کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مام.. با خۆی بگۆڕێ ئەوسا حیزب و حكومەت؟

Wednesday, 28/01/2009, 12:00

2105 بینراوە


مام خۆی داهێنەری بیری دەخالەت و تێكەڵكردنی حیزب و حكومەت و جێگۆركێ و داش بەداشە لە حیزب و حكومەت!
مام حەز ئەكات تەحەكوم بە ئامركەرت و عەریف و مفەوەز و مولاحیزفەنی و فەراشی قوتابخانەكانیشەوە بكات!

گەر هۆشیارانەو دوور لە سوفستائی و زمانی حیزب و پیاهەڵدان و ستایش، كەمێك ووردبینەوە لەو پرۆژەیەی تاڵەبانی كە باس لە جیاكردنەوەی حیزب و حكومەت ئەكات جگە لە وەهم و بەرێكردنی قۆناغ و رازیكردنی دڵی شەقام و لێدان لە پرۆژەكەی نەوشیروان مستەفا هیچی دیكەی لێ ناخوێنینەوە، جیاكردنەوەی حیزب لە حكومەت وەك جیاكردنەوەی دین لە دەوڵەت وایەو پێویستی بە سیستمێكی دیموكراسی و تەكنۆكراتی هەیە نەك سیستمێكی نەخوێندەوارو مۆبۆكراسی، پێویستی بە خەڵكی باش و تەكنۆكرات و رابردوپاك هەیە نەك پاشەڵپیس، ئەوەندەی كارو پراكتیكە ئەوەندە دروشم و موجامەلەو قسەی میدیایی نییە، ئەم دەستەواژەیە بۆ كوردستان واتە "جیاكردنەوەی حیزب لە حكومەت"هەموومان ئەزانین كاتێ لەدایك بوو كە گەندەڵی پیر پیر بووەو هەزاران نەوەی لەپاش خۆی جێ هێشتووەو بووە بە قەناعەتێكی كۆمەڵایەتی و بەو ئاسانیە لەق نابێت، من نازانم تاكەی تاڵەبانی بەو وەهم و خڵەفان و كەساسیەوە تەمەن تەوا ئەكات، كەسێكی وەكو مام جەلال خۆی دارێژەری بیری تێكەڵاوكردنی حیزب و حكومەت بوو هەرلەسەرەتاوە، خۆی دارێژەری بیری واسیتە و واسیتەكاری و دەخالەتكردن بوو بە پۆستە حكومی و حیزبیەكانەوە.
كێ بوو لە خۆرا و بێ هیچ پێشینەیەك و بە تەعین كرد د. بەرهەمی کرد بە ئه‌ندامی مەكتەب سیاسی و پاشان به‌ سەرۆكی حكومەت؟
كێ بوو ئاوەڵزاواكانی كرد بە سەفیر و بەرپرسی مەكتەب و پەیوەندیەكانی حیزب و حكومەت و بەرپرس مەڵبەند؟
كێ بوو قوباد و پاڤێڵی لەو پۆستە حەساسانە دانا؟
كێ بوو دلێری سەی مەجیدی كرد بە مافیا و كۆكەرەوەی پارەكانی بنەماڵە؟
كێ بوو ئەو هەموو پارە و داهاتەی خستە بەردەم هێرۆ برایم ئەحمەد بۆ پرۆژەكانی، كە برادەرێكم ووتی لە قەلاچوالان ئەسپی وای هەیە، هێرۆی خان 18 دەفتەر دۆلاری پێداوە؟
ئەی بە ئیعازی مام جەلال نەبوو كە عادلی حەمە كەریم ئەوپەڕی "بەعسی"، كە لە سەر دزی لە بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی سلێمانی لا برا، كەچی مام جەلال دەستی هێنایەوە بەسەریداو پۆستی پێدایەوە لە بەغداد؟
ئەی مام جەلال نەبوو لای شیعەكان واسیتەی بۆ كچەكەی فوئاد مەعسوم كرد تا بە زۆر بیكات بە وەزیرو كردیشی بە وەزیر؟
ئەی مام جەلال بە ئەمری خۆی چەند وەزیر و گزیر و پەرلەمانتاری داناوە بە میزاجی خۆی؟
ئەی چەندیشی خستۆتەوە ماڵ هەر بە میزاجی خۆی وەك مامۆستا شاهۆ و سەلاح چاوشین و عەتا سەراوی و سەركەوتی كوبە و ماوەیەكی تریش مامۆستا سەیفەدین؟
ئەی بە ئیعازی كێ بوو لە پلینۆم بە چەپڵەرێزان لە فایلدارەكانی ناو سەركردایەتی یەكێتی خۆش بوون؟

مام جەلال خۆی داهێنەری بیری تەكەتولگەری و تەسفیات و تەداخولكردن و جێگۆركێ و داش بەداشە لە حیزب و حكومەت، تاكە حەزێكە لای تاڵەبانی و بەبێ ئەو حەزە شیزۆفرینیە ناژی، ئیتر فەنتازیای چی لێئەدات بۆ ئەو گۆرانكاریە گەورە و گرانە، كە بە هەزارانی وەك ئەو ناكرێت؟
مامە حەز ئەكات لە بەغدادەوە تەحەكوم بە ئامركەرت و عەریف و مفەوەز و مولاحیز فەنی و فەراشی قوتابخانەكانیشەوە بكات، زۆر حەزی لەو بریار و گەمە ناشیرینانه‌ هەیە، كەچی باس لە جیاكردنەوەی حیزب و حكومەت ئەكات كە داهێنانی خۆیەتی.
با مام جه‌لال تەنها سەیری ئەم رەسمە بكات و بتوانێ بیگۆرێت بزانم ئەتوانێت؟
ئەوجا باس لە شتەگەورەكان بكات.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)