سەفەری کوردستان و قۆڵبڕینی کورد (بەشی دووهەم)
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
سوداد ڕەسوڵ: نووسینگە کوردیەکان درۆمان لەگەڵ دەکەندوا بەدوای ئەو بابەتەی کە نووسیم لەسەر هەمان بابەت، دیتم خوێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە تەنها لە کوردستان پۆست نزیکی 5000جار خوێنرابوویەوە.
وە زۆر کەس وەك من قۆڵی بڕاوە بەجۆرێك لە گێڕانەوەی باسەکانیاندا من خۆم لەبیر نەمابوو لەبەر گەورەی کێشەکەی ئەوان، زۆر کەس پەیوەندی دەکردوو دەستخۆشی نووسینی ئەوبابەتەیان لێ دەکردم هەروەك زۆرکەسیش بە کۆمێنت هەندێك ئەوەی لە ناخیاندایە دەریای دەبڕی، لە کۆی هەموو پەیوەندی و کۆمێنتەکان چەند دانەیەکی سەرجی ڕاکێشام و بۆ خوێنەرانی بەڕیزیشی ئاشکرا دەکەم بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی لە نەکەوتنە ناو بەندی ئەو قۆڵبڕانەوە.
سوداد ڕەسوڵ کە یەکێکە لەو کوردانەی کە زیانی بەهۆی ئەم جۆرە سەفەرانەوە پێگەشتووە دەڵێ:
من بەشی شێری ئەم قۆڵبڕین و پارە خواردنە دەخەمە ئەستۆی ئەم نووسینگانە کە بلیت دەفرۆشن نەك خودی خەتەکە، چونکە ئەگەر خەتای ئەوانیش بێ ئەوا ئەو نوسینگانە پێویستە تەحەمولی چارەسەر کردنی موشکیلەکان بکات، یان هەر هیچ نەبێ خۆیان لێ بە ساحێب بکەن، یانیش با پێشوەخت بە خەڵک بڵێن ئەو بلیتانە ئێمە دیفرۆشین هیچ گەرەنتیەکی نییە ئۆباڵی هەموو شتێك لە ملی خۆتانە، ئەگەر وا بڵێن ئەوا کەس یەخەی ئەوان ناگرێ، بەڵام ئەوانە هەتا بلیتەکەت پێ دەفرۆش و پارەکەت لێ وەردەگرن بەڵێنی هەموو شتێکت پێ دەدەن کە موشکیلەیەکیش دروست دەبێ دەڵێن ئەوە هی ئێمە نیە دەبێ تۆ خۆت بچی بە تەنگییەوە، واتە بە کورتییەکەی لەم بەینە دەتهێنن و دەتبەن تا لە خۆت بێزار دەبی و وازیان لێ دێنێ، وەك ئەوەی ئێستا بە منی دەکەن کە من لێیان بێزار بووم، ئەوە هەشت مانگە ئیمێل و تەلەفۆن دەکەم لە بەینی لەندەن و ئەسینا و هەولێر هیچم بۆ ناکەن.
لە بەشێکی تری ووتەکانیاندا دەڵێن: ئەوانە بەشێکن لەو گەندەڵی و بێسەروبەری ئەو حزبانەی لەمەڕ خۆمان، بزانە لەگەڵ کام مەسئول شەریکن بە کەیفی خۆیان لێ دەخورن و قۆڵی خەڵك دەبڕن منەتیان بە کەس نیە.
کاك سامانیش لە ئەڵمانیاوە دەڵێ: به‌ڵی منیش له‌گه‌ڵ پیت به پیتی وشه‌کانی کاک عومه‌ر دام به‌راستی ئه‌وه‌ی پێی بڵین سیقه‌و دڵنیای له نوسینگه کوردیه‌کاندا نیه، له شاری میونشن له ئه‌ڵمانیا نوسینگه‌یه‌کی کوردی لێیه له ژووره‌وه نوسیویه‌تی له گۆران و تیکچونی ره‌حله‌کان به‌رپرسیار نین، هه‌مان نوسینگه پار مانگی سێپتەمبەر تکتی به ٤٠چل نه‌فه‌ر فرۆشت به رێی سوید بۆ سلیمانی به‌ڵام سێ ڕۆژ پێش سه‌فه‌ر وتی شه‌ریکه‌که عه‌قدی له گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق بۆ تازه ناکه‌نه‌وه‌و برۆن به‌خیرهاتن...مافی چی و حه‌قی چی..! ئێستاس وا پاره بۆ نه فه‌ره‌کان ده‌گێریێه‌وه. هه‌روها له شتومه‌کیش جگه له‌وه‌ی له هه‌موو دنیا که‌مترت ڕێ پێ ده‌ده‌ن که ٢٠ کیلویه هه‌موو دنیا ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆیه،ئه‌وه‌ش قه‌ینا به‌لام که له‌وه زیاترت پێ بوو جگه له‌وه‌ی به گرانترین نرخ بۆت گومرگ ده‌که‌ن ئینجا ده‌ڵێن فه‌رموو بۆمان ئیمزا بکه! ئه‌گه‌ر شته‌کانت نه‌گه‌یشت ئیمه مه‌سول نین! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و ته‌یارانه‌ی ئه‌وان عه‌قدیان له گه‌ڵیان هه‌یه هه‌ر بۆشیان نیه له فروکه‌خانه‌کانی ئه‌وروپا بنیشنه‌وه جونکه هیچ مه‌رجێکی دڵنیایی یان نیه بۆیه له یۆنان بۆیان هه‌یه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و فرۆکانه پێیان ده‌ڵین ته‌کسی فڕوکه‌و ئه‌و ماوه که‌مه‌ی که دەنیشنه‌وه کرێی جێگه‌که ده‌ده‌ن و ده‌رۆن ناکه‌ونه ژیر جاودیری کۆنترۆڵی وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆیه هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك ره‌حله‌کانیان له شاره‌کان ده‌گۆرن به کورتی و به کوردی ئه‌وانیش به ره‌ش ئیش ده‌که‌ن...!
برایەکیش لە ڕێگەی کۆمێنتەوە بە سەرسامیەوە دەڵێ دڵنیابە خەڵكێکی زۆر وەك تۆ قۆڵیان بڕاوە!
یاسانیش گەڵاڵیش بە تەلەفۆن ئەوەی پێ ڕاگەیاندین کەوا لە کاتی هاتنەوە لە کوردستانەوە بۆ یۆنان تەیارەکەیان خەریك بووە بکەوێت و کارمەندەکان ڕۆشتوونەتە لای دەرگاکان لە خۆ ئامادەکردندا بوون بۆ خۆ دەربازکردن لەکەوتن، گەڵاڵی ئەوەش ووت کە دەستکراوە بە هاتوو هاوارو دوعاکردن لەناو تەیارەکەدا.
وەك لەگەڵ چەند برایەکدا لەسەر ئەم کێشەیە یەکمان گرتووەو هەموومان زەرەمەندبوون لێی بڕیارمانداوە لەسەر داواکانی خۆمان بەردەوام بین تا مافی خۆمان وەردەگرین وە تا ئەو کاتەش بەردەوام دەبین لە نووسین لەسەریان بە زنجیرە وەك ناوی ئەم بابەتەمان بە بەشی دوو ناو نا، لە بەشەکانی تردا زیاتر گەندەڵی و جۆرێتی قۆڵبڕینەکان دەخەینە ڕوو.
عومەر عەلی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
سه‌فه‌ری کوردستان و قۆڵبڕینی کورد (به‌شی یه‌که‌م)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست