کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


دوا قه‌ڵغانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ به‌رگری له‌ مانه‌وه‌یان جه‌ماوه‌ره‌که‌یانه‌

Thursday, 21/04/2011, 12:00






دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار نه‌ گوێ بیستی داواکاریه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بوون نه‌ هی ئۆپۆزیسیۆن،چونکه‌ ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو داوای کۆمه‌ڵێك چاکسازی ده‌که‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی موسته‌حیله‌ بتوانێت ئه‌نجامی بدات .
ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌یی ئه‌نجومه‌نی کاتی و ئۆپۆزیسیۆن دایان ناوه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات جێ به‌جێ ی بکات جاڕی مه‌رگی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات داره‌ .
هه‌ڵه‌ ترین شت ئه‌وه‌ بوو که‌ ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی کوردستانیان به‌ میسرو تونس شوبهاند که‌چی له‌ واقیعدا نه‌ میلله‌تی کورد ده‌بێته‌ میلله‌تی میسر نه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتی میسرو تونس .
سوپای تونس و میسر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا بێلایه‌نی خۆیان له‌ ڕوداوه‌کاندا ده‌ربڕی و دواجاریش چونه‌ ڕیزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌ردوو ووڵاتیش که‌ زانیان شه‌قام لێ یان توڕه‌و بێزاره‌ وازیان له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات هێناو ده‌ست به‌ردار بوون . که‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ میللیشیاکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئێستا ئیشتیهایان کراوه‌ته‌وه‌ بۆ کوشتن و گرتن و سزادانی جه‌ماوه‌ی کوردوپێ یان وایه‌ که‌رکوك ڕزگار ده‌که‌ن هه‌رچی هه‌ردوو سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداریشه‌ پێ یان وایه‌ کوردستان موڵکی ئه‌وانه‌و خه‌ڵکی له‌ده‌ستیان ده‌رده‌هێنێت.پێویست ناکات زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بڕۆم ئه‌وه‌ی که‌لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ باسی لێوه‌ بکه‌م ئه‌و سیناریۆیه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو سه‌رۆك و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دایان ڕشتووه‌ بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئۆپۆزیسیۆن .به‌ڕای من ئه‌مه‌ داوا قۆناغی باروو دۆخه‌که‌یه‌ که‌ به‌م سیناریۆیه‌ ته‌واو ده‌بێت. یه‌کێتی و پارتی و هه‌ردوو سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانه‌وێت دوا شانسی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌ و دوا گورزی خۆیان له‌ ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ر بوه‌شێنن خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بون ئه‌وا دۆخه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش حه‌ڤده‌ی دوو بگره‌ به‌هێزتریش ده‌بن ، خۆ ئه‌گه‌ر شکشتیشیان هێنا ئه‌وا ملکه‌چی 22 خاڵه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ داده‌نیشن . که‌واته‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ده‌سه‌ڵات براوه‌یه‌ که‌ له‌ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌ر سێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات له‌ تیاچون ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا پشتی یه‌کتر بگرن و نه‌هێڵن ده‌سه‌ڵات یه‌ك یه‌ك هێرشیان بکاته‌ سه‌رو له‌ناویان به‌رێت، دواتر هه‌رسێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن خاوه‌نی قاعیده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری زۆرن له‌ پارێزگای سلێمانی دا ده‌توانن پلانه‌که‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ .
هه‌رسێ پارتی ئۆپۆزیسیۆن له‌یه‌ک کاتدا جه‌ماوه‌ری خۆیان بهێننه‌ سه‌ر شه‌قام که‌ زیاتر له‌ سه‌دو په‌نجا هه‌زار که‌س ده‌بێت له‌ ناو شاری سلێمانیدا به‌م پێ یه‌ جوڵه‌ له‌ناو شاردا ده‌وه‌ستێنن دواتر بێ باک بن له‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات ته‌قه‌ ده‌کات چونکه‌ ده‌سه‌ڵات ناتوانێت به‌ ئاشکرا خه‌ڵکی بکوژێت دواتر چه‌ند که‌س بکوژێت هه‌زار دوو هه‌زار؟ که‌واته‌ ته‌نها پلانی ڕوو به‌ڕو بونه‌وه‌ بۆ شکست پێ هێنانی پلانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هێنانه‌ سه‌ر شه‌قامی جه‌ماوه‌ری هه‌رسێ پارتی ئۆپۆزیسیۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌ی یه‌کێتی و پارتی شکست پێ بهێنرێت. چونکه‌ ئه‌م سیناریۆیه‌ی ده‌سه‌ڵات دوا سیناریۆیانه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێتی پارتی
بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ شکست ده‌خۆن و له‌ لێواری مه‌رگ نزیک ده‌بنه‌وه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە