گۆڕانخوازان و گۆڕان، کوردستانپۆستیش بۆ هه‌مووان
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی بیه‌ویت ئینکاری ئه‌وه بکات که کوردستانپۆست خۆی وه‌ک پێگه‌ی بڵاوکراوه‌یی سه‌ره‌تایه‌ک نه‌بووه بۆ بانگه‌شه‌ی گۆڕان ئه‌وه زۆر بێویژدانه به‌رامبه‌ر به‌ڕاستییه‌کان. ئه‌و کاته‌ی کوردستانپۆست بووه مینبه‌ری بانگه‌شه‌ی گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی مافیای دووبنه‌ماڵه‌ی کوردکوژ له‌ناوده‌سه‌ڵاتدا ته‌نها باس له‌چاکسازی ده‌کرا ئه‌ویش ته‌نها له حیزبێکدا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و چاکسازیه‌ش به‌تایبه‌تیی ئه‌وه کاریگه‌ریه‌که‌ی ته‌نها له‌ناوچه‌یه‌کی دیاری کراودا ده‌بوو، به‌ڵام کوردستانپۆست وه‌ک ستافی تایبه‌ت که‌سه‌رنج و بۆچوونی خۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبه‌کان و بۆچوونه‌کانی خۆیان خستۆته به‌رده‌م دیدی خوێنه‌رانیان و به‌رچاویان ڕۆشن کردوونه‌ته‌وه. هه‌ر کوردستانپۆست بو یه‌که‌مین پاچی دا له بتی ده‌سه‌ڵات و تێکی شکاند و دڵنیایکردن که چیتر له‌مه‌ودوا موقه‌ده‌ساته‌کان کۆتای‌یان پێدیت و چیتر ئێوه موقه‌ده‌س نین. ئه‌وه کوردستانپۆست بو بانگه‌شه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد و هه‌ر ئه‌م بانگه‌شه‌وڕاسگۆییا نه‌بو وای کرد کوردستانپۆست ببێته‌سه‌نته‌رێک بۆ هه‌موو نووسه‌ره ئازادیخوازه‌کان .
هه‌ر له‌م سه‌نته‌ره‌وه بوو هه‌موو بۆخڵه‌وات و خیانه‌ت و دزییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران خرانه‌ڕوو په‌رده له سه‌ر نهێنیه‌کانیان هه‌ڵماڵرا. ئه‌وه‌ی که کوردستانپۆست نه‌یتوانی بیکات ڕێخستنی جه‌ماوه‌ر بوو له‌ناو به‌ره‌یه‌کدا که ئه‌وه کارێکی زه‌روور بوو بۆ کۆکردنه‌وه و ڕێخستنی جه‌ماوه‌ر .
کوردستانپۆست که نه‌یتوانی ئه‌و کاره بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌بو، که ئه‌م ڕێخراوێکی سیاسی نییه، به‌ڵکو چاودێرێکی ڕاست گۆیه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌ی . ئه‌وه‌ی که‌مایه‌ی خۆشبه‌ختی هه‌مووان بو که بووه بورکان و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێنایه له‌رزه ڕاگه‌یاندنی گۆڕان بو له لایه‌ن (نه‌وشیروان مسته‌فا)، که توانی بانگه‌شه‌ی لیستێک بکات بۆ ململانێی ده‌سه‌ڵاتدارانی خه‌وتو و به هۆش خۆیان بێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ئازادیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تییان ده‌که‌ن له‌ژێر چه‌تری گۆڕاندا کۆیان بکاته‌وه. به‌بێ جیاوازی وه‌ک بینیمان له کاته‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م گرده بوبووه که‌شتیه‌که‌ی نوح و له هه‌موو مولایه‌که‌وه خه‌ڵکی داخ له‌دڵی دژ به ده‌سه‌ڵات ڕوویان تیکرد هه‌ر له چه‌په‌وه تائیسلامیی و مه‌سیحی و ئاواره به‌شمه‌ینه‌ته‌کانی شه‌ری ناوخۆ، که تا ئه‌م ساته‌ش یاری به‌چاره‌نووسیان ئه‌کرێت .
به‌شێک له‌کادر و هێزه سه‌ربازیه‌کانی پارتی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی . به‌لیشاو وازهێنانی کادران و سه‌رکردایه‌تیی و مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌یانی (ی ن ک) و له سایه‌ی سکرتێره خه‌ڵه‌فاوه‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده بچوک بونه‌ته‌وه وه‌ک لقێکی پارتیان لێه‌اتووه. که به‌راستی شه‌رمه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به یه‌کیه‌تی زانیوه و تا ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌و ده‌سته و تاقمه‌دا به‌رده‌وامی ئه‌ده‌ن به‌کاری حیزبایه‌تی.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و به‌ره‌یه‌دان له کۆمه‌ڵێک جه‌رده و خائین به گه‌ل و نیشتمان زیاتر ه‌یچ شتیکی ترنین . ئه‌بێت سبه‌ی ئاماده‌ی دادگایی جه‌ماوه‌ربن و ئه‌وه‌ی بردویانه له قورگیان ده‌ر بێنینه‌وه و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ میلله‌ت.
ئه‌م داخوازیانه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌م مینبه‌ره‌وه داواکرا که ده‌سه‌ڵاتداران بدرێنه دادگا و به‌گوێره‌ی تاوان و دزییه‌کایان دادگایی بکرێن و ئه‌وه‌ی دزیویانه و داگیریان کردوه و کردویانه به ناوی که‌سه دووره‌کانیشیانه‌وه لێیان بسه‌ندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ی نووسه‌ره خۆبه‌خته‌کانی کوردستانپۆست که زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌مری کوشتنیان بۆ ده‌رکراوه و کوردستانیان لێ حه‌رامکراوه له‌وانه لیپرسراوی ئه‌م سایته‌ئازیزه (که‌مال جمال موختار) و نووسه‌ره بوێره‌کانی وه‌ک (جه‌زاچنگیانی / ئارام ئه‌حمه‌د / تایه‌رساڵح شه‌ریف و پۆڵا سه‌عید و کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری تر هه‌ن که من دڵنیام گه‌ر سه‌فه‌ری کوردستان بکه‌نه‌وه هه‌ر له فڕۆکه‌خانه‌کانیانه‌وه ونیان ئه‌که‌ن و بێسه‌روشوێن ئه‌کرێن، وه‌ک ئه‌و گه‌نجانه‌ی شه‌ری ناوخۆ که تائێستاش که‌سوکاریان عه‌وداڵی هه‌واڵێکیانن و ده‌سه‌ڵاتیش مێش میو‌انی نییه. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو خۆبه‌ختیه‌ی ئه‌م گیانبه‌خشانه‌ی کوردستانپۆست براده‌رانی گۆڕان له‌گرده‌که ها‌توون گرگنێکی وه‌ک به‌ختیار عه‌لیمان لێ ئه‌که‌ن به مه‌رجه‌عی فکری ئه‌ده‌بی سیاسه‌ت و ته‌دزراوه‌کانی له‌سه‌رده‌می موزیعه‌کان زۆر بێشه‌رمانه ئه‌وترێته‌وه. نازانم ئه‌م گێلیه ویراسه‌یه له‌ناوماندا یا خۆگیلکردنه ئه‌و گرگنه ماوه‌یه‌کی که‌م پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پرسیاریان
لێکردبو له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه بێئاگایی خۆی نیشاندابوو، که گوایه شتێک نیه که من قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. من ده‌ڵێم ڕاسته‌کات ئه‌بێت وا بڵێت چونکه ئه‌و و چه‌نده‌های وه‌ک ئه‌و تا ئه‌و کاته‌ی گۆڕان بانگه‌شه‌ی نه‌کردبوو بۆ په‌رله‌مان ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاخوڕی ده‌ساڵات ئه‌له‌وه‌ڕین، به‌ڵام که زانیان ئه‌وا دنیا به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یاندا قڵپ ده‌بێته‌وه و خه‌ڵکی به‌لێشا و به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به‌دزیه‌کانی به‌ختیار هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوون هه‌موو پۆل پۆل به‌ره‌و گرده‌که ئه‌که‌وتنه‌ڕێ ئه‌وجا به‌ختیار و هاوپۆله‌کانی که زانیان که‌سایه‌تی خۆیان له‌ناو خوێنه‌ره‌کانیاندا له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به په‌له ڕوه‌و گرده‌که ڕوویان وه‌رگێڕا. یان شاعیری به‌رز و ئازیزمان کاکه شێرکۆ گیان له خوا به‌زیابێت له‌سه‌ر وته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌ک توتیه‌که هاته
جواب و چوار که‌لیمه‌ی نووسی ئه‌ویش به‌ڕه‌زامه‌ندی تاله‌بانی چونکه تاڵه‌بانیش ئه‌و ده‌ستوره‌ی به‌دڵ نه‌بو چونکه نایه‌وێت مه‌سعود ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بێت. من کاتێک ئه‌م نووسینه ئه‌نوسم و به‌م شێوه‌یه ڕه‌خنه‌ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌یه گۆڕان نه‌که‌وێته داوی هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و تواناکانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی پێشێل بکات . و داواده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی دکتۆر که‌مالیش گۆڕان په‌رچه‌کرداری هه‌بێت چونکه ئه‌وه‌ی پاراستن کردویه‌تی شکانی که‌رامه‌تی گۆڕانخوازانه پێش که‌مال میراوده‌لی و ڕێگه‌بده‌ن به‌و به‌ڕێزه تا له که‌ناڵی (ک ن ن)ه‌وه ڕاستیه‌کان بخاته‌ڕو بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک که‌ناڵێکی ئۆپۆزیسیۆنن ئه‌بێت ڕێگه بده‌ن به‌و به‌ڕێزه‌و ئه‌گه‌ر ڕازیش نین هۆکه‌ی بۆ گۆڕانخوازان ڕونکه‌نه‌وه بزانین مه‌به‌ستان چیه ئایا ناتانه‌وێت ده‌سه‌ڵات لێتان بڕه‌نجیت یان شتیک له‌ژێر به‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر هه‌یه بابزانین ئێمه وا ڕێکه‌وتوین له‌گه‌ڵ شوێنکه‌وتوانی گۆڕان خوازان‌دا هه‌مووشته‌کان ڕون و ئاشکرابن و ژووره تاریکه‌کان بڕوخێنین و له‌ڕووناکیدا له‌مه‌ودوا بریاره‌کان بدرێن، ه‌یچ له میلله‌ت شاراوه‌نه‌بێت .
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌گوژمی یه‌که‌م بوو دوو گوژمی ترمان له‌به‌رده‌مه له‌مه ئه‌ساس تره ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و شاره‌وانیه‌کان که به‌بردنه‌وه‌یان ته‌واو به‌ڕه له ژێر پێی جه‌لالیه‌کان ده‌ردهێنین ئه‌وسا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌توانین خزمه‌ت به هاونیشتمانیان بکه‌ین به‌بێ جیاوازی پارتایه‌تی . گوژمی سێهه‌م په‌رله‌مانی عێراقه که شه‌ری سیاسی و چاره‌نوسسازیمان له‌وێدایه بۆ چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕاوه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی نیشتمانی دایک که کوردستانی ئازیزمانه. جا ئه‌گه‌ر بێت‌و گوێ له داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی نه‌گرین ئه‌وه له‌گوژمه‌کانی به‌رده‌مماندا شکست ده‌خۆین به‌دڵنیایی. چونکه‌خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئه‌مانه‌لێتان دڵگرانه/ بێده‌نگیتان به‌رامبه‌ر به‌پێشێلکاریه‌کانی هه‌ڵبژاردن . ڕێگه‌نه‌دان به به‌ڕێز میراوده‌لی له که‌ناڵی (ک ن ن) بۆ به‌رگری له‌خۆی . بێده‌نگی له‌عاست هه‌ڵبژاردنه‌کان و لێدان و سوکایه‌تی کردن به هه‌وادارانی گۆڕان له‌عاست ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌چیدا و بێده‌نگی له‌عاست ده‌ست تێکه‌ڵکردنی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریی و حه‌مدیه ساڵح که پێویسته بدرێنه دادگا فیدراڵی له‌سه‌ر لایه‌نگریان بۆ لیستی ئه‌سپه‌که و هه‌دێک شتی تریش که پێویست ناکات باسیان بکه‌ین شتێک که زۆر پێویسته له‌به‌رچاوبگیرێت و له‌بیر نه‌کرێت ڕۆڵی بێبه‌رابه‌ری کوردستانپۆسته له‌م به‌ینه‌دا که شه‌و و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان و بۆ گرتنی پارێزه‌ر بۆ دادگایی ئه‌وانه‌ی باسمان کرد ئاماده‌ین شتی ماڵمان بفرۆشین له‌پێناو گۆڕان و خۆشبه‌ختی میلله‌ته‌که‌مان له ده‌ست ئه‌م دڕندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردکوژ.
16/8/09
ئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست