کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکێتی ئەو بزنەی نانی شوانەکەی خوارد

Monday, 21/04/2014, 12:00

1663 بینراوە





یەکێتی نەزانانە بێ بیرکردنەوە لە ئەنجام وکاردانەوەکان خۆی لەقوڕا چەقاند. لە سیناریۆیەکی منداڵانەی فاشیل وسەرنەکەوتوودا بۆ ئەوەی پارتی بترسێنێت وناچاری بکات حساب بۆ یەکێتی بکات ولە حکوومەت بێبەشی نەکات، بۆ ئەوەی توانای خۆی لە هەڕەشە وتێکدانی ئارامی وئاسایشی شاری سلێمانی بکات ونیشانبدات، بۆ ئەوەی کەمێ ورەی زۆر نزمی لایەنگرانی لە پێش ئەم هەڵبژاردنە بەرزبکاتەوە، بۆ ئیسپاتی وجوودی خۆی، بۆ ئەوەی بلێت منێش هەم وهێشتا ماوم یەکێتی نامەیەکی هوشداری ئاراستەی پارتی دەکات وهوشیاری دەکاتەوە لەو هەنگاوانەی چەند ڕۆژی پێشوو وڕێککەوتن لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێهێنانی حکوومەت بە بێ یەکێتی هاوپەیمان وورووژاندنی ترسێکی گەورە لای سەرکردایەتی وکادیرەکانی بە پەراوێز خستنیان چەند چەکدارێکی سەر بە ئاسایش وچەکدارەکانی دژە تیرۆر بە چەکی سووک هێڕشێکیان کردە سەر لقی چواری پارتی.

پارتی لە کاتی خۆشیدا تووڕەیە ولە غرووردا لەشەڕێک دەگەڕێت لە یەکێ دەگەڕێت بچێت بە گژیا ئەی لە کاتێکی وادا چیدەکات؟. بە جووتە مەسعودبەرزانی ونێچیرڤان بەرزانی وەکوو سەرۆک وجێگری سەرۆکی پارتی یەکسەر پەیوەندییان بە سەرکردایەتی یەکێتییەوە کرد وداوای ڕوونکردنەوەیان کرد.

یەکێتی لە قوڕی خەستێکدا چەقیو هیچی بەدەستەوە نەماوە جگە لە بەڵێندان بەگرتنی تاوانباران وتەسلیمکردنیان بەدادگا وساردکردنەوە ودڵدانەوەی پارتی وهێورکردنەوەی بارەکە.

بەڵام ئایا ئەم هێڕشە بەبڕیاری مەکتەب سیاسی بە ئەنجام گەیەندراوە یان کرداری باڵێکی توندڕەوە، باڵە مافیاکەیە وەکوو هەمیشە د.بەرهەم باسی لێوە دەکات؟ ئایا یەکێتی تاوانبارە سەرەکێکان تەسلیم بەدادگا دەکات، بیکات وەی نەیکات هەر وەی، یان سیناریۆیەک وەکوو ئەوەی کوشتنی کاوە گەرمیانی دادەڕێژێت وتاوانبارە سەرەکێکان دەشارێتەوە وگاڵتە وسووکاتی بە میللەت ودادگا دەکات؟ بەڵام یەکێتی خۆی باش دەزانێت پارتی وەکوو کوڕە هەژارێکی ئەم میللەتە نییە وئەگەر ئێستا دانی بەخۆیدا گرت وقسەی نەکرد وا بە ئاسانی لە بیری ناچێت ولاپەڕەکە هەڵناداتەوە، هەمووی دەنووسرێت وسبەی لە هەولێر حسابی لە گەڵ دەکرێت وتۆڵەی دەکاتەوە. ئەم کردارە تیرۆریستییەی یەکێتی ئاماژە ونیشانەی باری نائارامی وشڵەژان وتێکچوونی ڕیزەکانیەتی، یەکێتی وەکوو ئەو بزنەی نانی شوانەکەی خوارد لە خۆی کرد ووابەئاسانی بۆی نامێنێتەوە.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)