چەند سەرنجێك لەسەر تاقیكردنەوەی نیشتیمانیەكانی قۆناغی بنەڕەتى
Wednesday, 28/04/2010, 12:00
وەزارەتی پەروەردە لەئەزمونی خوێندنی قوتابخانە ئامادەیی و بنەڕەتیەكانەوە، هەنگاوەكانی ناهاوێژێ واتا پەرەسەندنی ستراتیژو كارەكانی پەروەردە هەرگیز لەبۆشایی و كەلەبەرەكانی واقیعی خوێندن لەهەرێمی كوردستاندا ئیلهام وەرناگرێ، ساڵانی ڕابردو بۆپێشچاوی شارەزاو پسپۆڕانی بواری پەروەردە ڕون بووەتەوە هەڵەكان چین و لەكوێن و لەكوێوەسەرچاوەیان گرتووە، بەدەر لەژینگەی خوێندن تاریكایی و شپرزەیی هۆڵەكان و نەبونی ڕێو شوێنی حەوانەوە و نیمچەزیندانی پۆلەكانی خوێندن ، بەدەر لەكەچی و بواری مادی و دەرماڵەو كۆكردنەوەی پوڵ و پارە بۆكڕینینایلۆن و زۆپا و تەباشیر و ماجیكی سەرتەختەڕەشەكانی خوێندن، لەخوێندكاران كەوەزارەتی پەروەردە لەوكاروانەدا كیسەڵی هەنگاوی ناوە، ڕۆژانە لەڕۆژنامەو سایتەكاندا ئەو وێنانە دەبینین كەبۆخۆیان دەدوێن ئەووێنانەی كەدەواجین و تەویلەكان لەگەرمەی درمی ئەنفلۆنزادا دەبونە هۆڵی خوێندنی جگەر گۆشەكان ، هەمویان لەلایەك لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكاندا سەرچاوەیەك شك نابرێت بۆ پڕكردنەوەی گرفتە هەنوكەییەكان ، هەموو ئەم كەچی و كەلەبەرانە لەئەزمونی خوێندنی هەرێمدا جێگەیان دیارە قوتابخانەكانیش پڕن لەومامۆستایانەی كەبەبڕوانامەی علوج و بێ مەدرەكەوە لەئاستی باڵای خوێندنگاگاندان ، ئەزمونیشمان پڕە لەو مامۆستایانەی كەئەلفێك لەبواری پەروەدەو دەرون ناسیان نەخوێندوە ، پەروەردە باش دەزانێت دەرچوانی هەردوو خولی ساڵانی خوێندنی(2007-2008)ی بەشی كۆمەڵناسی و دەرون ناسی،كەدووساڵە دەرچون، تائێسیتاش دانەمەزراون و شەقامەكان دەپێون ، لەبەرامبەریشدا قوتابخانەیەكی دەرەوەی شار نابینیت كەتوێژەرێكی كۆمەڵایەتی هەبێت ، مەرجی سەرەكی لەپێش بیناو مەنهەج و خوێندكار بۆبونی قوتابخانە لەئەزمونی خوێندنی دنیای ئەمڕۆدا لەمەرجی پەروەردەی یونسكۆ و یونیسێف دا بریتیە لە ڕەچا و كردنی بنەما كۆمەڵایەتی و دەرونیەكان لەهەمان كاتدا وەزارەتی پەروەردە ساڵانەهەنگاو گەلێك دەنێت كەهیچ كام لەم هەنگاوانە ، لەئەرشیفی ڕابرد و هەڵەكانی دوێنێوە نەهاتون ، ئەو هەنگاوانەی وەزارەت دەیاننێت ڕێگای فەراغەكانی خوێندن ناپێكن، خوێندن لەهەرێمی كوردوستاندا لەبەردەم هەل و مەرجێكی دژواردایە چونكە ئەوانەی لە پەروەردەدان و بڕیاردەرن كەسانی پسپۆڕ نین ئەزمون لەو گەشتە سیاحیانەوە وەردەگرن كەساڵانە لەكۆریا و نەرویج و دنیای پێشكەوتودا دەیبینێت و لێرە دەیسەپێنێت ، ئەگەر لەوڵاتانی ئەسكەندەنافیادا پەروەردە هەل و مەرجی تاقیكردنەوەی مامۆستا ساڵانە پرسی داهێنانەكانیەتی ، دەبێت بزانین 30%داهاتی هەر وڵاتێكی ئەوێ بۆبواری پەروەردەیە ، كەسێك كەلەڕیی فڕۆكەوە ئاسمانی وڵاتێكی لەو جۆرەی بینیوە چۆن دەتوانێ نەخشی پەروەردە و گۆڕانەكانی ئەوێ بهێنێتە نەخشەی پەروەردەی ئێرە و ئاواییە تاریكەكانی كوردستانەوە. ئەو بڕیارانەی ئەوێ بڕیاری ژینگەیەكی ڕوناكی پەروەردەیین، ناكرێت لێرەدا ببنە بڕیار، چونكە ژینگەكەمان زۆرجیاوازە ، بۆنمونە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی قوتابخانە بنەڕەتیەكان بەشێكن لەگواستنەوەی ئەزمونێكی تر بۆئێرە ، ئەم بڕیارە شێواندنێكی تری خزاندوەتە هەل و مەرجی خوێندنەوە كەدەرهاویشتەكانی لەم چەند خاڵانەدا خۆی دەبینینەوە كەلەڕابردوی خوێندنگاكاندا نەبون و پەروەردە زیادی كردون ئەوانیش.
1-دروست كردنی منافەسەیەكی نازانستی و نامەنتیقی لەنێون مامۆستاكاندا بۆزیاد كردنی ڕێژەی دەرچونی خۆیان و پلەی خۆیان. لەم پێناوەدا كۆمەڵێك لەمامۆستاكان بەچاو پۆشی لەلایان بەڕێوەبەرو دوورلەهەموو ئاكار و ئەخلاقێكی مامۆستایی پەنادەبەنە بەرجۆرێك لەگەندەڵی لەبردنە پێشەوە و دۆڕاندنی كەسایەتی مامۆستایەك و قوتابخانەیەك.
2-تائیستاش ڕون نیە ئامانج لەم سەرقاڵیە چیەو لەبری چی ئەم ڕەوشە هێنراوەتە گۆڕێ.
3- ئەم تاقیكردنەوە مەجالێكی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندكاران زانیاریەكان بگوێزنەوە ، كەئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئاستی زانستی خوێند كاران و پڕۆسەی پەروەردە.
4- ئەم جۆرە تاقیكردنەوانە زۆرتر و زیاتر خوێندكاران سارد، دەكاتەوە و زۆرتر و زیاتر پشت بەكەسانی دەور و بەرو مامۆستایانی دەبەستێت. خۆماند و كردن و كۆشش كردن لەوانەكاندا پشت گوێ دەخات.
5-كاریگەری دەرونی لەسەر ئەو خوێنكارانە دروست دەكات كەئاستی زانستیان باشەو چونكە ئەو خوێندكارانەی كەگەندەڵ و كەم تەرخەمن زیاتر وئەم هەلە دەقۆزنەوە و نمرەی باشتر بەدەست دەهێنن لەچاو خوێندكارانی تردا.
6- سەرەڕای هەمویان ئەم نمرانە ناخرێنە سەركارتی نمرە و هیچ كاریگەری نیە لەسەر تاقیكردنەوە وەرزیەكانیان كەئەمەش وادەكات كەخوێندكار زۆر بەگاڵتە جاڕی و بەشێوەیەكی سادە ئەم تاقیكردنەوانە بگرێ. بۆیە لە كۆتایدا داوادوكوین لە وەزارەتی پەروەردە كە نەخشەو پلانێكی گونجاوی وا دابنێ كە لە ناو گومەڵگای كوردی و هەلومەرجی خوێندنگاكان و ڕەوشی خوێندنەوەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست