کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپزسیۆن خاپاوه‌ و یا خۆی ده‌خاپێنێت؟!..ئه‌مه‌ریکا لێره‌یه‌..خاڵی به‌‌هێزه‌..

Sunday, 26/06/2011, 12:00


ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆن که‌ کورتکراوه‌ی سێ هێزی سیاسی گۆڕه‌پانی کوردستانن"گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ" له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ خاپێنراون کاره‌ساته‌ ، خۆ ئه‌گه‌ریش خۆیان ده‌خاپێنن ئه‌وا سه‌دجار کاره‌ساتتره‌.
مه‌سعود بارزانی به‌ عه‌قلیه‌تی سه‌رووی یاساوه‌ خۆی ده‌بینێت ،هه‌موو ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت. فوئاد حوسه‌ین ده‌ڵێت: سه‌دان به‌رپرسی حزبی و حکومی تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵی و فایله‌کانیان له‌ده‌ست "سه‌رۆک!" دایه‌.
ئۆپزسیۆن پێش خه‌ڵک ده‌بێ بپرسێت :
1- بۆچی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌د تاڵانچییه‌ن؟خۆ تالانی گه‌وره‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌یکه‌ن. برا و کوڕه‌کانی سه‌رۆکی فوئاد حوسه‌ین ، به‌سه‌دان پرۆژه‌ی تاڵانکردن تێوه‌گلاون ، ناکرێت به‌و تالانییه‌ بووترێت " گه‌نده‌ڵی "، چونکه‌ به‌راستی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ی قووتی خه‌ڵکی کوردستان به‌ زۆری چه‌کدار ، ده‌چیته‌ قاڵبی کرده‌ی مافیایی و تاڵانکردنی چه‌کدار.
2-دواتر بۆچی "سه‌رۆک!" که‌ به‌خۆی به‌شێکه‌ له‌و تاڵانیی ‌ و گه‌نده‌ڵییه‌ ، خۆی کردووه‌ به‌ ردێنسپی له‌ جیاتی داواکاری گشتی و پۆلیس و دادگا خه‌ڵکی دادگایی ده‌کات؟!.خۆی کردووه‌ به‌ خاوه‌نی کوردستان ، به‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ بودجه‌که‌ی ، به‌ په‌رله‌مانه‌که‌ی به‌ دادگاکه‌ی به‌ هه‌مووی!.
ئۆپزسیۆن پێویسته‌ بزانێت که‌ ئه‌و کاروکرده‌یه‌ی "سه‌رۆک!" دژی ئه‌وانه‌ پێش ئه‌وه‌ی دژی خه‌ڵکی کوردستان بێت.ئه‌گه‌ر زوو نێته‌ ده‌نگ ، پلانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا سه‌رده‌گرێ ، به‌چه‌ند ئیجرائاتێکی هامشی خۆڵ ده‌کاته‌ چاوی خه‌ڵکیو،   ,ئۆپزسیۆن مه‌هارده‌کات و ده‌بێته‌ ته‌یرێکی مه‌عقول.
ئۆپزسیۆن ده‌بێ چاو له‌گه‌لانی ده‌وروبه‌ر بکات ، خۆی ره‌پێش خه‌ڵکی بدات و هاواری ئه‌و هاواری " که‌رامه‌ت و ئازادی" بێت ، مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیجرائاته‌ شه‌کلییانه‌ ده‌کات ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ئازادی و که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بخاته‌ ژێرپێیان. کێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ،ته‌نها ره‌هه‌ندی ئه‌و تالانییه‌ نییه‌ ، به‌لکو له‌وه‌پێشتر و گرنگتر ره‌هه‌ندی که‌رامه‌ت و ئازادییه‌.
ده‌توانن له‌سۆنگه‌ی به‌رزراگرتنی که‌رامه‌ت و ئازادی خه‌ڵک ، پرۆژه‌کانی ده‌سه‌لات و ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی پرۆپاگه‌نده‌ی بۆده‌کات سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌. خه‌ڵکی دلێری سوریا به‌سنگی رووت کاتێ له‌ 15 ی ئازار ده‌ستی به‌ راپه‌ڕینکرد ، یه‌که‌م دورشمی" الحریه‌" بوو که‌ باوکی دورشمه‌کانه‌ ‌.له‌وێوه‌ و له‌م دورشمه‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستیپێکرد.
ئۆپزسیۆن نابێت به‌ کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌لات بخاپێت یا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێت ، چونکه‌ ئێستا کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌ بڕگه‌یه‌کی مێژووی گرنگ تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌ده‌ستدانی کاره‌ساته‌.
ئۆپزسیۆن ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانێت ، کاتێ له‌ میسر و دواتر له‌ لیبیا و ئێستا له‌ یه‌مه‌ن و سوریا بۆ فاکته‌ری ده‌ره‌کی ده‌روانرێته‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی هه‌بێت له‌ته‌ک گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ دژی دیکتاتۆره‌کان ، که‌ زۆرجار بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌سته‌مه‌ ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌ته‌ک خه‌ڵکی بجه‌نگێت. ئێستا ئه‌مه‌ریکا له‌ رووی سیاسی و عه‌سکه‌رییه‌وه‌ له‌ کوردستان و عێراقه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خه‌لکی کوردستان و دواتر ئۆپزسیۆن بیانه‌وێت گۆڕانکاری بکه‌ن و ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ رابماڵن ، هاسانتر ئه‌مه‌ریکا به‌تاینبه‌تی و رۆژئاوا به‌گشتی به‌ده‌نگه‌وه‌ دێن ، جونکه‌ بوونیان له‌سه‌ر خاک هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ریاک وه‌ک هێزێکی کارای سه‌رمایه‌داری جیهانی هه‌رزوو پشتیوانی له‌ده‌سه‌لاته‌ ته‌قلیدییه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه‌ و ده‌چێته‌ پال خه‌لکی ، چونکه‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌یسوڕێنێ نه‌ک عاتیفه‌.
جا بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدان له‌ کوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیش ، خاڵی به‌هێز که‌ خۆی له‌ بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌بینیته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی باشتر ده‌سته‌به‌ربووه‌ وه‌ک له‌ خه‌ڵکی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و ئه‌وانی دیکه‌.له‌ عێراق و کوردستان پێویست به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه‌ تا ته‌ده‌خول بکات ، ئه‌وه‌تا بۆ سوریا ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ رۆژانه‌ ئه‌نجامده‌درێت ، ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌هۆی دژوه‌ستانی روسیا و چین نه‌یانتوانی بڕیاری "سه‌رکۆنه‌"کردنی رژێمی به‌عسی سوریا ده‌ربکه‌ن.
خاپاندن و خۆخاپاندن له‌ رووه‌تی ئۆپزسیۆنه‌وه‌ دیاره‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت متمانه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ، هه‌رچی زووه‌ ، ده‌سه‌لات جێبهێڵن بۆ شه‌قام ، با شه‌قام بڕیاری خۆی بدات که‌ پێمانوایه‌ که‌متر له‌ " الشعب یرید اسقاگ النڤام"ی ناوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە