وەلامێك بۆ بەناو كاوە عەزیز + (ك ر+ ع م)
Monday, 16/03/2009, 12:00
1525 بینراوە
لە مالپەڕى كوردستان پوست كاوە عەزیز ناوێك بابەتێكى لە ژێر ناوى (ئەوەى مالى شوشە بێت با بەرد نەگرێتە مالى كەسێكى دیكە) بلاوكراوەتەوە، ئەوەش وەكو وەلامێك بۆ لێدوانەكەى بەڕێز ئەدهەم بارزانى كەبۆ ڕۆژنامەى هاولاتى دابۆ.سەرەتا پێم باشە ئاماژە بەڕاستییەك بكەم ئەویش ئەوەیە ئەم نوسینە كە بە ناوى كاوە عەزیز بلاوكراوەتەوە ناوێكى وەهمیە و خاوەنى ڕاستەقینەى ئەم نوسینە (ك ر+ ع م)ە ئەگەر پێویست بێت دواتر بە ڕۆنى ئاماژە بەم ناوانە دەكەم.من پێموایە بۆ ئەوانەى كە لە نزیكەوە بەڕێز ئەدهەم بارزانى دەناسن ڕەنگە پێویست بە هیچ وەلامێك نەبێت بۆ ئەم بابەتە بێ بنەماو دور لە ڕاستیە ،بەلام بۆئەوەى كەخەلكانێكى سادە بە نوسینەكەى ئەم برادەرانە هەلنەخەلەتێن هەولدەدەم بەچەند خالێك ڕاستیەكان وەكو خویان بخەمە ڕۆ.
سەرتا كاوە عەزیز باس لە كاك كوسرەت دەكات و دەلێت (چونى كاك كوسرەت بۆ پەڕلەمان بۆ ئەوە بوە كە داوا لە ئەندامانى پەڕلەمان بكات كە دەورى خویان ببینن بە تایبەت لە چاودێرى كردنى حكومەتدا.......هتد)من لێرەدا لە كاك كاوەو خاوەنە ڕاستەقیەنەكانى ئەم نوسینە دەپرسم ئایا كەسێك بە بڕیارى ژمارە(31)بەروارى6/11/1997ى پەڕلەمانى كوردستان تاوانبار بێت ئەم كەسە بە چ مەنتقێك ڕێگا بەخوى دەدات لە ناو هۆلى پەڕلەمان بە پەڕلەمانتاران دەلێت لێتان قبول ناكەین لە دەرەوەى پەڕلەمان ڕەخنە بگرن ؟ لە كاتێكدا ئەمە مافیكى ڕەواو یاسایى پەڕلەمانتارانە.بەلام دیارە ئەوەى ئەوان دەلێن لە هیچ یاسایێكدا نیە مەگەر لەقاموسى یاساكانى جەنگەلستاندا هەبێ!!لە شوێنیكى دیكەدا ئەم برادەرانە دەلێن (با ئەدهەم لەبیرى نەچێت كاتێك لە سالى (1974)خەلك شەڕى مان و نەمانى دەكرد لە گەل بەعس..........هتد ئەدهەم یەكێك بۆ لەوانەى كە ئەوكات لە بەغدا بووەو هیچ شەوێك شەقامە ڕۆمانسیەكانى بەغداى بێ پیاسە بەڕێنەكردوە)بۆ ئەمەشیان من دەلێم بەلێ ئەو كات بەڕێز ئەدهەم بارزانى لەبەر هەندێ هۆى تایبەت كە پەیوەندیان بە هەلومەرجى ئەوكاتەوە هەبووە لە بەغدابووە ،بەلام ئەو كات تەمەنى بەڕێزیان (12)سالان بووە كە لەدایك بوى (16/4/1962)ە ئایا مندالێكى دوازدە سالان ئارەزوى ئەوەى هەیە كەپیاسە بەو شەقامە ڕۆمانسیانەدا بكات كە ئەم برادەرانە ئاماژەیان پێكردوە یان چەك هەلگرێت و لە شاخ بێت؟ . هەر لە شوێنیكى دیكەدا كاك كاوەو برادەركانى دلێن (بەر لەوەى ئەدهەم قسە لە سەر كاك كوسرەت بكات پێویستە وەكو ئەندام پەڕلەمانێكى مولتەزم دەوام بكات و ئامادەى كوبونەوەكانى پەڕلەمان بێت........هتد.دیسان دەلێن ئەدهەم سەرۆكى لێژنەى پێشمەرگە بوە لە پەڕلەمان،دەبێت تا ئێستا چەندین ڕاپورتى بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان نوسیبا بەلام تائێستا یەك ڕاپۆرتیشى نە نوسیوە)لەم بەشەى نوسینەكەیاندا ئەم برادەرانە ئاماژەیان بە ڕاستیەك كردوە ئەویش مەسەلەى ڕاپورتەكانى لێژنەى پێشمەرگەیە،دیارە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستى ئەو تێگەیشتنەى كە هەیانە،چونكە لێرەدا خویان ڕاستى ئەوە دەردەخەن كە خاوەنى ڕاستەقینەى ئەم نوسینە ئەو ناوە وەهمیە نیە كە بلاوكراوەتە،ئەگەر وانیە ئەى ئەم زانیاریانە لە كوێ و بەدەستى كێ دراوە بە كاوە كە بەڕێز ئەدهەم بارزانى تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتیكى نەنوسیوە؟ئەمە لە لایەك لە لایەكى دیكەوە سەرۆكایەتى پەڕلەمانى كوردستان بەر لەهەر كەسێك ئەو ڕاستیە باش دەزانن كەبەڕێز ئەدهەم بارزانى هەر لە سەرەتادا ئارەزوى ئەوەى نەبوە ببێتە سەرۆكى لێژنەىپێشمەرگە،بۆ ئەم مەبەستەش گفتۆگۆى لە گەل سەرۆكایەتى پەڕلەمانكردوەو پێشنیارى ئەوەى كردوە كە كاك شێردل حەوێزى یان كاك حاتەم مەرجان لە شوێنى دابنرێت.بۆ چەند جارێكیش داكوكى لەوەكردووە كە ئەم ئەركەى پێ جێ بەجێ نابێت وە لەو بڕوایەشدا بووە كە هیچ لێژنەیەك ناتوانێت وەزیرێك یان بەرپرسێك سزا بداێت وە ئایا تا ئێستا كارێكى واكراوە؟
لە شوێنێكى دیكەدا ئەم برادەرانە دێنە سەر مەسئەلەى شێروان حیدەرى و دەلێن (ئەگەر جەنابتان هێندە دلسۆزن بۆئەوەى بەخەلك بسەلمێنن ئەبێ سوربان لەسەرمەسئەلەى دەست لەكاركێشانەوەكەتان.........هتد).بۆ ئەم پرسانەش من پێم وایە هەموو ئەو بەڕێزانەى كە هەر لە سەرەتاوە چاودێرى چونێتى بەڕێوەچوونى دانیشتنەكاى پەڕلەمانیان كردوە شاهیدى ئەوەن كە بەڕێز ئەدهەم بارزانى هەر لە سەرتاوە وەكو پەڕلەمانتارێكى ئازاو لێهاتوو بێ كەم و كوڕى بەشدارى كوبونەوەكانى پەڕلەمانى كردوەو زۆر بوێرانەش دەستى لەسەر ئەو خالە لاوازانە داناوە كە بۆنەتە هۆى دروست بونى گەندەلى و بێ عەدالەتى لە كوردستاندا،كاتێكیش بوى سەلمێنراوە كە كەسانى خاوەن فایل لە ناو پەڕلەماندا هەن وەكو كوردێكى خاوەن وژدان نەى توانیوەلە تەنیشت ئەو كەسانەداو لە شوێنێكى پیرۆزى وەكو پەڕلەمان دابنیشێت و دەستى لەكاركێشاوەتەوەو هوكارەكانى دەست لەكاركێشانەوەكەیشى زۆر ئازایانە لە ڕۆژنامەكانى كوردستاندا بلاوكردوتەوە.وە بۆ ئەوەى كە ئێوە دەلێن (لەبەر ناكوكى ناوخوى لیستى زەرد دەست لەكاركێشانەوەكەى قبول نەكرا نەك لەبەر چاوى كالى ئەدهەم بارزانى) ئەوە سییدى دانیشتنەكەى پەڕلەمان ماوەو زۆربەى هەرە زۆرى ئەوانەى دەنگیان بە نەخێردا بۆ دەست لەكاركیشانەوەكە ئەندامانى لیستى سەوز بوون.بۆیە بەڕێزیان وەكو ڕێزگرتنێك بۆ ئیرادەى پەڕلەمانتاران ناچار بۆن بەچەند دانیشتنێك بەشدارى كوبەنوەكانى پەڕلەمان بكات و بە سەرۆكایەتى پەڕلەمانیشى ڕاگەیاندوە هەركاتێك بڕیارى دەركردنیشم بدرێت لێتان ممنون دەبم.بۆ مەسەلەى ئەوەى كە كوشتنى ژنان لەسەر ناموس حەلالە یان حەرامە من پێم باشە ئەم پرسیارە ڕۆبەروى پسپۆرێكى ئایینى بكەن باشترە.ئەم برادەرانە لە شوێنێكى دیكەى نوسینەكەیان باس لە مەسەلەى (چونێتى دامەزراندنى حزباللە دەكەن)بۆ ئەم مەسئەلەیەش بەلێ حزباللەى شۆڕەشگێڕى كورد لە ئێران و بە هاوكارى ئێران دامەزرا بۆ بەرگرى كردن لە مافەكانى گەلى كورد،كاتێكیش گەلەكەمان پێویستى پێ نەما هەلوەشێنرایەوە،وە ئەگەر حزباللە (10)پارچە چەكى لە ئێران وەرگرتبێت ئەوە حزبەكانى دیكە بە هەزاران پارچە چەكیان لێ وەرگرتووە.هەروەها بۆمەسئەلەى گیان لەدەستدانى كاك حەسەن كوێستانى دەبێت هوكارەكەى لە بەرپرسانى ئەوكاتى یەكێتى بپرسن لە سوران و لە نەقەدە، چونكە حزب اللە زۆر هەولیدا كەنەبێتە لایەنیكى شەڕەكە بەلام بەداخەوە ئەوان پەلامارى هێزەكانى حزب اللەیان دا،دیارە لە بارودوخێكى وەهاشدا ئەوەى بەرگرى لەخۆى نەكات دورە لە هەلوێستى پیاوەتى.ئەمە لەلایەك لە لایەكى دیكەوە هێزەكانى حزباللەى شۆڕەشگیِڕى كورد بە هیچ شێوەیەك ئاگادارى ئەوە نەبون كە كاك حەسن خوى دێتە بەرەكانى پێشوەى شەڕ كاتێكیش كە بەڕێز ئەدهەم بارزانى هەوالى گیان لە دەستدانى كاك حەسەنى زانیوە زۆر پێ دلگران بۆوە چونكە تەنها بەرپرسى یەكێتى بۆوە سەردانى بەڕێز ئەدهەم بارزانى دەكردو خۆشیشى دەویست كە لەنزیكەوە تێكەلاوى لەگەل هەبووە.لە كوتایدا ئەم برادەرانە هەڕەشەى ئەوەدەكەن (كە زۆر شتى دیكە بەژمارەو مێژوو لە لایان هەیە بۆ بلاوكردنەوە)لێرەدا من پێم وایە بەڕێز ئەدەهەم بارزانى زۆر بێمنەتە و سینگیشى فراوانە بۆ بلاوكرنەوەى هەر شتێك كەلاتان هەیە، چونكە بەڕێزیان خاوەن ڕابوردویەكى پاكە و ئێوە زۆر بە هەلەدا چوون كە خانوەكى شوشەبێت بەلكو خانوەكەى بە پالپشتى هێزى جەماوەرێكى فراوان ئابلوقەدراوەو ئەو پێگە فراوانەى كە بەڕێزیان لە ناو مللەتى كورددا هەیە لە هەر چوار پارچەى كوردستان لە هیچ پێگەیەكى دى كە بە دیارى پێشكەشكرابێت ناگۆڕێتەوە،وە هەلۆِێستە بوێرانەكانیشى بەرامبەر پرسى پ ك ك باشترین نمونەن.لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكەم كە ئێمەش بەشێكى زۆر بەلگە نامەى بە مێژوو بە ژمارە لە لایە كەپەیوەندى بە بەرپرسانى بەرزەوە هەیەبەلام بۆ ئەوەى كاریگەرى نەخاتە سەر هەندێ لایەنى دیكەو نەبێتە هۆى ئالۆز بونى بارو دوخەكە بە پێویستمان زانى دانبەخوماندا بگرین.
تێبینى كوتایى:من باش ئاگادارم كە بەڕیِز ئەدهەم بارزانى هەمیشە ڕێزێكى تایبەتى بۆ كاك كوسرەت هەبوەو سەردانى مالى ئەوى كردوە، كاتى خوى كاك كوسرەت داواشى لیِكردوە ڕۆلى خوى ببینێ و نەهێلێ پەیوەندیەكانى پارتى و یەكێتى بەرەو ئالوزى بچن هەروەها لە كاتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى،بەڕێزیان پەیوەندى تەلەفونى بە نوسینگەى كاك كوسرەتەوە كردوە بۆ ئەوەى لە تەندروستى ئەو بپرسێت بەلام پێیان ڕاگەیاند كەكاك كوسرەت مێوانى لایەو دواتر تەلەفون دەكەینەوە،تاكو ئێستاش ئەو تەلەفونە نەكراوە..