کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجەیەكان قوڕیان بۆ گیراوەتەوە- مەلا بەختیار چ دەبێژێ

Monday, 16/03/2009, 12:00


(هیچ شتێك وەك وێنە ناتوانێت بمانگێرێتەوە بۆ مێژوو) پەندی ئێرانى
هەڵەبجە لەوساتەوە كارەساتەكەى 1988ى بەسەر هات كەسانێك هەبوون نەك ناوى هەڵەبجەیان نەدەزانى بەڵكو ئەوانەى لەدەووروبەرى هەڵەبجەدا كەئێستە بەرپرس و لافى بەرپرسی و فرمێسكی تیمساح دەرێژێت هەیانە پێ یەكیان لە نێو ڕژیم و پێیەكی دیكەیان لە ناو شوڕشدا هەبوو كەچى پێیان ناخۆشە نوسەران ئەگەر بڵێن لق ومەڵبەندەكانتان جاشی تێدا ئاخنراوە ئێستاش بارەتەقا ى ئەوە هەموان بە تایبەت خودی مەلا بەختیار ڕۆژیك باسی هەڵەبجەى نەكرد پێش ئەوەی لەگەڵ ئیسلامیەكان بەشەڕ بێت كە بە فیتی ئێران و یەكێتی و پارتی ئیسلامیەكانیان خزاندە هەڵەبجەوە كەچى ڕۆژانە هەڵەبجە بووەبە بنێشتە خۆشەى سەر زمانیان كە ئیسلامی تێدایە بۆیە دەستمان ڕاناگات ئاوەدانى بكەینەوە پێم باشە من دەپرسم ڕانیە و قەڵادزە و پێنجوێن و سەید ێادق وهەڵەبجەى تازە چی بۆ كراوە؟خۆ ئێوە شەڕى ناوخوتان تیا كرد بە رێژەى 7 كم جۆگەیەكی ئاوەڕۆ لە سەید سادق تاكو گوندی شاتوان بە پانى یەك مەتر لەگەڕەكی حەسارەوەكەچەند مەترێك لە نەخۆشخانەى سەیدێادقەوە دوورە بە سەردانەپۆشراوی درێژبووەتەوە بۆ ئەو گوندە ئەمە جگە لە ناوچە كانی باشە بۆ گۆرانیش بەو شوێنانەدا ناڵێی كە جیاوازییەكی كەمی لەگەڵ پێش رَاپەڕیندا هەیە ئەوە تەنها ڕاگەیاندنەكانى ئێوەیە كە جیاوازی ناكا لە شێنێكى وێران بەئاوەدان كراو دەزانێت ئەمە لایەنى ئاوەدان كردنەوە لایەنی سیاسی بە درێژایی 10 ساڵە ئێوە لە هەڵەبجەدان جگە لەو قوڕەى گرتوتانەتەوە بۆ هەڵەبجەی یەكان كە بە چلەى زستان من لە تاو تەپ و تۆز عەینەك ئەكەمە چاوم با هاوین بوەستێ قوڕەكە دەبێتە كیمیاویەكی تر بە ناوى شەقام و جادە و ئاوەڕۆ و شوستە دروست كردن ئەوە هەڵەبجەى یەمانن بەبێ جیاوازی سەرەڕای زوڵم و ناعەدالەتی دەیانەوێ پێكەوە كار بكەن تاوەكو زامی هەمووان سارێژ بێت ئەوە هەڵەبجەی یە كە لە هەمووو كایەكاندا لە پێشەوە بوەبە ئێوە دواتان خستوە هەڵەبجەى یەكانیش چاوپۆشیان كردوە نەك ئەوەى تۆ هەڵەبجە بارگاوی بكەیت هەموو ساڵێك بە خەڵكانی دواكەوتوی ناو ئەشكەوت ناوزەدیان بكەیت كەپێچەوانەكەی ڕاستە من كۆمەڵێك وێنەم هەیە هێندەی ڕێكخستنەكانی پارتی و یەكێتى ڕۆڵیان هەبوە لە سوتانی مۆنۆمێنتەكەدا هەیە لایەنەكانی تر ڕۆڵیان نەبوە,ئەمە لەو بارەوە, لە بوارى ڕۆشنبیرى دا هەڵەبجە سەرى ڕمی ڕۆشنبیریە پێناسەى هەمووان كەچى هۆڵێكی ڕۆشنبیری یان هۆڵێكی شانۆی تێدا نیە, لە بوارى وەرزشەوە هیشتا هەڵەبجە یاریگایەكی مۆدێڕنی تێدا نیە كە ساڵی هەشتاكان لە سەرتاسەرى عێراق یەكەم بووە, ئەى كوا خەڵاتەكەى جەنابتكە پێنج ساڵ لەمەو بەر بەڵێنی یاریگایەكی مۆدێرنت بە هەڵەبجەدا بەنیوە ناچڵى هێشتا حكومەت تەواوى نەكردوە, لە بوارى تەندروستیەوە ئێستا ڕێژەى مردن و نەخۆش جۆراوجۆر و تەنگە نەفەسی و كوێری و سەكتە مێشك و دڵ دەست پێ دەكات, لە بوارى ئاوی خواردنەوە ئەو ئاوەى لە ئەحمەد ئاواوە دێت پسپۆڕان دەڵێن بە هۆى دروست كردنى كلسەوە زۆربەی هاوڵاتیانى هەڵەبجەو خورماڵ گورچیلەیان بەردی دروست كردوە بۆیە پێویسە ئێوە ئەم ئاریشانە چارەسەر بكەن ئەوجا ڕەخنە بگرن مەسەلەى ئیسلامی لە هەڵەبجەدا وەك ئسلامی شوێنەكانیترە وەك ئسلام بوون و موسوڵمان بوون خوارو و ناوەڕاست و سلێمانى و هەولێرە شتێكی دیكە نیە بۆیە هەڵەبجەیەكان قبوڵ ناكەن تۆ هەر جارەو بارگاویان بكەین بە شتێكەوە ئەوە هەڵەبجەیە قوربانی داوە شۆرشى كردوە بە هەموو شێوەكان سیاسی , ڕۆشنبیرى , چەكدارى و ڕاپەڕین ئێوە ئەوانەتان دەوت دەستیشیان لە پشتە كە لە سوتانى یادگارى یەكەدا بەشداریان كرد كەچە ڕژانە سەردانیان دەكەن و لەگەڵیان دادەنیشن ئەگەر لە هەموو هەڵەبجەدا حاڵەتێكی وا هەبێت ئەواڕەنگە لە سلێمانى و هەولێر و دهۆك دەیان حاڵەتی وا هەبێ خۆ سلێمانى و هەولێر و دهۆك ویلایەتێك نیە و هەڵەبجە ویلایەتێكی تر بۆ من وەك هەڵەبجەییەك وەك كەسێكی بێ لایەن دەڵێم زامی هەڵەبجە و برین و كارەساتێكی گەورەیە بەو قسانە زیاتر هەڵەبجە و هەڵەبجەیەكان توڕە دەبن و زامەكانیان لە بری سارێژ بوون دوور نیە سەر هەڵدەنەوە بۆ لەبرى تۆمەت كارى چاكسازی ناكەن بۆ بەجدی لە برى شەڕی ڕاگەیاندن هەڵەبجە لەو گەرد و تۆزە ڕزگار ناكەن كە بە درێژایی ساڵ هەڵەبجەیەكان لە كۆچەو خیابانەكاندا هەڵى دەمژن بۆیە شاعیر دەڵێ ئێوە كێلانەكانتان بە قەدی خۆتانەوەیە و خەنجەرەكەشتان بەدەستى موسافیرە درۆزنەكانی دۆزەخەوەیە ئێوە فیشەكەكانتان لە ئاودا تاقی كردەوە دەبوو لە هەوادا تاقی یان بكەنەوە.
هەڵەبجەى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە