کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاكى كورد لەنێوان یادەكانى مانگى ئازاردا

Tuesday, 20/03/2012, 12:00





هەر لەكۆنەوە مانگى ئازار وەسەرەتاى وەرزى بەهار لەلاى كوردان بەبۆنەى سەرى ساڵى كوردى و یادەكانى نەورۆزەوە ئەم یادانە بەرز ڕاگیراون لەهەموو سەردەمێكدا بەشێوازى جۆراوجۆر ئەم یادانە بە خۆشى و شادى براونەتەسەر بەڵام ئەوەى مایەى لەسەروەستانە لەگەڵ ئەوەى بەهار بۆنەى هاتنەوەى نەورۆزو یادەكانى ڕاپەڕینى تیایە وەك یادەوەرى شیرن و خۆش وەلەهەمان كاتدا كۆمەڵێك بۆنەو كارەساتى غەمناكیش هەرلەم مانگەدا ڕویان داوە بۆیە ئەتوانین بڵێن تاكى كوردى توشى جۆریك لەناهاوسەنگى ئەبێت لە یادكردنەوەى ئەم بۆنەو یادو كارەساتانەدا وەك نموونەیەك هەموومان لە سەرەتاى مانگى ئازاردا دڵخۆش وشادمانین بەیادى ڕاپەڕینەكەى ساڵى 1991 وە ئاهەنگ ئەگێرشین بۆڕزگاربوونى كوردستان لەدەستى ڕژێمى دكتاتۆرى بەعس وە دواى ئەوە بەچەند ڕۆژێك یادى (16/3/1988) كەیادى كیمیاباران كردنى شارى هەڵەبجەى كوردانەوە یادى قڕكردن و جینۆسیاد كردنى گەلێكە كە داواى مافى ژیان ئەكات وەدواى ئەم یادە ئازاركێشە وغەمناكە بەچەند ڕۆژێكى كەم یادى نەورۆزو سەرى سالى كوردیە كە ئەم یادەش یادى خۆشى وشادى و ئاهەنگ گێڕانە بەهۆى جەژنى نەورۆز و سەرى ساڵى كوردیەوە برادەرێك نموونەیەكى گێڕایەوە ووتى لە ووڵاتى سویدڕۆژێك لەسوید بەمامۆستاكەم ووتوە مامۆستا ئەمڕۆیادى كارەساتى هەڵبجە ئەكەینەوە ئەویش ووتى حەز ئەكەم بەشدارى ئەم یادەبكەم وەهات و بەشدارى كرد وەزۆرنیگەران بوو وەهاوغەمى خۆى بۆ گەلى كورد دەربڕىبەهۆى ئەو كارەساتە جەرگ بڕە وەهەردواى سێ چوارڕۆ ووتم ئەچم بۆئاهەنگى نەورۆز ووتى یادى چى یە ووتم یادى جەژنى نەورۆزە شایى و هەڵپەڕكێ ئەكەین و خۆشیدەرئەبڕین و وشادى ئەگێڕین ووتى من لە ئیوە تێ ناگەم ئەو ڕۆژە شینتان بوو بۆ ئەمڕۆشایى خۆئەگەر بەوردى بیرلەم یادانە بكەینەوە ئەوە تاكى كوردى توشى جۆرێك لەحەیران بوون ئەبێت هەروەك ڕۆلى دراماى لێ دێت ڕۆژێك شین وڕۆژێك شایى بۆیە پێویستە جۆرێك لەهاوسەنگى دروست بكرێت چوونكە بەم كردارانە تاكى كوردى توشى جۆرێك لەناهاوسەنگى ئەبێت كە جێگاى خۆیەتى پرسیارلەخۆمان بكەین وەچى بكەین بۆئەوەى كە ئەمڕۆ بۆى ئەگریەین بەیانى نائومێدى نەكەین بە شایى و هەڵپەڕكێ بەوهیوایەى كوردو كوردستانیان هەمووڕۆژێكیان جەژن وشادى و خۆشى بێت وە دوربن لە كارەسات و ناخۆشى وشین وشیوەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە