دامه‌زراندی ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
Saturday, 23/05/2009, 12:00
1050 بینراوە
هاوكات به نێزێك بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كوردی دڵسوزی ئه‌م نێشتیمانه دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ڕاده‌گه‌ینن. یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌م ده‌سته‌یه له چه‌ند رۆژ پێش له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كاری ده‌سته‌كه كه به هاوكاری ژماره‌یكی زوری دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ههڵبڕێژرا.
ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كاره‌كانمان ده‌بێت. گه‌لی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه به ویژدانهكی كوردانه وه به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی ئه‌م كاره به ئه‌ستوو ده‌گرین. ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی راستیه‌كانه كه ئیمه بتوانین به باشترین شیوه بۆ گه‌لی كوردستانیان روون بكه‌ینه‌وه.
ته‌واوی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌فته‌ی بابه‌تێك له گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی ههرێمو بنه‌ماله‌ی بارزانی خیانه‌تكار بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.ئه‌مه‌ش به هیچ مه‌به‌ستێك نیه به‌س به‌رگری كردنه له ئه‌زموونی كوردستان.
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێزمان
2009/5/22
هه‌ر بۆ پێشه‌وه بژیت ڕێبازی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی بمرن ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت له میلله‌تی سته‌مدیده‌ی كورد ده‌كه‌ن سهرشور بن ئه‌وانه‌ی دیانه‌وێت خوینی هه‌زاران شه‌هید به فێرۆ بده‌ن