کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم پیاوە بناسن!

Saturday, 28/12/2013, 12:00


ئەو بۆ لێکردنەوەی سێوی دەسەڵات، درەختی نیشتیمان دەبرێتەوە. ئەو هەر كات هەناسەيەكی خێڵەكيانە هەڵدەكێشێت، نيشتماني لەبەر چاو دەكەوێت، سيروان و تانجەرۆی لێدەبێت بە نەوت.

ئەم پياوە كێيه؟
هەميشە بە كۆڵاني جەهلدا پیاسە دەکات و قاچەكاني مەعريفەی لێ بزركردوون. ئەو هەركاتێک نيشتمان ژاني ئازاديی دەیگرێت ئەم خۆي دەكات بە مامان و لە هەر چوار پارچەي وڵات بە خراپی ناوكی دەبڕێت.

ئەرێ ئەمە پياوە، يان ستەمکار؟
ئەم پیاوە نێرگزییە دەناسن، كە هەميشە لە دوای كورسیيەكەوە خۆی حەشار دەدات، ئەگەر پێی بڵێیت من دەمەوێ، بەبێ كورسي بتبینم، تا بزانم ئایا بەبێ كورسيش هەر پياویت؟! دەمەوێ بزانم بەبێ كورسي چ كارێك دەزانیت: جوتياریی، كرێكاریي، حەماڵیی، يان بۆ خۆی تەمەڵێکە و هیچی تر!؟
ئەگەر پێی بڵێن با چيتر خۆت بەم كورسييەوە نەگریت، چونکە (نیتچە) وتەنی: ئەوەي خۆی لە پاش كەسێکی دی بشارێتەوە خۆي هيچ بەهايەكي نييە، تەنها دەمەوي بزانم: ئایا تۆ بە بێ كورسی چيت؟ پياویت يان داينەساور؟

ئەو منداڵ ئاسا ئارەزووی شکاندنی قەڵەمەکان دەکات، بیرم کەوتەوە، ئێوە پێی بڵێن سەدەی بیست و یەکە، نەوت بەهای جارانی نەماوە سەردەمی ئابوریی مەعريفەیە.
باوەڕ ناكەم قەت پێكەنيبێت، چونكە قەت نەمديوە گریابێت!
بەم پياوە بڵين با ئەوەندە خەمي گيرفانەكاني نەبێت، با كەمێك خەمي پڕكردني سندوقي سەري بێت.
 با ئەوەندەش بەناوی منەوە سەفەر بۆ جەهەنەم نەكات و حەيام بەرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە