کۆسرەت رەسوڵ وکوردستانیەتی براکانی لەپارتەکەی بارزانی
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
یەکێك لەوکەسایەتیانەی بەهۆی ڕابردووی خەبات وماندوبونی لەلای خەڵکی شاری سلێمانی خۆشەویستبوو کۆسرەت ڕەسوڵ بوو،هەر ئەو خۆشەویستیەش بوو وای کرد دوای داگیرکردنی هەولێر لەلایەن براکانیەوەلەپارتی خەڵکی ئەم شارەوە باوەشیان بۆکردیتەوە،باسکردنی ئەم ڕاستیانە بۆمنەت کردن نیە بەسەرکەس چونکە شاری سلێمانی شاری هەمووکوردانە ،بەڵام ئەوە ئێوە بوون بەهاتنتان بۆ ئەم شارە بەچاوی جیاواز لەخەڵکەکەتان ئەڕوانی وهەڵسووکەوتەکانی شوێن کەوتوانت بوو کەبێڕێزیان دەکرد بەخەڵکی ئەمشارە کەشیاوی باسکردن نیە وخۆشت باش ئەزانی،بەڵام پێمان سەیرە ئێستا خەڵکی شارەکە تۆمەتبارئەکەی
ئێوەن کوردایەتی بەخەباتگێڕانی ئەم شارە ئەفرۆشنەوەو لەپاڵ تێکۆشەرانی ئەمشارەوەیە هەرکات بارت کەوتە لێژی بارەکەت ڕاست ئەکەیتەوە،خەبات وماندووبونی ئێوە کاتێك سڕایەوە کەپشتت کردە هاوخەباتەکانت وبۆ مشتێك پارەو ئیمتیازات ودەسەڵات پاڵتدا بەتاڵەبانیەوە ویەکێتیەکەی هەموانت تەسلیم بەبنەماڵەی تاڵەبانی کرد.سکرتێرەکەشت خەونەکەی تۆش ومیللەتی بەتاڵ کردەوە ،ئیتر چ شتێك ماوە کە بێتە جێی منەت کردنی ئێوە بەسەرمانەوە
بەڕێز کاک کۆسرەت جەنابت رێککەوتنی ستراتیژیت هەیە لەگەڵ براکانت لەپارتی ئەی خێرە ناهێڵن مەکتەب سیاسیەکەت،مەکتەب رێکخستەنەکەت،هەموو ئەوانیتری کەمەفروزە لەپایتەختەکەی هەرێم بن بارەگاکانیان بکەنەوە وبێ دەنگی هەڵئەبژێرن،قوربان ئەوە براکانتە لەپارتی بیری ناوچەگەرێتی برەو پێ ئەدەن وئەیبوژێننەوە وبەبەرنامە درێژەی پێ ئەدەن ،ئەوە براکانتە لەپارتی ئێوەی هەولێریان ئێستا بەچاوی سلێمانیان لێتان ئەڕوانێ
تۆیەك بەقەولی خۆتان شۆڕشگێڕی نوێخوازو پشت وپەنای هەژاران دەبێت هۆکەی چی بێ وات لێبکات حاشا لەبراکانی دوێنێ وهاوسەنگەرانی شۆڕش ومیللەتە هەژارەکەت بکەیت و رێگەبدەیت لەبەرامبەر داواکاری نان وئازادی دەبابەیان بەرەوڕووبکەیتەوە ولەبەرامبەردا پەیمانی برایەتی هەتاهەتایی ببەستن لەگەڵ تاڵانکەرانی سەروەت وسامانی خەڵكی وئەتك کەری کەرامەتی میللەت و زەوت کەری ئازادی ئەوئازادیەی کەهاوسەنگەرانت خۆیان بۆ کردە قوربانی
دواجار هەرئەوەندەمان ماوە پێت بلێین پیرۆزە هاوپەیمانی ستراتیژیتان لەگەڵ برا کوردستانیەکانتان لەپارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆکەکەتان مسعود بارزانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست