کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان یان گۆرانى ریشەیی ژمارە (1)... بۆ نەیگۆڕن ؟؟؟؟

Thursday, 02/07/2009, 12:00


لە ژێر ساباتى (کریشنا مورتى) ئایا مرۆڤى کوردى چۆن لە گۆران تێگەشتوە ؟؟
ئەگەر بێتو بەشێک لە خەڵک وا تێگەشتبێتن کە تەنها دەموچاوەکان لە پیر بۆ گەنج یان بە پێچەوانەکەى ئیتر کێشەى ریشەیی ژیانى مرۆڤى کوردى چارەسەر دبێت ، ئەوە بۆچونێکى زۆر هەڵەیە ، بە تایبەت پیرەکان بەو جۆرە تێگەشتون کە دەبێت بە باشى تیفکرن کە گۆڕان بە پیرۆز کردنى تاک وەک (شەخس) هەرگیز ناکرێت گۆڕانى ریشەیی دەبیت لە تاکەوە واتە لە هەموومانەوە دەس پێ بکات ، وە لە هەر میلەتێکدا ئەم سەر هەڵدانە دەستى پێ کرد ، من پێم وایە ئەو میلەتە رێگاى روناکى بە دی کردوە ، لە هەمان کاتدا لەم وڵاتە تا سەر ئێسکە داگیرکراوە گەندەڵەى ئێمەدا ، ئەم سەر هەڵدانە تیشکێکى نوێیە لە ئێستادا ئەدرەوشێتەوە ، کە هێشتا بە ڕونى خەڵک بەرنامەى گۆران پێ نەگەشتوە ، ئەو گەرموو گوریە من بە پێشکەوتنێکى نوێى دەبینم ، وە هەست دەکەم مرۆڤى کوردى لە دواى سەد ساڵ شۆرش کردنى بێ ئەنجام ، بێ سەربەخۆیی ، بێ هیچ کیانێک کە دەلالەت لە ژیانى تاک بکاتو دور بێت لە بنەماڵە پەرستیو کورسى پەرستى لە راستیدا سەر هەڵدانێکى زۆر نوێیە ، من بە شۆرشێکى درەوشاوەى دەبینم لە مێژوى کوردا ئەوەش لە سەر دەستى تاکێکى کوردى نیشتمان پەروەر بە ناوى نەوشیروان مستەفا لە لوتکەى یەکێتیدا دەستى کێشایەوەو بڕیارى دا وەک بیردۆزێکى کوردى ژیانى یەکسانى هەڵبژێرێت ، لە کاتێکدا دەیتوانى ئەویش گەورەترین سەروەتو سامان بنێت بە یەکەوەو بە مەیلى خۆى چی بوێت بیکات ، وە لە ئێستادا زیندو بونەوەیەکو زەمینەیەکى نوێى بە پشتو پەناى تاکى کوردى دروست کردوە ، ئەم مرۆڤە دەیەوێت مێژویەک بۆ کورد تۆمار بکات کە لە هیچ شۆڕشو دەسەڵاتێکى کوردیدا لە دواى ئیسلامەوە باس لەم جۆرە شۆرشە نەکراوە کە تاک خۆى رێگاى خۆى ببینێت ، نەک سەرکردە رێگا بۆ میلەت ببینێتو وەک خواوەند رەفتار بکات ، پێش ئیسلام لە بەر ئەوەى میلەتى کورد زەردەشتى بوون بە پێى دینەکەیان لە هەموو لادێو شوێنێکدا بە هەڵبژاردن تاک توانیویەتى ژیانى خۆى دیارى بکات بە تایبەتى هەورامیەکان کە لە کتێبى هەورامان شناسیدا باسى لێوە کراوە ، پاشان گەلێک شۆڕشى لەم شێوەیە لە جیهاندا دروست بوەو ئەم رێبازە دورو نزیک نوێ نیە بەڵام لە کوردستاندا وەک وتم یەکەم جارە لە رەوتى سیاسى کوردیدا سەر هەڵدانى وەها رو بدات ،



ئەگەر بێتو گۆران لە کایەکەدا نەبوایە !!

ئەگەر بێتو گۆران لە کایەکەدا نەبوایە دوبارە یەکێتیو پارتى ئۆتۆماتیکى دەچونەوە دەسەڵات ، یان ئەگەردوبارە بچنەوە دەسەڵاتو لە ریشکەوە نەگۆرێن کە بەرنامەى گۆڕانیان هەڵنەگرتوە ئەوا من دڵنیام لەوەى هەرێمى کوردستان دابەش دەبێت بە سەر دوو هەرێمدا ، هەرێمى سلێمانى ، هەرێمى هەولێر ، چونکە ئێستا نەخشەکە بە رونى دیارە سیستمى خوێندن بۆ ساڵى نوێ هەندێک کتێبو مەنهەج لە هەولێرو دهۆک دەخوێنرێن بەڵام لە سلێمانى ناخوێنرێن ، لە کاتێکدا ئێران 80 ملیۆن نفوسە یەک مەنهەج دەخوێنن ، ئەوە وەک نمونەیەکى بچوک ، ئەم رێو شوێنە خۆى لە خۆیدا ئەستور کردنو هێنانى دیوارەکەى بەرلینە بۆ نێوان سلێمانیو هولێر ، جگە لەوەى کەرکوک دڵو قودس دەبێتە هەرێمى کەرکوک کە ئەوە شۆرشى کوردى سفر دەکاتەوە ، وە ناوچە دابڕاوەکانیش خەونى شاعیرانەیە وەک خەونەکانى مامۆستا شێرکۆ بێ کەس !!!! ، چونکە لاى ئەوان سەربەخۆیی کوردوستا خەونى شاعیرانەیە بە وتەى سەرۆکى عێراق ، هەرچەندە هیچ کام لە سەرۆکەکانى عێراق قەت دانى خێریان بە کورددا نەناوە ، ئەگەر بێتو واش نەبێت ئەوا ئەو رێکەوتنەى نێوان هەردوو حیزبە دەسەڵات دارەکە بە رادەیەک گاریگەرى خراپى لە سەر ژیانى خەڵک هەیەو خەڵکى زۆر بێزار کردوە دور نیە شەڕى قورس لە نێوان خەڵکو دەسەڵات پاشان یەکێتیو پارتى دروست ببێت ، چونکە ئەوان لە ئێستادا کە پێکەوە بە لیستێک لە هەڵبژاردن بەشدارن ، هەموو شتێکیان بەش کردوە بێ ئەوەى خەڵک هیچ بڕیارێکى دابێت وە هەموو پلانەکانیان بە رونى بۆ قۆرخ کردنەوەى دەسەڵاتە بۆ خزمەتکردنى کەمینەیەکى بچوک ، وە یەکەم خاڵى لاوازیان ئەوەیە کە لیستەکەیان ناوناوە لیستى کوردوستانى ، وەک ئەوەى لیستى گۆڕانو لیستەکانى تر بەعسیە کۆنەکان بنو عەرەب بن ، کە دەبوایە کۆمیسیۆنى باڵا بەو ناوە رازى نەبوایە بەڵام ئیدى نازانم چۆن بوە ، وە پێم سەیرە !! دوو حیزبەکە زۆر بە توندى لە سەر لیستى گۆران قسە دەکەن قەت قەت بیر لەوە ناکەنەوە باشە گەر بێتو ئەو خەڵکە هەمووى قازیفە بە دەست بوایە چیتان دەوت ؟؟!! بۆیە دەبوایە دەسەڵات زۆر بە رێزەوە پێشوازى لە لیستى گۆران بکردایە چونکە ئەمە مێژویەکى نوێیەو لیستى گۆرانیش نەبوایە کەس نەدەچو بۆ دەنگدان ، بە تایبەت چینى گەنج .

بۆ نەیگۆڕین ؟؟

بۆ نەیگۆرین ؟ لە کاتێکدا زەمینەیەکى نوێى دیموکراتیانەمان بۆ دروست دەکات گۆڕان

بۆ نەیگۆڕین ؟ لە کاتێکدا خەونو خوێنى شەهیدان بە گۆران دێتە دى

بۆ نەیگۆرین ؟ کە ئەو نەیتوانیوە نزیکى بیست ساڵە برینى هەڵەبجەى سونبولى چل ملیۆن کورد هیچ نەبێت وەک هەولێر لێ بکات بۆ نەیگۆرین ؟؟

بۆ نەیگۆرین ؟ لە کاتێکدا بڕۆن سەیرى گەرمیان بکەن بزانن شوێنى تایەى زیلەکانى پڕ لە بارى ئەنفال لە لادێکانیا سڕاوەتەوە ئیتر بۆ نەیگۆرین ؟

نەیتوانیوە دڵى گەنجێک ئاسودە بکات بۆ نەیگۆرین ؟

لە کاتێکدا کە من گەنجێک بوم بە گەرماو سەرما بە هەوڵو کۆششى دڵى گەنجێتیم رەنجم دەدا کوڕى بەرپرسەکان بەرەو هەندەران رایاندەکردو دەڕۆشتن ئێمە هونەرێکى نوێمان دەهێنایە کایەوە ، کە دەچوم بۆ بەرنامەى هونەرى بۆ تیڤیەکانى هەولێر لە سلێمانى تا ئێستاش زەڕبێکى گەورەم بە سەردا هێنراوە ، کە لە هەولێریش دەگەڕامەوە بۆ سلێمانى بە هەمان شێوە ، کە وتارم لە سەر گەندەڵو نا یەکسانەکان نوسى وەک گەنجێکى هەڵوێست بەرزى وڵاتەکەم بۆ پێشکەوتنو لێ پرسینەوەى دەسەڵات بەڵام هەموو دەسەڵات خۆى بە گەندەڵو نا یەکسان زانىو خرامە لیستى رەشەوە ، بۆ نەیگۆرین بۆ ؟؟ بەڵام خۆیان لە سەر یەک جێگا دەنونو بە یەک لیست بەشدارى دەکەن بۆ ئەوەى زیاترو زیاتر ئیدانە و محارەبەى گەنجى کورد بکەن ئاخر ئیتر بۆ نەیگۆرین ؟؟

هیچ گەنجێک خاوەنى هیچ نیە بێجگە لە جاسوسوو کۆنە بەعسیەکان ، هەمومان ماڵمان بە کۆڵمانەوەیە ئاخر چاوەڕێى چى بکەین بۆ نەیگۆڕین بۆ ؟؟؟؟

[email protected]

نوێنەر ئەحمەد



لینکى چەن وتارێکى ڤیدیۆیی (جیدۆ کریشنا مورتى) :

http://www.kfa.org/intro-video.php

http://www.youtube.com/watch?v=WEIfMqM5wnM

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە