ڕواو ده توانێ له داموو ده زگاکانی هه رێم به تایبه تی ئاسایش دایان بمه زرێنێ، هه ر موعامه له یه ک چه ند سه د دۆلارێکی وه رگرتوه، وه ئه م کارانه ی کارئاسانی بۆ کراوه به هاووکاری ناوو . .عوسمانێک
هه واڵ ئه گاته ده ستی که یوانی به رپرس، ئه ویش ده ست به جێ داوا ده کات که لێکۆڵینه کا ن ڕابگیرێت و ڕاده ستی ئه و بکرێ، چونکه ئهم به رپرسی سه رکه وته و ته نها خۆی بڕیا ر له سه رچاره نووسی ئه دات، که یوانیش بۆ ئه وه ی مه سه له که بشارێته وه له مه سرور بارزانی وله سه ری نه کوێ داوا له سه رکه وت ده کات که پا ره ی ئه و که سانه بداته وه که لێی وه رگرتوون، له به رامبه ر ئه وه به ڵێنی پێ ئه دات ئازادی بکاو بیگه ڕێنێته وه سه رکاره که ی خۆی
ئافه رم کوڕی سه رۆکی هه رێم بۆ ژیرو دانایت، ئه گه ر کوڕی سه رۆکی هه رێم ئیداری و ژیرو زانا بوایه که سێکی نه خوێنده واری وه کو که یوانی دانه ده نا له و جێگا گرنگه، که یوانی نه خوێنده وار له جیاتی ئه وه ی سه رکه وت ده ست به جێ ده ر بکات و بیداته دادگا، ئا زادی ده کاو ده یگه ڕێنێته وه سه ر کاره که ی خۆی کانما هیچ نه بووه. خیانه ت له کاره که ی و ئه منیه تی خه ڵک و
ئاغا که شی ئه کات. ئه مه گومانی زیا تر لای هه مووان دروست ده کاو پێمان ئه ڵێ، ئا یا ئه و ئه وراقانه ی له سه یاره که ی سه رکه وتدا گیراوه ته نها فۆرمی ساخته ی دامه زراندنه یان شتی تر؟
ڕووداوی ها وشێوه ی وا پێویستی به لێکۆڵینه وه ی وردو درشت هه یه، نابێت به هیچ جۆرێک ڕێگای پێ بدرێت زینده به چاڵ و سه رنوگم بکرێت. کارمه ندی ئاسایش له هه رپله و پایه یه ک بێت ده بێت به دڵسۆزی و به ئه مانه ته وه کاره کانی جێ به جێ بکات و ئه منیه ت و ئاسایشی هاووڵاتیان . . زامن بکات
خودای گه وره ته نها بۆ خۆی ده زانێ که چه ند جارکاری هاوشێوه ی واو بگره زۆرله وه گه وره تریش ڕویداوه و شاردراوه ته وه. ئه ی ئیتر چۆن دڵنیا بین له ئه منیه ت و ئاسیشی خۆمان و شه و به . .ئارامی سه ربنێینه وه
ئه وه ی که باسم کرد هیچ زیاده ڕۆی و ناڕاستی تێدا نیه و ئه ماده باشی ئه وه م تێدایه که بچمه دادگایه کی بێ لایه نی دوور له ده سه ڵاتی زاڵمان وبێ باکان له ئه منیه ت و ئا سایشی هاووڵاتیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست