کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد لە ھاوكێشەی گۆڕانی ئەم دوایانەی سنورەكانی جیھاندا لە كۆێیە؟

Friday, 17/12/2010, 12:00




گوومان لە گۆڕانێكی ناڕاستەو خۆ و تازەی سنورەكان لە جیھاندا نیە! بە تایبەتی لە جیھانی كێشە دارەكانی وەك ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، كە تا ئێستاش ھیچ كام لە وڵاتەكانی ئەم ناوچانە سەربەخۆیەكی تەواویان نیە! بە خاوەن پادشاكانیشەوە، جگە لە ئیسرائیل و بەم دوایانەش توركیا كە ھەوڵی دا خۆی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ بناسێنێ.
ئەم گۆڕانكاریانەی دوای لە ھەڵوێستەكانی توركیا لە بەرای خۆناسینەوە ھاتە كایەوە، كە بۆتە ھوی نیگەرانی ڕۆژ ئاوایەكان و پێدا چوونەوەیان بە نەخشە توكمەو داڕێژراوە دوورەكانیان، كە پاڵی بە ڕاوێژكاری ئەڵمانیەوە (ئەنجیلا مێركڵ)وە نا بە ئاشكرا دان بە شكستیان بەرامبەر بە ھینانی ڕۆژھەڵاتیەكان بۆ ئەوروپا و ئاوێتە كردنیان بە ئاین و كلتۆر وەك ھەنگاوێك بۆ جێبەجێ كردنی نەخشەی درێژ بنێت، ئەمە یەكەم خاڵی ئاشكرا بوونی نەخشەكانیانە.

لە لایەكی ترەوە گەشە كردنی سەرمایە و دەست بەسەر دا گرتنی پیشەسازی چینەكان، بۆتە ھۆی بەرزبوونەوەی پاڵە پەستۆی خۆین لە ناو سیاسەتمەدارانی وڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا، كە ئێمە زۆر بەساردی لێ ورد بووینەتەوە، بێ ئەوەی بزانین ئەم گەشەكردنەی ئاسیا چ كاریگەرێكی لەسەر دووبارە داڕێژرانەوەی سنورەكان و بەرزبوونەوەی كام ئاڵای وڵاتانی كە تائێستا ئاڵاكانیان لە ئاسمان نەشەكاونەتەوە، جگە لە بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەكان و گۆڕانی بەردەوامی كەش و ھەواو، نقوم بوونی چەندین ودوورگەی پان و بەرین لە جیھاندا، و لە وانەشە چەندین وڵاتانی تربەھۆی گەرما توشی وشك بوونەوە بێن و جێی ژیانی نەمێنێ، بە تەواوی چۆڵ بكرێن و دانیشتوانی بەرەو وڵاتانی ئەھوەن تر ڕابگۆێزرێن.

ئەمانە گشتی پێشھاتن و لە لایەن پسپۆرانەوە بە وردی لەسەری ڕادەوەستن ، و ئامادەكارییەكی پوختەو وەڵامێكی پڕی پێشكەش بە دام و دەزگا بەرپرسەكانیان دەكەن، بۆ ئەوەی لەدواڕۆژدا نەوەی داھاتوویان نەكەونە تەنگەتەو ناخۆشی، ھەوڵ دان بۆ توانەوەی شارستانیەكانی تر لە خۆیاندا، ھەربۆێەشە ئێستا خۆیندنەوە لە سەر پێك دادانی شارستانیەكان دەكەن، وڵاتە پێشكەوتوەكان زۆر بەئاگان لەوەی ڕاگرتنی ئەم پێكدادانە لە تواناو دەسەڵاتی ئەواندا نیە، ئێمە دەتوانین ناوی بنێن جەنگی جیھانی كۆتای واتە ھیچ جەنگی جیھانی تر لە ئارا دا نامێنێ، بەڵام ئەم جەنگە لە گشت جەنگە جیھانیەكانی تر كاریگەر و كوشندە تر دەبێت بێ ئەوەی یەك فیشەكیشی تێدا بتەقێ، دەبێتە ھۆی لە ناو چوونی چەندین نەتەوەی خاوەن شارستانی و توانەوەی ڕەنگ و ڕەگەز لەیكتریدا، جگە لە گۆڕانی شێوازی زمان و دروست بوونی دیالكتی تازە، لە چەند سەد ساڵی تر بەھۆی ئەم پێكدادانی شارستانیە بیرو ھۆشی مرۆڤیش بەرو گەشە كردنێكی لە ڕادەبەدەر دەچێت (زانستیەن سەلمندراوە ئەو مێشكەی لە 2 ڕەگەزی جیاواز لەدایك دەبێت زۆر گەشە كردووترە لە مێشكی منداڵی ھاوڕەگەزەكان) و كە لەوانەیە ئێمە بە مرۆڤە سەرەتایەكان ناو ببەن. بۆیە ھەم دیسان ژیان لە تازەوە دەست پێدەكاتەوە ، ئەو مێژووەی ئێستا ئێمە بەلامانەوە گرنگە و دەی خۆێنین، بە لای ئەوانەوە ھیچ مانایەكی نابێت و بایەخیشی پێنادەن، بە كات كوشتنی ناودەبەن.

ئێمە وەك كورد لەم شارستانیە تازەیدا لە كوێ دەبین؟
پێویستە كورد خۆی بۆ فرسەت لە شەری نیوان عەرەب و ئیسرائیل بۆ دوا جار ئامادە بكات، ئەم پێشھاتە خۆ لێ لادانی نیەو بە ڕێگاوەیە، بەڵام كەی و چەند دەكێشێ ئەمە پرسیارە؟ چوونكە فەلەستینەیەكان ئێستا بە ئاشكراو نھێنی، كەوتوونەتە كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆ جاڕدانی دەوڵەتی فەڵەستینی، بە دەست لە پشدانی توركیا تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە 100 وڵات قەناعە پێبكەن لە دان پێدانانی بۆ دەوڵەتی فەڵەستین، لەكاتێك گەر فەڵەستینەیەكان ویستیان ببن بە وڵات، ئەمەش خۆی لە خۆیدا جاڕدانی جەنگە بەرامبەر بە ئیسرائیل، گومانی تێدا نیە ئیسرائیل بێدەنگ نابێت، چوونكە وڵاتی ئیسرائیل لە سەر خەونەكان دامەزراوەو تائێستاش یەك چارەگی خەونەكەی نەھاتۆتە دی،وڵاتانی ناوچەكەش بەتایبەت توركیا پڕشكی ئەم جەنگەی بەردەكەوێت، شێواویەكی تەواو لە توركیادا سەرھەڵدەدات، ئەویش لەبەر ئەوەی توركیا ناتوانێت بەرامبەر بە تیچوونەكانی جەنگێكی فراوان خۆی بگرێت، ھەرچەندە پشتیوانی توركیا بۆ فەڵەستین لە ژێر پرسیاری وڵاتانی عەرەبی و خودی فەڵەستینەكاندایە، بەڵام عەرەب دەخوازن سود لەم ھەڵوێستەی توركان،وەربگرن تا ڕژێمەكەی نەگۆڕاوە و خۆیان لە پرسیارەكان لادەدەن و گێل دەكەن. ئیرانیش دەست بە كوڵاوی خۆیەوە دەگرێت بۆئەوی بانەیبات،و لە ژێرەوە ھەوڵەكانی بۆ بن كۆڵ كردنی نەتەوەی عەرەبی لە زیاد بووندا دەبێت. وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا لە پشتگرتنی بۆ دروست بوونی دەوڵەتی فەڵەستینی درێخی ناكات، ئەوەش لە بەر بەرژەوەندی ئەڵمانیاو بێ ھیز بوونی ئیسرائیل و دەست ھەڵگرتنی لەو بڕە پارەی كە ساڵانە بە ملی ئەڵمانیادا ھاتوە دەبێت لە پاداشتی ڕەشە كوژی جوولەكان بەدەستی نازیەكان بیدات.

ئێمەی كورد گەیشتینە كۆێ؟
بێ گوومان بەم شپڕەزیەی كوردی تێ كەوتوە لەم سەردەمەدا، لە بێ سەرەو بەرەیەی كە ھەمانە، نەبوونی دەزگایەكی گشتی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی نەتەوەی، و ڕزگار كردنی كەسێتی داتەپیوی كورد لە خۆناسیندا، ڕێك خستن و یەك خستنی زمانی كوردی و زیندوو كردنەوی مێژوومان ،و لە ترسانی سەركردەكانمان بۆ ملنان و ھەوڵدان و جەنگان، لە جاڕدانی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ، و خۆ ئامادەنەكردنمان بۆ پێشھاتە ناوچەیەكان و نەبوونی لۆبیەكی كوردی دامەزراو بەرنامە ڕێژ كراویكی ئاراستە كراو لە دەرەوی كوردستان،بۆ خزمەتی نەتەوەی و دوور لە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی.
پێویستە چاوەڕی جەنگی پێكدادانی شارستانیەكان بكەین، ئەمەش دەبێتە ھۆی لەناو چوونی ئەم میللەتە كوردەی كە ئێستا بەم زمان و ڕەنگەی لە ئارادایە،و دروست بوونەوەی میللەتێكی تری كورد بە شێوەیەكی تر و دیاڵكتی جیاواز تر.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە