مەسعود بەرزانى لە بووجەى ئەمساڵ 480 دەفتەر دۆلارى بەر دەكەوێت
Monday, 24/05/2010, 12:00
پاش چەندجار دواخستن و مشتومڕ كۆبوونەوەى پشت پەردەى نێوان یەكێتى و پارتى سەرەنجام بووجەى 2010 تێپەڕێندرا بە 73 دەنگ بەڵێ لێستەكانى سەر بەدەسەڵات و 33 دەنگ نەخێرى لیستە ئۆپۆزسیۆنەكان بووجەكە تێپەڕێندرا و دواتر ڕەوانەى سەرۆكایەتى هەرێم كرا بۆ موسادەقەكردنى لە بەرامبەردا فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن پێش ئیمزاكردنى داوایان لە سەرۆكى هەرێم كرد كە ئەو پرۆژە یاسایە ئیمزا نەكات و بیگەڕێنێتەوەبۆ پەرلەمان چونكە كەموكورتیەكى زۆرى تێدایە سەروەت و سامانى خەڵك لەو بووجەیەدا بەهەدەر دەڕوات,هەفتەى ڕابردووش مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان پرۆژە بووجەى ساڵى 2010 ئیمزاكرد.لەبەر ئەوەى سەرۆكى هەرێم ئیمزاى لەسەر ئەو پرۆژە بووجەیەكردووە و پێى وایە لە پێناوى بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كوردستاندا ئەو ئیمزایەى كردووە بۆیە بۆ ئەو مەبەستە ئێمە بەراوردكاریەك دەكەین لە نێوان مووچەى سەرۆكى هەرێم و چین و توێژە جیایاكانى هەرێمى كوردستان,هەروەها ئەو بڕە پاریەى كە یەكێتى و پارتى مانگانە وەریدەگرن دەتوانرێت چى پێبكرێت.
یەكێتى و پارتى مانگانە 17.5$ هەموو هاووڵاتیەكى هەرێم بۆ خۆیان دەبەن
بە پێى دوا ئامار لە وەزارەتى بازرگانى عێراق كە ئیعتمادى لەسەر كۆبونى خۆراك داناوە لەو پەڕى حاڵەتدا ژمارەى دانیشتوانى هەر سێ پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان(سلێمانى و هەولێر و دهۆك) 4,100,000چوار ملیۆن و سەد هەزارە.ئەگەر بێت ئەو 70 ملیۆن دۆلارە بەسەر خەڵكى كوردستاندا دابەش بكرێت ئەوا هەر تاكێكى كوردستان مانگى 17.5$ بەردەكەوێت ئەمەش پێمان دەڵێت هەموو تاكێكى كورد مانگى 17.5$ لە داهاتى مانگانەكەى لەلایەن یەكێتى و پارتیەوە دەبرێت و بەسەر تاقمێك لە بەرپرسان و لایەنگرانى ئەو دوو حیزبەدا دابەش دەكرێت....
مەسعود بەرزانى .
مووچەى مانگێكى مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێم بە دۆلار و دەفتەرە دۆلار و دینارىچاپى نوێ
هەرچەندە وەزیرى داراییى هەرێم بێئاگاى خۆى لە بڕى مووچەى سەرۆكى هەرێم دەربڕى بەڵام بە پێى زانیاریەكان كە دزیەیان كردووەتە دەرو لە بڵاو كراوەكاندا بەرچاو كەوتوون و بڵاو بووەتەوە موچەى سەرۆكى هەرێم مەسعود بەرزانى لە مانگێكدا 400,000(چوار سەد هەزار دۆلار)ە كە دەكاتە 40 چل دەفتەر دۆلار بۆ مانگێك بە پارەى چاپى نوێى عێراقى دەكاتە 480,000,000 چوار سەدو هەشتا ملیۆن دینار لە مانگێكدا.
مووچەى ساڵێكى سەرۆكى هەرێم بە دۆلار و دەفتەرە دۆلارو دینارى چاپى نوێ
لەیەر ئەوەى مووچەى مانگێكى سەرۆكى هەرێم 40چل دەفتەر دۆلارە لە مانگێكدا بەم پێیە مووچەكەى لە سالێكدا 480 چوار سەد و هەشتا دەفتەر دۆلار لە ساڵێكدا بە دینارى چاپى نوێى عێراقى دەكاتە 5,760,000,000 پێنج ملیار و حەوت سەد و شەست ملیۆن دینار لە سالێكدا ئەگەر ئەو موچەیەى مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێم بەراورد بكەین بە مووچەى شەیدانى هەڵەبجە و ئەونفالكراوەكان وكەسوكارى شەهیدان ,دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكان,مینحەى خوێندكارانى زانكۆ ئەوا ئەم ئەنجامانەمان دەست دەكەوێت .
موچەى مەسعود بەرزانى و مووچەى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەفالكراوەكان
موچەى مانگێكى مەسعود بەرزانى 400,000 چوار سەد هەزار دۆلارە لەكاتێكدا مووچەى شەهیدێكى هەڵەبجە و ئەنفالكراوێك دواى زیادكردنى مووچەكەیان تەنها 375 سێسەد و حەفتاو پێنج دۆلارە چونكە پێشتر مووچەى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفالكراوەكان 250 دۆلار بووە,بەم حسابەش مووچەى سەرۆكى هەرێم 1066 هێندەى مووچەى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفالكراوەكانە واتە مەسعود بەرزانى هێندەى 1066 وارسى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفالكراوەكان مووچە وەر دەگرێت .
موچەى سەرۆكى هەرێم شەهیدانى سەنگەر
بە پێى ئەو ئەو ڕێژەیەى كە بۆ زیادكردنى مووچەى شەهیدانى سەنگەر دانراوە مووچەى شەهیدێكى سەنگە كە پێشتر 400هەزار دینار بووە دەبێتە 500 هەزار دینار واتە نزیكەى 416 دۆلار لە مانگێكدا بەم پێیەش مووچەى سەرۆكى هەرێم 961 هێندەى مووچەى شەهێدێكى سەنگەر دەبێت واتە سەرۆكى هەرێم مانگانە هێندەى 961 بنەماڵەى شەهیدى سەنگەر مووچە وەردەگرێت
موچەى سەرۆكى هەرێم و دەرچوانى زانكۆ
دەرچوویەكى زانكۆ كاتێك دادەمەزرێت بە پێى سیستمى مووچە بە 296,000 دینار دادەمەزرێت كە بە نزیكە دەكاتە 250دۆلار بەم پێەیش مووچەى سەرۆكى هەرێم 1600 هەزارو شەشسەد هێندەى مووچەى دەرچوویەكى زانكۆیە واتە سەرۆكى هەرێم مانگانە هێندەى 1600 دەرچووى زانكۆ مووچە وەر دەگرێت .
مووچەى سەرۆكى هەرێم و مینحەى خوێندكارانى زانكۆ
بە پێى یاساى خوێندنى باڵا لە هەرێمى كوردستاندا خوێندكارانى زانكۆو پەیمانگاكان لەماوەى خوێندنیان لە زانكۆ پەیمانگاكاندا لەلایەن حكومەتەوە مانگانە مینحەیەكیان پێدەدرێت كە 50 هەزار كە دەكاتە 40 دۆلار بۆ دەرەوەى شارو 37 دینار كە دەكاتە 30 دۆلار ئێمە لەو نێوانەدا 35 دۆلار حساب دەكەین بەم پێیەش مووچەى مانگێكى سەرۆكى هەرێم هێندەى مینحەى 11,428 یازدەهەزارو چەواسەد و بیست و هەشت خوێندكارى زانكۆو پەیمانگاكانە واتە سەرۆكى هەرێم خۆى بەتەنها هێندەى مینحەى هەموو خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى لە بووجەى هەرێم پشكى بەر دەكەوێت. ئەكەر موجەكەى مەسعود بەرزانى بەراودر بكەین بە ئەو برەبارەیەى كە مانكانە سەردەشت عوسمانى رۆزنامەنووس كە وەك خویندكارى زانكۆ وەریكرتووە ئەوا موجەكەى مەسعود بەرزانى 11428 یازدە هەزارو جزارسەدو بیست و هەشت هیندەى موجەكەى سەردەشت عوسمانە
تیبینى :
ئەم بابەتە لە زمارە 9 كۆفارى فشار بلاو بووەتەوە ,بەلام كەمیك دەستكارى كراوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست