کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی باندێكی (نێربازی) له‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌ولێر

Friday, 14/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
سەرچاوەیەک لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، پێیراگەیاندنین، کە باندێکی گەورەی لەشفرۆشیی بۆ كاری (نێربازیی) بۆ ئاشکرا بووە، له‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌ولێر، له‌لايه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پله‌دارو ده‌سته‌لاتداره‌وه‌ بەڕێوە دەبرێت!
له‌ رۆژی 2011/10/12 ، له‌ ناو به‌ريوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌ولێر، به‌ هۆی ته‌زويركردنی مامه‌له‌يه‌كی راپۆرتی پزيشكیيه‌وه‌، كه‌ له‌لايه‌ن (رائيد تارق) به‌ڕێوه‌به‌ری(حركات)ی پۆليسی هه‌وليره‌وه‌ ئه‌نجامدرابوو، ئەم راپۆرتە هه‌رايه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌ته‌وه‌ كه‌ بكه‌ری دووه‌می ته‌زويركاره‌كه‌ (گه‌نجيكی ته‌مه‌ن ٢٠ سالان)و كه‌ كاری ساخته‌كاریی له‌ پياناسه‌ و ئه‌وراقی جۆربه‌جۆری ئه‌نجام دابوو، كه‌ له‌ رووی به‌دره‌وشتيه‌وه‌ ناسراوه‌، كه‌ ٣ جار تا ئيستا به‌كاری به‌دروه‌شتی نيربازیيه‌وه‌ له‌ ماله‌ ناسراوه‌كه‌ی (شيره‌ی حه‌ليمی ته‌يراوایيی، ده‌ستگيركراوه‌ و له‌لايه‌ن ئه‌و رائيد تاريقه‌وه‌ ئازاد كراوه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرابوو، كه‌ له‌ به‌شی حه‌ركاتی پۆليسی ديارده‌ی نيربازی به‌رامبه‌ر ١٩ گه‌نجيكی ده‌ستگيركراو، عه‌ره‌بی به‌غدادی كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی يه‌كيك له‌و گه‌نجانه‌ به‌ناوی (ع...ه) ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ به‌ زيندانی ده‌ركراو بۆ كاری به‌دره‌وشتی به‌كارهينراوه‌ و دانی به‌وه‌شداناوه، رائيد تاريق ته‌يراوايی يه‌كێک بووه‌ له‌ بكه‌ره‌كان، به‌لام ئه‌مرۆ له‌لايه‌ن عه‌ميد عه‌بدولخاق به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی هه‌وليره‌وه‌ (ناوەکە شاردراوەتەوە)، کە ئه‌و تاوانه‌ قيزيونه‌ کێ ئەنجامی داوه‌، ئه‌ويش به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌بدولخالق سه‌رۆكی يانه‌ی بروسك وه‌رزشيیه‌ و رائيد تاريق يش جێگريه‌تی، ئەم دوانە گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵیيان له‌ نێواندا هه‌يه‌، به‌وه‌ی كه‌ 50پۆليسی بنديواريان به‌ناوی ئه‌و يانه‌ وه‌رزشيوه‌ دامه‌زراندووه‌ و خۆشيان موچه‌كانيان وه‌رده‌گرن و له‌ناو به‌ريوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌وليريش ١٥ بنديواری پۆليسيان هه‌يه‌ و، رائيد تاريق مانگانی (٥) ملێۆن دينار له‌ پاره‌ی به‌نزين كه ‌له‌ عه‌ينكاوه‌ وه‌ريده‌گرن به‌وه‌سلی ساخته‌ بۆ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌تی به‌ريوه‌به‌ری پۆليس خه‌رج ده‌كات!
سه‌رچاوه‌يك له‌ ريداری سكرتيری عه‌بدولخالق و نه‌قيب كاروانی راگه‌ياندنی پۆليسی هه‌ولير ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دووجار كه‌ريم شەنگاری وه‌زيری ناوخۆ ويستويه‌تی رائيد تاريق له‌ پۆليسی ده‌ربكات، عه‌بدولخالق به‌ بيانوی ئه‌وه‌ی كه‌ رائيد تاريق (پیاوی بە توانای ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەیانە)ه‌بۆ ئه‌و سلكه‌ زۆر گرنگه‌ فێلی له‌ وه‌زيری ناوخۆ كردووه‌ ماوه‌ی نه‌داوه‌ تاريق ده‌ربكريت.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە