بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


كوڕەكەی نێچیرڤان بارزانیش كەوتە بازاڕەوە

Thursday, 22/03/2012, 12:00







فەرەح پەهلەوی خێزانی رەزا شای ئێران لە كتێبی نهێنیەكانی شا و فەرەح دەگێڕیتەوە و دەڵَێت:من زۆر شت لە حەمەڕەزاوە فێر بووم لەوانە لە شوێنی خۆ دانانی ئەو كەسانەی كەپێیان وابوو پلەو پاییەكیان هەیە.
لە بیرمە كە سەر لەشكر غوڵام عەلی ئەویسی فەرماندەیی هێزە وشكانیەكانم جارێك بەتەواوەتی سوك وبێڕێز كرد.
ئەفسەرانی باڵای سوپا بە گشتی كەسانێكی نەزان و نەخوێندەوار بوون لەبەر ئەوەی جلی بریقەدار و رەنگاوڕەنگی سوپایان لەبەر دەكرد و ئەو قۆپچە ئاڵتونیانەیان لەسەر شانی خۆیان دەبینی پێیان وابوو شتێكی وەكوو جەنەڕاڵ پاتن یان جەنەڕاڵ ستمۆرلە یان جەنەڕاڵ لییان لێهاتووە.
جارێك كە لەگەڵ منداڵەكانم بەمەبەستی گەشت و سەیران لەشیرازدا بەسەرمان دەبرد كاتی سەردانی نومایشی ئاسمانی پەڕەشووتوانان لە ناوەندی ڕاهێنانی پەڕەشووتوانی شیراز سەر لەشكر غوڵام عەلی ئەویسی كە لەپاش سەری منەوە وەستا بوو بەبێ ئەوەی رای من وەرگرێت فەرمانی كۆتای هێنانی نومایشەكەی دا!!
من لەو بێ ئەدەبیەی ئەویسی دڵم ئێشا و لێم پرسی ئایا نمایشی ئاسمانی و دابەزینی پەڕەشووتوانان تەواو بوو؟
ئەویسی وەڵامی دایەوە: بەڵێ گەورەم!
وتم باشە ئێستا ئیتر كارێكت نەماوە باشتر وایە ئێوە عەلی ڕەزای كوڕم بخەنە سەر كۆڵتان و هەندێك لە دەوری گۆڕپانی نمایشدانەكەدا بیگێڕێنن، چونكە عەلی ڕەزا گیان پێی خۆش سواری كۆڵی كەسایەتییەكان بێت!
ئەویسی توانای نافەرمانی نەبوو بەناچاری عەلی رەزای لە كۆڵ كرد و فەرمانەكەی منی جێبەجێ كرد.
پەهلەوی دەگێڕێتەوە: شەوی چوارشەممە سووری ساڵی 1356 لە یانەی ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی پاشایەتیدا لە شەقامی فەرەح ئابادی ژاڵەدا جەژنێك بەڕێوە چوو و من و منداڵەكانم لە جەژنەكەدا بەشداریمان كرد.
كاتێك كە ئێمە گەیشتینە ریزی پێشەوەی پێشوازان و سەرلەشكر ئەویسی نەوی بوو بۆ ئەوەی كە دەستی من ماچ بكات عەلی رەزا كە بیرەوەریەكی خۆشی لە شیراز و سوار بوونی كۆڵی ئەویسی هەبوو لە ناكاو لە پێش چاوی میوانەكان رۆشتە سەر كۆڵی و تاكوو دەورێكی باشی پێنەدایەوە دەستبەرداری نەبوو!
لە چەند رۆژی رابردودا ئیدریسی كوڕی نێچیرڤان بارزانی بینرا لەگەڵ چەند كۆیلەیەكی بنەماڵەدا لە كوردستان تیڤیەوە خرایە بازاڕەوە، كوڕەكەی نێچیرڤان بارزانی كە تا ئێستا هیچ سەرما و گەرمایەكی نەبینیەوە و لە یەلكەكە فجوقی كردوە لە خۆشگوزەرانی و ناز و نیعمەتدا دەژیت، سبەینی بەقادری قودرەت و لەسایەی سەری كۆیلەكانی بنەماڵەدا سەر شانی پڕ دەبێت لە ئەستێرە و سەدان كۆیلەی بەدوادا دەخرێت. منداڵە فەقیرێكی ئەم وڵاتەیش بە نەگبەتی و نەهامەتی بەسەرما و بەگەرما شەهادەیكی باش بەدەست دەهێنێت و لەماڵا خانەنشین دەبێت بەبێ موچە و كەسێك نیە پێی بڵێت چەندت بەچەند و سەرە ڕای ئەوەیش تاوانبار دەكرێت بەوەی كە گەنجێكی تەمەڵە وخۆی ناتوانێت ئیش وكار بكات، وەكو ئەوەی منداڵەكانی خۆیان بە كریكاری و نەهامەتی پێگەشتبن.
لە كوردستانی باشور ئەوە رەفتارانەی كە بنەماڵەی بارزانی پەیڕەوی لێ دەكەن هەمان عەقڵیتی شكست خواردووی بنەماڵەی شای ئێرانە، بنەماڵەی مەلا مستەفا لەچاوی كۆیلەكانی بەردەستی خۆیانەوە هەموو خەڵكیان وەكو كۆیلە و داردەستی خۆیان سەیر كردووە هەمیشە خۆیان لەسەروی كۆمەڵگاوە دەبیننەوە، تا ڕادەیەكی باشیش توانیویانە كۆمەڵە خەڵكێكی نەفس نزم لە دەوری خۆیان كۆبكەنەوە و تۆی عەقڵێتی كۆیلەیتیان تێدا بچێنن و هەمیشە خۆیان بە نۆكەری بنەماڵەی بارزانی لەقەڵەم بدەن، وەكو فەرماندە ئەویسی منداڵەكانی بنەماڵە لە كۆلأ بنێن و بیان گێرَن.
لە لێدوانەكانی بەرپرسانی باڵای پارتیدا چی ئەوانەی لەناو حزبدان و چی ئەوانەی لە ناو حكومەتدان هەستی خۆ بەكەم زانینی خۆیان بە ئاشكرا بەشانازیەوە دەڕدەبڕن و خۆیان بە غوڵام و نۆكەری بنەماڵەی مەلا مستەفا لەقەڵەم دەدەن، ئەوە وایكردوە منداڵەكانی نەوەی مەلا مستەفای بارزانی هەر لەكاتی لە دایك بونیانەوە بەرپرسانی باڵای سیاسی و عەسكەری پارتی ببنە خزمەتكاریان و بە شان و شەوكەتیان هەڵ بدەن و بە پیرۆزیان بكەن و هەموو سوكایەتی پێكردنێك بە شانازیەوە قبوڵ كردوە و دەكەن.
لەماویە چەند ساڵی رابردودا زۆربەمان بەچاوی خۆمان بینیمان كە چۆن منداڵەكانی نەوەی مەلا مستەفای بارزانی هەرهەموویان چۆن چۆنی قۆرغی هەموو پۆستە باڵاكانی حزب و حكومەتیان كردوە و بەپرسەكانی دەرەوەی ئەو بنەماڵەیەش چۆن بوونەتە خزمەتكار و كۆیلە و غوڵامیان. ئەو هەموو سوكایەتیەی كە كۆیلەكانی دەرەوەی بنەماڵە بە خۆیان دەكەن، بەهەمان شێوازی كۆیلەكانی رەزای شای ئێران پەروەردەكراون و كەسایەتیان تێك شكێنراون و وەكو كەسێكی خەسیویان لێ هاتووە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەرگێز نەتوانن لەبەرامبەر بنەماڵەی مەلا مستەفا چاو هەڵ هێنن، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە لە ئێستادا جۆریك لە عەقڵ بەرهەم هاتووە كە ئەم جۆرە حوكمكردنی بنەماڵەییەی پێ قەبوڵ نیە و خەبات بۆ لەناو بردنی ئەو مۆدیلە لە حوكم كردن دەكات و ئەو مۆدیلەش لەدەسەڵاتداری لە ناوچەكەدا لە روخان و تێك شكاندایە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بنەماڵەی بارزانیش بەدەردی شای ئێران و موبارەك و قەزافی و بن عەلی بچن و باجی تاوان و تاڵانی و ستەمكاریەكانیان بدەنەوە.
تیبینی// سود لە كتێبی نهێنیەكانی شا و فەرەح لە نوسینی فەرەح پەهلەوەی(شاژنی ئێران) وەرگیراوە، لەلاپەڕە283بۆ284 و لە وەرگێڕنی مەجید مارابی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە