کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لاکان ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ نێوان ئاینه‌کان له‌ کوردستاندا

Saturday, 02/01/2010, 12:00


ئێمه‌ی کورد یه‌کێکین له‌و میلله‌تانه‌ی که به‌ناوی ئاینیشه‌وه‌‌ زۆرترین نه‌هامه‌تیمان چێشتووه‌.باشترین نمونه‌ له‌ به‌رده‌ستماندا شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال بوو که‌ ڕژێمی به‌عس به‌ناوی ووشه‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ که‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ ڕه‌وایی دا به‌ جینۆسایدی کورد،له‌ کاتێکدا زۆرینه‌ی کورد موسڵمان بووین نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر بکرایه‌ ،ئه‌گه‌ر چی موسڵمانیش نه‌بوینایه‌ شایه‌نی زینده‌به‌چاڵکردن نه‌بووین.هه‌روه‌ها حکومه‌تی تورکیا به‌ناوی موسڵمانێتییه‌وه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆری کوردی باکوری چه‌واشه‌ کردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌رکه‌سێک ئازاده‌ که‌ ئاینی هه‌بێت یاخود نه‌یبێت،هه‌روه‌ها ئازادیشه‌ له‌وه‌ی که‌ تاچه‌ند ئه‌رکه‌ ئاینییه‌کان جێ به‌جێ ده‌کات، واته‌ ئاین شتێکی شه‌خسییه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌رکه‌سێک.که‌واته‌ لێره‌دا هیچ که‌سێک بۆی نییه‌ ته‌داخول له‌ شته‌ تایبه‌تییه‌کانی که‌سێکی تردا بکات. هه‌روه‌ها بۆ هیچ که‌سێک نییه‌ ڕێگه‌ له‌که‌سێک بگرێت به‌ناوی ئاینه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ک وه‌ربگرێت.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ له‌ کوردستاندا چونکه‌ تا ئێستا یاسا سه‌روه‌ر نییه، عه‌شیره‌ت و مه‌لاو خێڵ و ئه‌مانه‌ ده‌ورده‌بینن ،ده‌بینین له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند مه‌لایه‌کدا ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ نێوان ئاینه‌کاندا خۆیان چۆنیان بوێت یاسا دابنێن ، هه‌ر دراما‌یه‌کیان به‌دڵ نه‌بوو به‌ناوی کوفره‌وه‌ ده‌یوه‌ستێنن،به‌ناوی ئاینه‌وه‌ پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن.ئه‌وه‌تا مه‌لاکانمان به‌ناوی ئاینه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ پارێزه‌رێک ده‌گرن که‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌ک وه‌ربگرێت، له‌ کاتێکدا ئه‌و که‌سه‌ زۆرترین خزمه‌تی به‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کردووه خزمه‌تی به‌ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ کردووه،‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و بکاته‌وه‌ ‌که‌ ئاخۆ زۆرترین خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ربه‌دینه‌که‌ی ئه‌ونین، ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ شه‌هید بوون زۆرینه‌یان موسڵمان بوون.ئه‌م کرداره‌ی مه‌لاکان ئاماژه‌ن بۆ سه‌ره‌تایه‌کی ترسناک.من ئه‌مه‌ له‌ هۆلیکۆست به‌که‌متری نازانم.زۆر گرنگه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی هه‌روه‌ها خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تایبه‌تی ووشیاربن.کۆمه‌ڵێک مه‌لا یاری به‌ چاره‌نوسی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ نه‌که‌ن . ڕێگه‌ نده‌ن فیتنه‌ بنێننه‌وه‌ له‌ نێوان ئاینه‌کاندا. ئێمه‌ی کورد ده‌بێت ڕابردووی خۆمان له‌به‌رچاوبێت هه‌روه‌کو داگیرکاران کردویانه‌ به‌رامبه‌رمان، خۆشمان به‌ناوی ئاینه‌وه‌ خۆمان نه‌چه‌وسێنینه‌وه.ئاین هه‌روه‌کو ووتم شتێکی شه‌خسییه‌ گرنگ ئه‌وه‌ نییه‌ کێ سه‌ر به‌چی ئاینێکه؟‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رکه‌سێک به‌رپرسیارێتی وه‌رگرت کاره‌کانی سه‌رشانی به‌دڵسۆزی ،و به‌باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت خزمه‌ت بکات.‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌توانن له‌ دوای ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌و شه‌خسه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو که‌موکورتی هه‌بوو له‌ خزمه‌تکردنی ئه‌و شاره،‌ ئه‌و کاته‌ ده‌توانن له‌ سه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌باشی ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت نه‌ک ئێستا به‌ناوی ئاینه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌و که‌سه‌ بگیرێت.ئه‌وه‌ دواکه‌وتویی خه‌ڵکی کوردستان ده‌سه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئاین به‌بنه‌ما وه‌ربگیرێت بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی. ‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە