تاكه نه‌عله‌كه‌ی ئه‌بو ته‌حیسن پیَشكه‌ش مۆنۆمیَنتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كریَت
Sunday, 12/04/2009, 12:00
1818 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار بڕی زۆر پاره‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م تا تاكه نه‌عله‌كه بفرۆشیَـت،به‌ڵاًم ئاماده نابیَت ئه‌و تاكه نه‌عله بدات به پاره,,
له ئه‌مڕۆ 10/4 پاش ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی رۆوخانی رژیَم له هه‌ڵه‌بجه كه كۆمیته‌ی ریَكخستنی هه‌ڵه‌بجه‌ی حزبی شیوعی كوردستان ریَكیان خستبوو،ئه‌بو ته‌حسین پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ریَزلیَنانی حزبی شیوعی ، له لیَدوانیَكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"كه هه‌رچه‌نده خیَزانیَكی كوه‌یتی بڕی 250.000 دووسه‌د وپه‌نحا هه‌زار دۆلاریان پیَداوه،نه‌یفرۆشتووه و ئیَستا ئاماده‌یه به دیاری پیَشكه‌شی مۆنۆمیَنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی بكات تا له‌ویَدا بپاریَزریَت." وه ووتی "چاوه‌ڕیَی هه‌لیَكی گونجاو ده‌كه‌م تا پیَشكه‌شی مۆنۆمیَنته‌كه‌ی بكه‌م".
ئه‌بو ته‌حسین ئه‌و پیاوه‌یه كه له 9/4/2003 به ویَنه‌كه‌ی جاڕی روخانی رژیَمی به‌عسی دا و ئه‌م ڕۆ پاش تیَپه‌ڕینی 6 ساڵ به‌سه‌ر ویَنه‌كه‌یدا له هه‌ڵه‌بجه‌ی قوربانی ده‌ستی ئه‌و رژیَمه خه‌ڵات ده‌كریَـت.