کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کاک مه‌حمود سه‌نگاوی ته‌له‌فون بۆ مالکی ده‌کات!

Wednesday, 21/11/2012, 12:00


دژه‌ تیرۆرێک زه‌نگی ته‌له‌فون لێده‌درێت و مالکی ته‌له‌فون‌ هه‌ڵده‌گرێ :

- هه‌لاو

سه‌نگاوی- چاکی به‌ قوربان

مالکی- باشیییی! زۆر سوپاس

سه‌نگاوی- من مه‌حمو سه‌نگاوییم باوه‌ گیان، ئێوه‌ ئه‌وووو، دیجله‌یه‌ هی ئێوه‌یه‌ ئه‌و سوپایه‌!؟

مالکی- به‌ڵێ

سه‌نگاوی- ئه‌و گۆران جه‌وهه‌ره‌، کێ چووه‌ بیگرێ و ته‌قه‌ی لێکردووه‌؟ ئه‌و ره‌سمه‌ کێ له‌ فه‌یس بووک و ئه‌وانه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌!؟

مالکی ئه‌وه‌ من

سه‌نگاوی- باوکه‌ گیان تۆ پرست به‌ من کردووه‌ بچیت بیگریت و ره‌سمی بڵاوبکه‌یته‌وه‌؟!

مالکی - ئه‌و کوڕه‌ پیاوی تۆیه‌! له‌ سه‌ر دزیی و خراپه‌کاریی، فه‌رمانی بۆ ده‌رکراوه‌، تا ئیستا نه‌گیراوه‌، ئیتر ئێمه‌ ناردوومانه بیگریین!؟

سه‌نگاوی- ئه‌و کوڕه‌ پیاوی خۆمه‌ له‌ (قافی) ژنی ئه‌و ئه‌وه‌ ده‌به‌م .... ئیستا من بۆ دوزخورماتو دێم، با سوپاکه‌ به‌یانی بێت، سه‌رت ئه‌خه‌مه‌ (قافی) باوکی سه‌گته‌وه‌، سه‌گباب! کوڕی قه‌حبه‌باب به‌ چ حه‌قێک دێن و ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌گرن!؟ به‌ چ حه‌قێک، هاااا!؟ بۆ یه‌کجاری هینه‌؟! یه‌کجاری بێ ئه‌ده‌بی به‌و شێوه‌یه‌ کوڕم، نابێت پرسم پێ بکه‌یت!؟

مالکی - کاک مه‌حمود، عیبه‌ به‌و زمانه‌ ته‌شهیر و جمێێن ئه‌ده‌ی، تۆ لای خۆی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییت!؟

سه‌نگاوی- ئیستا من بۆ توز دێم، سه‌رت ئه‌نێمه‌ قافی دایکت سه‌گباب! ئه‌ی چۆن!؟ سه‌رت ئه‌نێمه‌ قافی دایکی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ سوپای دیجله‌ی بۆ دروست کردیت و یارمه‌تیی دایت و پێی وتیت ئه‌وه‌ بکه‌!

مالکی- جوان نییه‌ کاک مه‌حمود به‌راستیی به‌و شێوه‌یه‌

سه‌نگاوی- ئیستا من دێم .......

(ته‌له‌فون به‌ روویدا  داده‌خرێته‌وه‌)

پاش ته‌له‌فونه‌که‌ یه‌کسه‌ر کاک مه‌حمود له‌گه‌ڵ شیخ جه‌عفه‌ر ئه‌که‌ونه‌ رێ بۆ دوز، هه‌واله‌کان وا ده‌ریده‌خه‌ن، که‌ تا ئیستا نه‌گه‌یشتوون و هه‌ر به‌ ڕێوه‌ن! که‌ی گه‌یشتن ئێمه‌ش چی رووی دا بۆتان ده‌گێڕینه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌، ده‌ڵێن مالکی وتوویه‌تی با کاک مه‌حمود خۆی ماندوو نه‌کات، من له‌ کوێوه‌ هاتووم سه‌رم ده‌که‌مه‌وه‌ به‌و شوێنه‌دا! له‌ خواره‌وه‌ گوێ له‌ ده‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ی کاک مه‌حمود بگرن:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە