پەڕلەمانتارانی لیستی کوردستانی یان ئەندامانی مەجلیس تەشریعی نوێ
Thursday, 23/12/2010, 12:00
ڕەنگ بێت ئەومانشیتە هەستی زۆر پەڕلەمانتاری کوردستانی بریندار بکات و بەتۆمەت و بێویژدانیەکی زۆر گەورە لێک بدەنەوە . بەتایبەتی کەهەندێکیان لەنزیکەوە دەناسم...بەڵام هەرچەند سەیری رەفتار و دەست بەرزکردنەوە بەردەوام و بێهەلوێستی پەڕلەمانتارانی ئەو لیستە لەبەغدا و کوردستان ، بۆ بریارەکانی حزب نەوەک نەتەوە بەرامبەر دەیان و سەدان تاوان و ناپاکی و بێ یاسایی بەرپرسان و هەوڵدان بۆ فەساد و زەلیل و تێكشکاندنی کەسیتی کۆمەڵگای کوردی بەدەست ئەو ٢ پارتە دەکەم ، وە بەپێچەوانەی ئەو بەرپرسیارەتیە مێژویەی لەسەر شانیانە و سوێندە دەستوریەیە خواردیان ، کار دەکەن . ناتوانم درۆ لەگەل ویژدانی خۆم بکەم . چونکە هەردو گروپ (کوردستانی و تەشریعی) لەپیناوی رازیبونی دڵی حزب و سەرۆک و کورسی و موچەکانیان ، بێدەنگ و دەست بەرزکەرەوەی سیاسەتە پڕ لەتاوانەکانی سەدام وبارزانی و تاڵەبانین تاکە جیاوازیەکیان ئەوەیە ئەندامانی تەشریعی لەبڕی دۆلار دیناری سویسڕیە ، وەلەبڕی کڕنۆش بۆ حزب و قائید ی عروبە ، کوردیە . بۆیە لێرەدا داوا لەپەڕلەمانتارانی لیستی کوردستانی لەهەموو قۆناخەکان بەتایبەتی ئەوانەی هاوڕێمن یان دەیاناسم ئەگەر توانیویانە بۆ یەک جار هەلوێستێکی بوێرانە لەبەردەم میدیاکان دژ بەحزب و سەرۆکەکانیان لەسەر دەیان تاوان کردوە یان یەکێکیان توڕی لە کورسی و دۆلار داوە . دەستی کێشاوەتەوە ، مانی گرتوە . ئیدانەی هەلوێستی حزبەکەی کردوە لەسەر دزینی داهاتی بەترێلە دۆلار و بە هەولدانیان بۆ فەساد وزەلیل کردنی کۆمەلگا لەڕیگای دەسەڵات تاداوای لێبوردنیان لێ بکەم . بەلام بەدەستە خۆم نیە کاتێک دەبینم لەناو دەیان هەلوێستی ١٦ مانگەی تەنیا ئەم خولەی پەڕلەمان ، لەتیرۆری ڕۆژنامەنوسان ، دزینی بودجەی خەلکی کوردستان بۆ حزب و پۆڵی بەرپرس ، دڕیژەدان بەبێیاسایی بەرپرسان و هەتککردنی دادگا و یاسا بەدەست حزب و پۆلێ بەرپرس دەرکردنی یاسای دژە دیموکراسی دەنگ وڕەنگیان لەسەنگەری گەلەوە نیە ، کەچی دێن قسە و بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن ، لەسەر وشەی جێندەر ؟ وە تەنیا ئەوە بەسوکایەتیەکی گەورە دەزانن نەوەک سەدان تاوانی تری پارتی ویەکێتی ، کەلەڕێگای دەست و دەمە بەناو یاسایەکەی ئەوان بۆتە پردێک بۆ جێبەجێکردنی تاوان و ناپاکی بەرپرسان .
نوێترین تاوانی لیستی کوردستانی دەرهەق بەخەلکی ئازادیخوازی کوردستان دەنگدانیان بوو بە یاسای خۆپیشاندان کەبەپیی ئەو زانیاریانە ی باس دەکرێت تەنیا لەم لیستە دو ئەندامیان دژی ئەو یاسایە دەنگیداوە (رەفیق سابیر و دانا سەعید سۆفی) ئەگەرنا بەکۆی دەنگیانەوە دەستە ناپاک و کۆیلەبونی خۆیان بۆ مەکتەب سیاسی پارتەکەیان دوپات کردۆتەوە . وەبەپێ هەمان زانیاری لیستی ئازادی و عەدالەت و زەحمەکێشانەکەی قادر عەزیز وحەمەی حاجی مەحمود ئەوانیش وەک کۆیلەی تالەبانی و بارزانی دژ بەبەرنامە و دروشمەکانی خۆیان هاوشیوەی لیستی کوردستانی دەنگیان بە و یاسایە مەترسیدارە داوە ؟ . پرسیار بەندە ئەوەیە هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی لیستی کوردستانی هەست ناکەن ئێوە بەو دەست بەرزکردنەوانە گەورەترین تاوان و پالپشتی لە دز و گەندەڵ و سیستەمیكی نادیمکراسی دەکەن ؟ هەست ناکەن ئێوەش وەک کۆنە ئەندامانی مەجلیس تەشریعی و تەنفیزین ؟ هەست ناکەن ئەگەر ئێوە واژوی یاسایەکەی خۆپیشاندانتان نەکردایە هەرگیز بارزانی نەیدەتوانی بیکاتە بەیاسا ؟ لەیادتان نەچیت هەر کەسیك سبەی لەسەر ئەو یاسایە گیرا یان شەهید کرا ئەوا دەستە ناپاکەکانی ئێوە بەشدارە تیایە.
ئاخر هەردوێنی بوو خەلکتان لەگۆران ویەکگرتوو هان دەدا کە لەگەل بەعسیەکان لەقاهیرە و موسل دانیشتون و پەیوەندیان لەگەل موتەلەگ و نوجێفی هەیە ؟ کەچی .ئەوا هەمومان باوەش و موچەکەی تالەبانی و نجێفیمان بینی چۆن لەپێناوی کورسیەکەی باوەشیان بەیەکد اکرد ؟ هەردوێنیش بوو براکانتان لەهەمان لیست دەنگیان بە هەلگرتنی سزا بەسەر موتەلەگ و هاوڕێیە بەعسیەکان دا؟
لەیادتان نەچیت ئەمڕۆ لەپێناوی ٤٠ هەزار دۆلاری ئۆتۆمۆبیل و خانوەکی نایابی پلەیەک لەهەولێر دەستتان بەرز دەکەنەوە وەک کۆیلە زەلیلن لەبەردەم پۆلێ بەرپرسی تاوانبار و ناپاک . وەلێ سبەی مێژوو هەیە هەموو ئەو دەست بەرزکردنەوانەو وتەکانتان دەداتە بەر هەلسەنگاندنی بەو سوێندە دەستورریەی خواردتان . ئافەرین بۆ ئەو پەرلەمانتارەی ناکەوێتە بەر نەعلەتی مێژوو نەوەکانی داهاتوو .بڕۆن بڕۆن ..ئەزمون لەکەرامەتی نەتەوەیی و بوێری و خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە بەدەتە وە فێربن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست