کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەنجومەنى ناوەند یان ئەنجومەنى گاڵتە جاڕى

Monday, 22/02/2010, 12:00


لەپلینیۆمى یەكێتى چەند بڕیارێكى گالتەجارى دەركرا كە تەنها پێكەنینى دەوێ وتەنها مەرەكەبى سەركاغەزبوو لەبەرئەوەى شتێكیان ئیمزا كرد بەناوى پەیمانى ئاكار كە لەبەرامبەر ئامادەبوان پەیمانیان داچیتر تەكەتتولات نەكەن ویارى بە چارەنووسى ئەم گەلەنەكەن .. بەڵام دەركەوت وەك درۆكانى ڕابردووهەرلەدواى ئیمزاكەوچەند ڕۆژێكى نەبردو لەجاران خراپتر بەردەوام بوون لەسەر كارەنەشیاوەكانى كەماندووبوونى خەڵك هەڕاج كرایەوە . بۆیە گەیشتینە ئەو ئەنجامەى ڕاستە ئەوان ئیمزایان كردبەڵام بۆخۆیان نەبوو بەڵكو بۆكادرانى خوارەوە بوو وخۆیانى لێبەدەر بوو چونكە هەردواى ئیمزاكە دەیان پێشێلكارى ئەنجام دراو لەجاران خراپتر تەكەتتولات بەردەوامە .
وەبڕیارى دووەم ئەنجومەنى ناوەند بوو كەلەچەند مانگى ڕابردوو چەند كەسێكى سواوولەكاركەوتوو كۆكرانەوەوناویان لێنان ئەنجومەنى ناوەند كەبریتى بوون لەكەسانى نەخوێندەواروبى كارو بێمەوقف وپەككەوتەو بى تواناى جەستەیى وعقڵى وسیاسى و زۆرشتى تر ..
ئائەمانەدانران كەچاودێرى دام ودەزگاكانى یەكێتى بكەن ... لەڕاستى دا ئەگەر ناویان پەرلەمانى حزبە هەروازانراوە ئەندامانى پەرلەمان دەبێ بەهەڵبژاردن دەست نیشان بكرێن مادام لەسەرئەساسى شارەكان دانراون دەبوایە لەهەرشارەوئەندامانى حزب ئەم زاتانەهەڵبژێرن تا بزانین چەندیان جێگاى متمانەى ئەندامانى یەكێتین بەڵام ئەم زاتانەنەئێمە بەنوێنەرى خۆمانیان دەزانین نەئەوانیش لەئاست ئەم شوێنەن لەبەر ئەوەى باش دەزانین سەلكە پیازێكیان پێ پاك ناكرێتەوە چونكە سەیرى هەرشوێنێكى یەكێتى بكەین پڕ لەكەموكوڕىوە دەبینین دز كراوە تە سەرۆكى دەستەى نەزاهەو نەخوێندەوار كراوەتە دەستەى چاودێرى هێزى پێشمەرگەو گەندەل كراوەتە دەستەى چاودێرى مەكتەبەكانى یەكێتى .. هتد
ئەگەر ئەم ئەنجومەنە شەرم بیگرى َهەریەكەیان سەیرى دەوروبەرى خۆى بكات دەزانى چ باسە بەڵام زۆربەیان بەشێك بوونەلەم هەموو فەوزایەى ناو یەكێتى كەم زۆر دەستیان هەبووە لەتێك دانى یەكێتى ئاخۆ چۆن دەتوانن لەكاتێك ڕەقیب بن لەكاتێكیش ڕێنیشاندەرى یەكێتى بن .
ئەوەتا لەهەولێر لەهەموو مەڵبەندەكان دەڵێن ژمارەى كادرمان زۆرە وئەم هەموو مووچە دەڕوات دەڵێن لەشكرێمان لایە لەمووچە خۆر نازانین چیان لێبكەین بەڵام كۆسرەت رەسول وەك ئەوەى بڵى ى بەشدارى پلینیۆمى نەكردبێ لەجاران بەگوڕتر بەربۆتە گیانى یەكێتى لەجاران سەرسەخت تر خەریكى تەكەتتولات وتێكدانە چونكوزۆربەى ئەوانەى ڕیزەكانى یەكێتیان جێهێشت لەڕقى كارەنابەجێكانى كۆسرەت بووە لەبەرئەوەى بەئیعازى كۆسرەت ڕەسول و بەبڕیارى دەست وپێوەندەكانى دەیان بڕیارى ناشایستەو كۆمەلێ ناكادیر كراونەتە پلەدارو گەیشتۆتە ئەوەى ئەم جارە لەم هەڵبژاردنە كەهەموولا پێیان باش بوو كەپارەودەمانچە دابەش نەكرێت كارە ناعەدالەتیەكانى ڕابردوو دووبارە نەكرێتەوە كەچى ئەم جارە ئەم سەركردە نەزانە بەر بۆتە گیانى پلەى حزبى تەخشان وپەخشانى دەكات وهەیانە بەجارێك چەند پلەى وەرگرتووە بەڵام نازانین ئەنجومەنى ناوەند كاریان چى یە وبۆدانراون بۆیە دەڵێین خۆش ئەنجومەن وخەوتان خۆش
بۆیەپێیان دەڵێین خۆش ئەنجومەن لەمەلبَەندى(3)ى هەولێرى یەكێتى چ باسە؟؟؟؟؟ئێوەلەكوێ خەوتون؟؟یان تەنهابیرلەگیرفانومەوقعى خۆتاندەكەنەوە؟بۆپرسیارلە(م/بكربێتەقە)ى بەرپرسى مەڵبەندى هەولێرناكەن تاكوبزانن لەمەلبَەندى ناوبراوچ باسە؟؟؟؟؟؟؟..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە