کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد لەپەرلەمانى ئەوروپا شكستى هێنا

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


ئەگەر خۆت لەپەرلەمانى ئەوروپا نەبیت بەتەماى دۆستان هیچت بۆ ناكرێت
بێریڤان ئۆینگوێرور لەشارى دێریكى باكورى كوردستان لەدایك بووە ئەم خانمە تەمەنى 29ساڵ كاندیدى ژمارە 4 بوو لەحیزبى چەپى سوید بۆ پەرلەمانى ئەوروپا ناوبراو لەتەمەنى پێنج ساڵیەوە دانیشتووى ووڵاتى سویدە بێریڤان ماجستێرى هەیە لەپەیوەندى نێودەوڵەتیدا ڕشتەى تایبەتى سیاسیە جگەلەوە قانوون و مافى مرۆڤ و هەروەها مافى نێونەتەوەیى خوێندووە لەكۆمیونى یارفێللەدا ئەندامە و جێگرى سەرۆك دەستەى حیزبى چەپى سویدە،
ئەم كچە كوردە جگەلەئەركە سیاسیەكەى لەئاستێكى نێونەتەوەیشدا لەسوێد وەك سكرتێرى نێونەتەوەیى كار لەبوارى سەندیكادا كاردەكات و بەرپرسى هاوئاهەنگى یەكێتى سەندیكایە بۆ خولى ئەمجارەى پەرلەمانى ئەوروپا بێریڤان خان گەلێك خەونى هەبوو بۆ ئەوەى لەپەرلەمانى ئەوروپا كاریان لەسەر بكات بەڵام یەكتر قبوڵنەكردنى كورد تەواوى خەونەكانى بێریڤانى بەدینەهێنا ئەگەرچى بڕیاربوو وەكو پەرلەمانتارى ئەوروپا دیمانە لەگەڵ خاتوو بێریڤان خان بكەین چونكە چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنى هەڵبژاردنەكان قسەمان لەگەڵ كردبوو بەڵام ناوبراو ئەم شانسەى نەبوو بۆ بوونە ئەندام لەپەرلەمانى ئەوروپا بەڵام لەكۆى شەش پاڵێوراوى كورد بۆ پەرلەمانى ئەوروپا هیچ كوردێك دەرنەچوو و نەبوون بەئەندام لەپەرلەمانى ئەوروپا لەمبارەیەوە خاتو بێریڤان ئەوەى بۆ واڵاى ڕوونكردەوە كەهیچ كوردێك لەم خولەى پەرلەماندا نەبوو بەئەندام لەپەرلەمانى ئەوروپادا چونكە دەنگى كورد پارچە پارچە بوو لەكاتێكدا كورد لەتەواوى ووڵاتانى ئەوروپا دەنگى دا بەڵام هیچ یەكێك لەكاندیدەكان ئەو دەنگەیان نەهێنا بۆ بوون بەئەندام لەپەرلەمانى ئەوروپا ئەو كچە كوردە ئەوەشى بۆ میدیا ڕوونكردەوە كەخۆزگەم دەخواست بۆ ئەم سالأ لەنێوان كوردا ستراتیژیەكى هاوبەش هەبێت و كورد تەنیا كاندیدێكى هەبێت بۆ پەرلەمانى ئەوروپا و دەنگى خۆى پارچە پارچە نەكات بۆ ئەم مەبەستەش من زۆر هەنگاوم نا وەكو سەردانى هەرێمى كوردستانم كرد و داوام كرد كەكورد دەنگى خۆى بڵاونەكات بێریڤان دەڵێت لەخولى ڕابردووى پەرلەماندا فەلەكناس ئۆجا لەئەڵمانیا بوو بەئەندام بەڵام مخابن بۆ ئەم خولە هیچ كوردێك ئەو شانسەى نەبوو ببێت بەئەندام ئەم پەرلەمانەش بۆ كورد گەلێك گرینگ بوو بەڵام دەرنەچوونى بۆ پەرلەمانى ئەوروپا بێریڤانى بێئومێد نەكردووە بەڵكو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كەهەڵبژاردنى پەرلەمانى سوید لەپێشمانە بۆ چوونە ناو ئەم پەرلەمانە هەوڵ دەدەین بێریڤان بۆ بوون بەئەندام لەپەرلەمانى ئەوروپا پێویستى بەتەنیا 8000 دەنگ هەبوو بەڵام وەكو خۆى دەڵێت كاندیدێكى تر لەپارتەكەى ئەوان چەند هەزار دەنگێكى بەدەست هێنابوو ئەگەر ئەم دەنگانەش بۆ بێریڤان درابان بێریڤان ئەم شانسەى دەبوو بۆ پەرلەمانى ئەوروپا بەڵام هیچ كوردێك لەم خولەى پەرلەمان هیچ كوردێك نەبوو بەئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا بێریڤان هەروەها دەڵێت هیواخوازم ئەم شكستە ببێتە تەجروبەیەكى گەورە بۆ كورد بۆ ئەوەى لەداهاتوودا سود لەم شكستە وەربگرن چونكە تۆ بۆ ماوەى پێنج سالأ نوێنەرت نەبێت لەپەرلەمانى ئەوروپادا ئەوە زیانیكى گەورە بەكورد دەگەیەنێت ئەم كچە كوردە دەڵێت ترسى من ئەوەبوو كەدەنگى كورد پارچە پارچە ببێت و هیچ كوردێك نەبێتە ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا كەبەچاوى سەریش بینمان لەبەشێكى ترى قسەكانیدا سەبارەت بەوەى كەئایا تاپێنج ساڵى تر كورد هیچ دۆستێكى هەیە لەپەرلەمانى ئەوروپا بێریڤان دەڵێت دۆستمان گەلێك زۆرن بەڵام ئەگەر خۆمان لەوێ نەبین هیچ سودى نیە هەروەها بۆ ئێمەى كورد لۆبیەكى گەورە زۆر پێویستە لەبرۆكسل بۆ ئەم بابەتەش هەوڵدانمان هەیە 785كەس دەبنە ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا كەبەسەر 27ووڵاتى جیهان دابەش دەبن تۆش ئەگەر كوردبیت دەتوانیت سود لەبیروبۆچوونى نوینەرى ئەم 27ووڵاتە وەربگریت،
شایانى ووتنە بۆ پەرلەمانى ئەوروپا لەچەندین پارتى بیانى شەش كورد كاندیدبوون بۆ پەرلەمانى ئەوروپا بەڵام هیچ یەكێك لەم كاندیدانە دەنگى پێویستى بەدەست نەهێنا بۆ ئەوەى ببێتە ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە