له‌دكتۆر كه‌مال میراوده‌لییه‌وه بۆ به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك..
ئه‌وه 18 ساڵه خۆت‌و حیزبه‌كه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتدار‌و فه‌رمانڕه‌وا‌و فه‌رمان به‌ده‌ستن. چوار ساڵیشه به‌ڕێزتان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستانن. ئێستاش كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان له‌پێشه، من وه‌ك كاندیدی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ڕێگای كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌وه‌و دوایش له‌ڕێگای رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه‌و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دووباره له‌ڕێگای ته‌له‌فزیۆنی الحرە‌وه داوای مونازه‌ره‌م كردووه، چونكه به‌ڕاستی مه‌رجێكی جه‌وهه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌و مافی ره‌وای ده‌نگده‌رانه بزانن بیروبۆچوون‌و به‌رنامه‌ی كاندیده‌كانیان چیه‌و كه‌سێتی‌و توانای سه‌ركردایه‌تی‌و رۆشنبیریی‌و باوه‌ڕبه‌خۆبونیان‌و به‌میلله‌ته‌كه‌یان چه‌نده. مه‌خابن هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌ڕێزتان ئاماده نه‌بوون ئه‌و مونازه‌ره‌یه قبوڵ بكه‌ن یان راسته‌وخۆ له‌هیچ شوێنێكی ئه‌م كوردستانه‌دا به‌ره‌ورووی جه‌ماوه‌ر ببنه‌وه‌و وه‌ڵامی نیگه‌رانی‌و پرسیاره‌كانیان به‌ده‌نه‌وه.
من له‌م ماوه‌ی كه‌مپینكردنمدا له‌زۆر ناوچه‌ی كوردستاندا به‌پێی توانا‌و ده‌رفه‌ت له‌م ماوه كه‌مه‌دا، گوێم له‌سكاڵا‌و ئاهو ناڵه‌و هاواری هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌م گرتووه كه هه‌ژده ساڵه به‌ده‌ست سته‌م‌و ناهه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ده‌تلێنه‌وه‌و به‌تایبه‌تی‌و له‌پێش هه‌موویانه‌وه بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری قوربانیانی ئه‌نفال‌و جینۆساید‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌س‌و كار‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌ناهه‌ق‌و خیانه‌تكارانه‌ی براكوژی. ئه‌مجار سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی گه‌ل هه‌ر له‌جوتیارانه‌و كاسبكارانه‌وه كه به‌نه‌مانی دێهات‌و ژێرخانی كشتوكاڵی‌و ئابووری بێكار‌و ده‌سته‌وستانن تا ده‌سته‌ی خوێنده‌وار‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌و هێزی پۆلیس‌و ئاسایش‌و ئه‌و ژن‌و گه‌نجه به‌دبه‌ختانه‌ی ئه‌م وڵاته كه له‌خۆكوشتن یان سه‌رهه‌ڵگرتن سیستمی حیزبایه‌تی تۆتالیتاری ئێوه هیچ ده‌رفه‌تێكی ژیان‌و كاسبی‌و ئیش دۆزینه‌وه‌و هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌هێشتوونه‌وه.
من حه‌زم ده‌كرد چه‌ند پرسێكی گرنگی گه‌لی كوردستان هه‌یه كه له‌گفتوگۆی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا لێتان بپرسم‌و داواتان لێبكه‌م بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی گه‌له‌كه‌مانی روونبكه‌نه‌وه. ئێستا كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان به‌گه‌له‌كه‌م‌و به‌من نه‌دا حه‌زده‌كه‌م هه‌ندێ له‌و پرسه سه‌ره‌كییانه‌ت له‌ڕێگای ئه‌م نامه كراوه‌یه‌وه لێبكه‌م:
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئاستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته كه له‌هه‌موو وڵاتێكدا‌و ره‌مزی یه‌كێتی‌و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی‌و یه‌كه‌م پارێزه‌ری ماف‌و كه‌رامه‌ت‌و ئازادییه‌كانیه‌تی. مافی ژیانه، مافی هه‌ره سه‌ره‌تایی مرۆڤه. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ كوشتنی مرۆڤێك به‌ناحه‌ق وه‌ك كوشتنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وایه. له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا هه‌زاران مرۆڤی ئه‌م وڵاته له‌شه‌ڕی براكوژی به‌ناحه‌ق كوژران. سه‌دانی تریش به‌هۆی جیاوازی حیزبی‌و بیروڕای جیاوازه‌وه له‌ناوبراون، ته‌نانه‌ت زیندووه‌كانیش له‌م چه‌ن ساڵه‌دا (مرۆڤایه‌تی)یان كوژراوه. كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌و حیزبی هاوپه‌یمانتان ئه‌م كوشتنانه به‌كارێكی ئاسایی ده‌زانن هه‌روه‌ك هیچ تاوانێك نه‌كرابێ‌و ئه‌م قوربانییانه له‌ئاستی قودسیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێزتاندا بێبایه‌خ بن. ئایا به‌رێزتان ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه پێشكه‌ش به‌كه‌س‌و كاری قوربانییه‌كان‌و شه‌هیده‌كان بكه‌ن:
1ـ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، شانازی ده‌كه‌ی كه 3500 پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كه‌ت بۆ خزمه‌تی توركیا به‌كوشت داوه؟ ئایا ده‌سكه‌وتی حیزبه‌كه‌تان‌و گه‌لی كوردستان له‌و شه‌ڕه چ بوو؟ بۆچی تائێستا هێزی سه‌ربازیی توركیا له‌كوردستانه؟
2ـ كوشتنی ژن‌و پیاوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانی باكور له‌هه‌ولێردا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا چۆن ئه‌نجامدرا؟
3ـ له‌ڕۆژی 31ی ئابی ساڵی 1996دا ده‌بابه‌كانی رژێمی به‌عس چۆن هاتنه ناو شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه‌وه‌و په‌رله‌مانیان داگیر كرد‌و ئاڵای به‌عسی عێراقیان له‌سه‌ر شه‌كانده‌وه؟ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پێش ده‌بابه‌كان كه‌وتبوون هی كێ بوون؟ ئایا به‌فه‌رمانی جه‌نابت نێردابوون؟ به‌فه‌رمانی كێ هه‌موو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی پارتی كه نیوه‌ی كوردستان بوون به‌گژ نیوه‌كه‌ی تردا كران كه سه‌ر به‌یه‌كێتی بوون؟ كێ پێیوتن خوێن‌و نان‌و ماڵی ئه‌وان حه‌ڵاڵه پێیان‌و كوردستان‌و كوردی كرده دوو به‌ره‌ی به‌خوێنی یه‌كتر تینوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌زاران شه‌هید‌و سه‌رگه‌ردانی ده‌یان هه‌زار‌و كوشتنی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیمان بوو؟ كێ ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌ی 31ی ئاب بوو؟ كێ جێبه‌جێی كرد؟
4ـ جه‌نابی سه‌رۆك، ده‌توانیت پێمانبڵێی خوێنی ئه‌و دوازده هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌سه‌ركردایه‌تی تۆ‌و تاڵه‌بانی شه‌هید كران چی لێدێت؟ كێ‌و چۆن هه‌ق‌و داد‌و ماف بۆ خێزان‌و مناڵه‌كانیان ده‌سه‌نێت؟ ئایا خوێنی پاكیان هه‌روا به‌فیڕۆ رۆشت‌و له‌نێوانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو سه‌رۆك‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا دیزه به‌ده‌رخۆنه كرا‌و ته‌واو؟
5ـ ئایا ده‌توانی پێمان بڵێیت چاره‌نوسی زیندانیانی سیاسی‌و گیراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ چی‌یان به‌سه‌ر هات‌و چه‌ندیان شه‌ل‌و شێت‌و چه‌ندیان به‌ربوون، چه‌ندیان تائێستا هه‌ر له‌زیندانه تاریكه‌كاندا ماون یان نه‌ماون‌و ماڵ‌و منداڵه‌كانیان ئاگادار نه‌كراون؟
6ـ ئایا ده‌توانی به‌ژماره‌ی ورد پێمانبڵێی له‌م 18 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا چه‌ند ژن كوژراون‌و چه‌ند ژن خۆیان سوتاندووه؟ ئایا ده‌توانی پێمان بڵێیت لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌كوشتن‌و خۆكوشتنی ژنانی ناوداری وه‌ك بێگه‌رد حسێن‌و له‌یلا عه‌لی‌و.. گه‌شتووه‌ته كوێ؟ له‌و 20 هه‌زار ژنه‌ی له‌م ساڵانه‌دا كوژراون یان خۆیان سوتاندووه، ئاگاداری كه‌یس‌و پرسی یاسایی چه‌ندیانی؟ ئایا هه‌ستی په‌رۆش‌و نیگه‌رانیت بۆ هیچ له‌خێزانه‌كان ده‌ربڕیوه؟
7ـ مه‌زه‌نده ده‌كرێ تائێستا پارتی‌و یه‌كێتی نزیكه‌ی (20 ـ 30) ملیۆن دۆلاریان له كه‌مپینی به‌ڕێزتاندا سه‌رف كردبێ! ئه‌و پاره‌یه له‌كوێوه دێ؟ زیاتر له‌سه‌د سه‌یاره‌ت بۆ سلێمانی به‌دواوه بوو، ئایا هی حكومه‌ت بوون یان هی خۆت؟ كێ مه‌سره‌فی سه‌یاره‌و حیمایه‌كانی ده‌كردن؟
8ـ ده‌كرێ پێمان بڵێن موچه‌ی مانگانه‌و ده‌رماڵه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌نده؟
9ـ كه له‌ساڵی 1991 گه‌ڕایته‌وه بۆ كوردستان به‌شایه‌تی زۆر له‌سه‌رۆك حیزبه‌كان سه‌یاره‌یه‌كیشت نه‌بوو، ئێستا ده‌كرێ بزانین سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پاره‌و دارایی خۆت‌و که‌سوکارت له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه چه‌نده‌و له‌كوێوه هاتووه؟
10ـ هه‌ژده ساڵه نازانین داهات‌و خه‌رجیی (واته بودجه‌ی) هه‌رێم چه‌نده؟ ده‌كرێ به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها بودجه‌ی پار‌و ئه‌مساڵمان بۆ شیبكه‌نه‌وه؟
11ـ به‌ڕێزتان جارێك راتانگه‌یاندبوو كه نازانن كۆڕه‌ك‌و ئاسیاسێڵ چین؟ ئایا به‌ڕێزتان هیچ له‌كۆمپانیاكانی سه‌لاحه‌دین‌و زاگرۆس‌و نۆكان ئاگادارن؟ ده‌زانن چین‌و چی ده‌كه‌ن؟
12ـ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا به‌رێز سه‌ید كاكه فه‌رموویه‌تی كه به‌ئێوه‌ی وتووه بۆ گه‌نده‌ڵی له‌ناو نابه‌ن؟ به‌رێزیشتان پێتانوتووه هه‌موو كه‌س له‌هه‌موو لاوه بۆ خۆی ده‌با‌و ده‌دزێ تۆش بۆت كۆنتڕۆڵ ناكرێ؟ به‌رپرسێكی حیزبیش پێیوتم ئه‌م وڵاته‌مان كردووه‌ته كه‌لاك‌و كام داڵه ده‌نوكی درێژتر بێت زیاتری لێ ده‌پچڕێ. به‌لای به‌ڕێزتانه‌وه داڵه هه‌ره ده‌نوك درێژه‌كه‌ی هه‌رێم كێیه؟
13ـ هۆی دۆڕاندنی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و فه‌رامۆشكردنی كه‌ركوك چی بوو؟ ئایا شه‌ڕی فه‌رهود‌و مونافه‌سه‌ی ستراتیژی ئێوه‌و یه‌كێتی نه‌بوو؟
14ـ ده‌كرێ پێمانبڵێن ناوه‌ڕۆكی هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێوه‌و یه‌كێتی ـ باڵی جه‌لالی ـ چییه؟ ئایا نه‌خشه‌یه‌كی تۆكمه‌ی بۆ رزگاری كوردستان تێدایه؟
15ـ به‌ڕێزتان ده‌ڵێن له‌ئاستی دونیادا وه‌زعی حكومه‌تی هه‌رێم باشه‌و په‌یوه‌ندی باشتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاتانی دراوسێ هه‌یه؟ له‌زه‌مانی سفره‌وه هه‌موو رێكه‌وتنێك ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك بێ به‌نوسین‌و په‌یمانی مۆركراو‌و شایه‌تی ته‌ره‌فی سێیه‌م ده‌بێ؟ ده‌توانی به‌ڕێزتان پێمان بڵێن تائێستا یه‌ك پارچه كاغه‌ز، یه‌ك به‌ڵگه نامه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌وروپا، ئێران، توركیا، عێراق، یان هیچ رێكخراوێك هه‌یه كه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی یاسایی دانی پێدابنرێ‌و حسابی بۆ بكرێ؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌ی رێكه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی ژووره تاریكه‌كان ده‌رباره‌ی چی بوون؟ چ ده‌سكه‌وتێكتان بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بووه؟
جه‌نابی سه‌رۆك:
ئه‌م پرسیارانه ته‌نها مشتێكن له‌خه‌رواری ئازار‌و سكاڵای خه‌ڵك. دڵی هه‌ر خێزانێكی ئه‌م وڵاته له‌برینی ساڕێژنه‌كراو، هه‌ر برینێك هاواری ده‌یان پرسیاره. خۆتان سه‌رپشك بن كام‌و چۆن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
كه‌مال میراوده‌لی
كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر17/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست