ڕێبین هه‌ردی له نێوان ئازادی و کڵتووری فاشیزمدا
Monday, 27/07/2009, 12:00
خه‌ونی هه‌موو تاکێک گۆڕانه له ده‌سته‌ڵاتێکی زاڵی سه‌رکوتکه‌ری گه‌نده‌ڵه‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتێکی مرۆڤدۆستی، دیموکراتی و دادپه‌روه‌ر، لێ ئه‌م گۆڕانه ئه‌و خه‌ونه‌ی ئێمه نییه، هه‌نووکه کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یۆتۆپیایه. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه بریتیی بوو له‌و باوه‌ڕه‌ی، که دابوومان، یان داومانه به چه‌ند پرۆسه و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک، که ڕۆڵێکی گرنگ له گۆڕاندا ببینن، لێ وه‌ک تێڕوانینه زانستییه‌که‌ش ده‌کرێت بڵێین هیچ به‌ڵێنێک گه‌ره‌نتییه‌کی ده‌رچووی له‌گه‌ڵدا نییه، چونکه مرۆڤی به‌ڵێنده‌ر ده‌کرێت له به‌ڵێنه‌کانی په‌شیمان بێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند فاکتۆرێکهوه، که کاریگه‌رییه‌کی به‌هێزیان له‌سه‌ری هه‌یه.
تاوانبارکردن له ڕووه زانستییه‌که‌یه‌وه، به‌شێکه له سروشتی مرۆڤ، که مرۆڤ له ڕێگای کلتووره‌وه خووی پێوه ده‌گرێت و ده‌یکات به به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی. به‌ڵام مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌م خووه، ئه‌وه‌یه که له ئاینده‌دا توانای بوغزاوییکردنی مرۆڤی هه‌یه، بۆ نموونه بوغزاوییبوونی "ڕێبین هه‌ردیی" له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی هاووڵاتییدا نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن. ئێمه لێره‌دا ساده و ساکار ئه‌م گرێیه ده‌خه‌ینه ڕوو، به‌ڵام ئێمه گه‌ره‌نتیی ئه‌و ڕاستییه وه‌ک به‌شێک له گومانه‌کانمان به ڕێبین هه‌ردیی ده‌ده‌ین، که بۆچوونه‌کانمان بخاته به‌ردیدی زانایه‌کی ئه‌وروپیی، ده‌روونناسێکی ئه‌وروپیی نه‌ک شێخه‌که‌یان هه‌تاوه‌کوو ڕاست و هه‌ڵه‌ی ئێمه بخوێنێته‌وه، چونکه ئه‌مه کاری فاڵگرتنه‌وه نییه، به‌ڵکوو کاری ناسینه‌وه‌یه.
ئێمه، که ڕه‌خنه‌مان له به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌یه خاوه‌نی ئارگۆمێنتین. قووتبوونه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی هزریی ئاوها له ئاکامی گفتووگۆکانی ئێوه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و به‌رهه‌می بێڕێزییکردنتانه به تاکی کورد و به ڕه‌خنه‌گری کورد، به‌و تاک و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له ته‌کییه‌کانی ئێوه‌دا، که وه‌ک خۆتان ده‌ف بۆ شێخه‌که‌تان لێناده‌ن. ئه‌وانه‌ی. توانای دروستکردنی دیکتاتۆریان هه‌یه ئێوه‌ن، ئه‌وانه‌ی، توانای هێنانه‌کایه‌وه‌ی سیستێمێکی فاشییان هه‌یه ئێوه‌ن. ئه‌وه ئێوه‌ن ئێستاش به هه‌مان کڵتووری فاشیزمی کوردیی و عه‌ره‌بی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌یاره فیکرییهکانتاندا ده‌که‌ن. هه‌ر به نموونه، کاتێک ڕێبین له هاوڵاتیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر " کوردستانپۆست" زۆر به مه‌به‌ست و به بوغزه‌وه سانسۆری ناوی کوردستانپۆست ده‌کات و په‌نجه‌ی ئاماژه بۆ کوردستانپۆست درێژ ناکات. ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نیت؟ سانسۆرکردنی ناوی نه‌یاری فیکری و سیاسیی خۆت له ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندندا، ئه‌وه کڵتووری فاشییه کوردی و عه‌ره‌بییه‌کانه و ڕێبینی ئه‌حمه‌د هه‌ردیش به ناوی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م کڵتووره، که‌چی هه‌مان کڵتووری بوغزاوی و فاشیستی له ڕێگای ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه دژی کوردستانپۆست درێژه پێده‌دات.
کورت و پووخت پێتانبڵێین خودی هه‌ردوو گه‌وره ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات به‌رهه‌می ئه‌قڵی ئێوه و نموونهکانتانن، کاری ئێمه دوورخستنه‌وه‌ی ئێوه بووه له ده‌سته‌ڵات نه‌ک ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه، یان و پڕکردنی گیرفانمان له سه‌ر حسابی فیکر و سیاسه‌ت، یان ئێستاش وه‌ک ئێوه له سه‌ر حسابی گۆڕان.
گۆڕان قازانجێکی گه‌وره و گرانی به کورد گه‌یاندووه، که ده‌شێت هه‌قه‌که‌ی گران له‌سه‌رمان بکه‌وێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌و ماسکه‌ی سه‌ر ڕووی تاریکی ئێوه‌ی هه‌ڵماڵی. ئێوه جاران له سه‌نگه‌ری یه‌کێتییه‌وه فزه‌تان لێوه نه‌ده‌هات به‌ره‌و ڕوومان ببنه‌وه، چونکه سهنگهرگرتنتان به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئاسان له گرده‌که‌وه هێرشده‌که‌نه سه‌رمان، چونکه پێتانوایه ئێوه له گرده‌که‌ن و گه‌رد پێتانه‌وه نه‌نیشتووه و پاکبوونه‌ته‌وه و ئیدی هه‌موو خه‌ڵک پشتیوانی‌تان ده‌که‌ن، لێ ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌وه سیاسییه‌کانن له ناپاکان ده‌بوورن و کورسیی و ده‌سته‌ڵاتیان ده‌ده‌نێ.
هه‌روه‌کوو چلۆن جاشێک، ئه‌نفالچییه‌ک، جه‌للادێک له دیدی مرۆڤێکی پاکدا هه‌تا مه‌رگی وه‌ک مرۆڤێکی ناپاک ده‌مێنێته‌وه ئێوه‌ش ئاوها.
دیاره تۆ ئه‌و که‌سه‌یت، که ئه‌و نامه‌یه‌ت له نه‌وشیروان مسته‌فا دزیوه، کێ ناڵێت هه‌ر تۆ نه‌تداوه به ده‌زگای زانیاریی؟ ئێمه شانازیی به‌و نامه‌یه‌وه ده‌که‌ین، ناوه‌خنی نامه‌که گه‌واهیی ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌دات، ئێمه چه‌نده له خه‌می قه‌ڵه‌مین، که نه‌خرێته هه‌ڕاجخانه‌ی سیاسه‌ته‌وه و په‌تپه‌تێنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی به‌قه‌ڵه‌م بکرێت. ئه‌وه ئێمه‌ین له‌خه‌می نیشتیمان و ئازادیی و دادپهروهرییداین، ئه‌وه ئێوه‌شن ته‌نها له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان و گیرفانتاندان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: هه‌رگیز ڕێگا به خۆت مه‌ده تف له ڕه‌شه‌با بکه‌یت.
تێبینی :
چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش، له کوردستانپۆستدا دهنگدانێکمان کرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کێ یه‌که‌مجار له‌پشتی پرۆسه‌ی گۆڕانکاری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه له کوردستاندا، ڕه‌هه‌ندییه‌کان، که‌مترین ڕێژه‌یان به‌رکه‌وت بوو (5 % 100) . سه‌یری وێنه‌ی ده‌نگدانه‌که بکه لای خواره‌وه .
ڕێبین هه‌ردیی: کوردستان لێوان لێوه له هێزی موحافه‌زه‌کار و هێزی چه‌قبه‌ستوو و پیر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست