نوێکراوه‌ته‌وه: ئه‌مشه‌و ده‌نگی توڕه و ناڕازی خه‌ڵکی سلێمانی به‌ره‌و ماڵی کۆسره‌ت که‌وتوونه‌ته ڕێ
Sunday, 14/02/2010, 12:00
چۆڵیکه‌ن ئه‌و کورسییه، عاله‌م هه‌مووی برسییهئهمه دروشم و ده‌نگی ناڕازیی خه‌ڵکی سلێمانییه، که ئیستا له به‌ر ده‌م ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، که له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که‌وه به‌ره‌و ماڵی کۆسره‌ت ره‌سول به‌ڕێکه‌وتوون و هاوارده‌که‌ن:
(چۆڵیکه ئه‌و کورسییه، عاله‌م هه‌مووی برسییه).
په‌یامنێری کوردستانپۆست له سلێمانی به ته‌له‌فون پێی ڕاگه‌یاندین، که هه‌ر ئیستا ئه‌مشه‌و، سه‌رچاوه‌یه‌ک له ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر له به‌ر ده‌م ماڵه‌که‌یاندا کۆبوونه‌ته‌وه، به په‌له کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئاگاداری هێزه چه‌کدار و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی کرده‌وه، که نه‌کا کاره‌که به‌ره‌و خراپی بڕوات، ئه‌وانیش بکه‌ونه خۆیان و ئاماده‌باشی وه‌ربگرن، ئه‌م ده‌نگی ناڕازییه ببێته هۆی ڕاپه‌ڕین و په‌لاماردنی ماڵ به‌رپرس و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و یه‌کێتی.
په‌یامنێرمان له شوێنی ڕووداوه‌که‌وه و ئاگاداری کردینه‌وه، که ئه‌مشه‌و هه‌ر گۆڕانکاریی و شتێکی تر رووی دا په‌یوه‌ندییمان پێوه ده‌کاته‌وه
نوێکردنه‌وه: په‌یامنێرمان په‌یوه‌ندیی پیوه‌کردینه‌وه، که‌وا حیمایه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سول ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌کدا کرد، تا بلاوه به خه‌ڵکه‌که بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست