نامه‌ی سه‌رئاواڵه بۆ: رێزدار کاک تاهیر که‌مالیزاده/ سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
Friday, 19/03/2010, 12:00
سڵاوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییتان لێبێت. هیوادارین له‌به‌ڕێوه‌بردنی چالاکی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییتاندا سه‌رکه‌وتووبن.
به‌ڕێزان!
وه‌ک ئاگادارن، رێکه‌وتی 16/5/2009 له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانه‌وه، نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان کرا. هۆی ناردنی نامه‌که‌ش له‌وه‌وه‌هات که له کۆنگره‌ی (6)ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، که رێکه‌وتی 18/4/2009 له له‌نده‌ن گیرا، کۆنگره‌ی (6) به‌تێکڕای ده‌نگ په‌سندیکرد، له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی بیروباوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی و، به‌هێزترکردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد له‌ده‌ره‌وه و، له‌نیوخۆی وڵات، پێویسته هه‌ردوو سازیی نه‌ته‌وه‌یی (KNC و KNK) هاوکارییه‌کی چڕ‌وپڕ ده‌ستپێبکه‌ن.
جێگه‌ی داخه، پاش تێپه‌ڕبوونی 8 مانگ به‌سه‌ر ناردنی ئه‌و نامه‌یه، له‌لایه‌ن ئێوه‌وه هیچ وه‌رامێکمان پێنه‌گه‌یشتووه. ئه‌مه له کاتێکدا به‌ڕێز کاک تاهیر که‌مالیزاده دوو جار به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هاوبیر سیروان کاوسی ئه‌ندامی سه‌رکرده‌یه‌تیی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان قسه‌ی کردووه و، له‌وته‌کانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هاوکاری و هاوخه‌باتیی نێوان ئه‌م دوو ده‌زگه نه‌ته‌وه‌ییه کردووه و، فه‌رموویانه هاوکاریی نێوان ئه‌م دوو سازییه نه‌ته‌وه‌ییه دڵی نیشتمانپه‌روه‌ران و نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆشده‌کات! ئه‌مه له‌کاتێکدا نوێنه‌رانی KNK له وڵاتی نۆروێژ، چه‌ندین جار به‌ڵێنیانداوه، به‌زوویه‌کی زوو وه‌رامی نامه‌که‌ی کۆنگره و، داوا و پێشنیازی کۆنگره بۆ لێکترنیزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو کۆنگره‌که ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر جاره بیانوویه‌کیان کردووه به‌هۆکاری دواکه‌وتنی وه‌رامنه‌دانه‌وه‌ی نامه‌که‌ی کۆنگره.
جێی سه‌رسووڕمانه، له‌ماوه‌ی ده مانگی رابوردوودا، هێندێک جار له‌ڕێگه‌ی NewrozTv و RojTv وه، په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان‌مان گوێلێده‌بێ، که داوای سازکردنی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن له‌نێوان سازی و پارتی و رێکخراوه‌سیاسییه‌کانی کوردستان. له به‌ڕێزتان ده‌پرسین، یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی چۆن پێکدێت، که به ده‌مانگ وبه‌ساڵیش نه‌توانن وه‌رامی نامه و پێشنیازی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان بده‌نه‌وه، که له‌سه‌دان زانا و نیشتمانپه‌روه‌ری خاوه‌نئه‌زموون و لێهاتوو پێکهاتووه و، چاره‌که سه‌ده‌یه‌که، به‌بێلادان له باوه‌ڕ و پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی، خزمه‌تی گه‌وره‌ی به پێشخستنی بیری زانستانه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردووه و، ئێستاش له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌تر له پێشوو، خه‌بات و چالاکیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بات به‌ڕێوه؟
له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه، یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌نیوان ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌دا پێکدێت، که باوه‌ڕیان به رزگارکردنی نیشتمانی داگیرودابه‌شکراو و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌یه. به‌ره‌ی راستینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییانه پێکدێت، که له هه‌ڵوێست و بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆبن و، مه‌رج و پێوانه‌ی هاوکاری و هاوخه‌باتییان به‌پێی باوه‌ڕ وپرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی بێت.
له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه، رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ژێرچنگی داگیرکه‌رانی خوێن‌ڕێژ و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا، به سازکردنی یه‌کێتییه‌کی راستینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌دی، که تێێدا رێز له‌بیروڕای یه‌کدیی بگرین و، چ بیرۆکه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی لاوه‌کیی، نه‌توانێ ببێته رێگر له‌به‌رده‌م ئامانج و بیروباوه‌ڕی پیرۆزماندا.
له کۆتاییدا، پیرۆزبایی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردیتان لێده‌که‌ین. هیوادارین ساڵی 2710ی کوردیی، ببێت به ساڵی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌پێدانی بیری رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان!
پیرۆزبێت خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی رزگاریی یه‌کجاره‌کی و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
/19/3/2010 نه‌ورۆزی 2710ی کوردی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست