هه‌واڵێکی گرنگ له نێو پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه..
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود پاش ئه‌نجامدانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و ئه‌و ناره‌زایه‌تییه گه‌وره‌ی شه‌قامی کوردی به هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه و ، سه‌رۆکی ته‌زویر و کووڕه‌که‌ی راسته‌وخۆ له‌و کاره تیرۆریستیه تۆمه‌تبارکران ، هه‌موو حساباته‌کانی بنه‌ماڵه‌یان ئاوه‌ژوو کرد ، به جۆرێ هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕیدانه‌بوون ئاوا ریسوا و سووکببن له به‌رده‌م رای گشتی و ته‌نانه‌ت رای نێوده‌وڵه‌تی و عێراقیشه‌وه.
بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژه قووڵه ، بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریست به نیازن هه‌ڵبستن به ئاماده‌کردنی سینارێۆیه‌کی قێزه‌وه‌ن ،که سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی خاوه‌ن ویژدان له نێو ئه‌و ده‌زگایه‌وه(پاراستن)، ده‌قی سیانریۆکه‌ی به کوردستانپۆست راگه‌یاند ، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه بریتییه له‌و ریپۆرته‌ی که بۆی ناردووین:
مه‌سعود لێژنه‌یه‌کی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێکهێناوه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو تیرۆریست مه‌سرور و که‌ریم سه‌نجاری ، که تییدا ئاسایشی گشتی و ئاسیشی هه‌ولێر تێیدا به‌شدارن ، ده‌یانه‌وێت دوو که‌س تۆمه‌تبار بکه‌ن ، ئه دووکه‌سه دوو زیندانین له لای پاراستن و ئاسیشه‌وه و به تاوانی کوشتن تۆمه‌تبارکراون ، ئیتفاقێکیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه: هه‌ردووکیان تاوانه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان له به‌رده‌م دادگا و ته‌له‌فزیۆنه‌وه دان به‌و تاوانه داده‌نێن ، دادگا و رای گشتی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و دوو که‌سه تاوانبارن و حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت ،وایان له گه‌ڵ ئیتفاقکردوون که دوای حوکمدانه‌که ، هه‌ردووکیان ده‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ژیانیان مسۆگه‌رده‌که‌ن تا له ژیاندا مابن ، به‌لام له بناخه‌دا پاراستن به‌شی دووه‌می ئیتفاقه‌که جێبه‌جێ ناکات به‌ڵکو به فیعلی له سیداره‌یان ده‌دا و هه‌ڵایه‌کی ئیعلامی گه‌وره‌ش چێ ده‌که‌ن که گوایه له‌و هه‌رێمه‌دا یاسا به‌رقه‌راره.
به‌م شێوه‌یه بنه‌ماڵه ده‌یه‌وێت رووی قێزه‌وه‌نی خۆی له به‌رده‌م رای گشتی سپی بکاته‌وه..
ئێمه لێره‌وه له‌م سه‌کۆیه ئازاده‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا گیراون یا ده‌گیرێن له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه ده‌که‌ین که به‌و ئیتفاقه رازی نه‌بن ، چونکه ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌وێت که یه‌کێ تۆمه‌ته‌که‌ی بخاته ئه‌ستۆی خۆی و ئیدی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن: یاسا سه‌روه‌ره حوکمه‌که جێبه‌جێ ده‌که‌ن..
ئه‌و دوو ناوه‌ی که گوایه رووداونێت(پاراستن نێت) باسی لێوه‌ده‌کات ، سه‌ره‌تای ئه‌م سینارێۆیه ، بۆیه رای گشتی ده‌بێ وریابن به‌م سیاناریۆیه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست