کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دروستبوونی ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌ کوردستان

Friday, 17/04/2009, 12:00

1543 بینراوە


دروستبوونی ئیسرائیل و گۆڵی یه‌هودی له‌ فه‌له‌ستینی یه‌کان:

دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، پاش ئه‌و نه‌هامه‌تی یه‌ی که‌ به‌سه‌ر جوله‌که دا‌ هات له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ووڵاتانی جیهان هاتنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تێک بۆ جوله‌که‌ دروست بکه‌ن له‌ ووڵاتی پۆڵۆنیا. به‌ڵام ووڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌مه‌یان پێ باش نه‌بوو، پاشان جوله‌که‌کان ڕوویان کرده‌ قوبروس ، له‌وێ له‌سه‌ر ناڕه‌زیی ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌بوایه‌ ئه‌وێشیان جێ بهێشتبایه‌. پاشان جوله‌که‌ ڕوویان کرده‌ ووڵاتی فه‌له‌ستین.
جوله‌که‌ به‌ گه‌یشتنیان بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌ستیان کرد به‌ کڕینی خانوو به‌ره‌، نه‌ک ته‌نها کڕین به‌ڵکوو به‌ نرخێکی خه‌یاڵی خانویان ده‌کڕی، ئه‌مه‌ش وای کرد زۆربه‌ی فه‌له‌ستینی خانوه‌که‌ی خۆی بفرۆشێت به‌ جوله‌که‌.
پاش ماوه‌یه‌ک که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت ده‌ستیان له‌ بنی هه‌مانه‌که‌ ده‌رچووه‌، ئینجا که‌وتنه‌ دژایه‌تی کردنی جوله‌که‌، ئه‌وه‌ بوو له‌ ساڵی دا1947 جه‌نگ ده‌ستی پێ کرد له‌ به‌ینی عه‌ره‌ب و جوله‌که دا‌، ئه‌و کات هێشتا فه‌له‌ستین له‌ ژیر ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانیا دا بوو. به‌ڵام له‌ ڕۆژی 14-5-1948 دا به‌ریتانیا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ خاکی فه‌له‌ستین پاشه‌ کشه‌ی کرد ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه‌ هاتنه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر فه‌له‌ستین له‌م جه‌نگه‌دا مسر، سوریا، ئه‌رده‌ن، لوبنان، عراق، یه‌مه‌ن، سوعودی عه‌ره‌بی خۆیان تێکه‌ڵ کرد.
میسر به‌شداری کرد به‌ 10000 بۆ 20000 سه‌رباز.
سوریا به‌شرادی کرد به‌ 2500 تا 5000 سه‌رباز.
عراق به‌شردای کرد به000 5 تا 18000 سه‌رباز.
ئه‌رده‌ن به‌شداری کرد به‌ 6000 بۆ 12000 سه‌رباز.
لوبنان به‌شداری کرد به‌ 1000 بۆ 2000 سه‌رباز.
یه‌مه‌ن نه‌زانراوه‌ چه‌ند سه‌ربازی ناردوه‌.
سعودیه‌ به‌شدار بوو به‌ 800 بۆ 1200 سه‌رباز.
ئه‌نجامی جه‌نگه‌که‌ ئیسرایل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تی عه‌ربیدا.
زیانی جه‌نگ له‌ لایه‌ن ئیسرایل گه‌یشته‌ 4000 سه‌رباز و‌ 2400 خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژران.
له‌ عه‌ربیش 5000 بۆ 15000 کوژراو وه‌ به‌ ته‌قریبی 750.000 فه‌له‌ستینی له‌ ماڵی خۆیان هه‌ڵکه‌ندران.
بێجگه‌ له‌ زیانی ماددی، دۆراندنی به‌رزای یه‌کانی جۆلان له‌ سوریا تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ، دۆراندنی بیابانی سینا، پاشان به‌ پاره‌ ئیسرایل فرۆشتی یه‌وه‌ به‌ میسر، دۆراندنی به‌رزای یه‌کانی لوبنان.

مه‌به‌ستی من چی یه‌ له‌م حسابات و مێژووه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌وله‌تی فه‌له‌ستین و ده‌وله‌تی ئیسرایل؟

چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێکم خوێنده‌وه‌ که‌ گوایا مام جه‌لال وه‌ جه‌نابی به‌رزانی به‌ نیازن له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس وه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرایل وه‌ ئه‌مریکا که‌ گوایا فه‌له‌ستینی بهێننه‌ کوردستان!! به‌ڕاستی هیچ که‌سێکی سیاسه‌ت مه‌دار نی یه‌ ئه‌مه‌نده‌ گه‌مژه‌ ‌بێت که‌ کارێکی وا بکات وه‌ بزانێت نه‌تیجه‌که‌ی چی ده‌بیت.
به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چێت مام جه‌لال هه‌ر وه‌ک باوکی به‌ڕه‌حمه‌تی (سه‌ددام حسین) بیر بکاته‌وه‌ بڵێت دوای نه‌مانی خۆم به‌ کاولی بۆتانی به‌ جێ ده‌هێڵم!! ئه‌گه‌ر وایه‌ من لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌م که‌ ئیتر به‌ ته‌پڵی ئه‌م مامه‌ خۆ فرۆش و کوردستان فرۆشه‌ هه‌ڵنه‌په‌ڕن وه‌ تکایه‌ تکایه‌ ئه‌مه‌ی لێ قبوڵ نه‌که‌ن، نه‌ له‌ به‌رزانی و نه‌ له‌ تاڵه‌بانی.
به‌راستی کورد ماوه‌ی 89 ساڵه‌ خه‌بات ده‌کات له‌ هه‌ر جوار پارجه‌ی کوردستان چه‌نده‌ها شه‌هیدو بریندارو ماڵوێرانیمان دیوه‌ ، هه‌رچی خێرو بێری کوردستان هه‌بووه‌ بۆ ماڵی به‌رزانی و ماڵی تاڵه‌بانی و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بووه‌. من داوا ده‌که‌م له‌ کوردی به‌شه‌ره‌ف که‌ خه‌تێکی سور دابنین بۆ ئه‌م کاره‌ گڵاوانه‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌ خۆ فرۆش و ویژدان پڕ له‌ دوژمنایه‌تییانه‌ی گه‌لی کورد. با هه‌موو پیکه‌وه‌ بڵیین ئیتر به‌سه‌ به‌س.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)