ئاساێش له هه‌ولێر په‌لاماری خۆپیشانده‌ران ده‌دات و به برینداری چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرده‌کات- تازه‌کراوه‌ته‌وه
Friday, 13/02/2009, 12:00
1945 بینراوە
په‌یامنێری کوردستانپۆست / هه‌ولێر
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ زیاتر له1500 هاوڵاتیی له هه‌ولێر خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست به بۆنه‌ی ساڵیادی گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، خۆپیشانده‌ره‌کان به‌نیازبوون بچنه به‌ر ده‌م په‌ڕله‌مانی کوردستان و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام هێزێکی زۆری پاراستن و پۆلیس، به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا کردن و دوای ئه‌وه به دار و قۆناغه تفه‌نگ تێ‌یان که‌وتن، ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌ست و ده‌موجاویان شکاوه و زۆریشیان به برینداری ده‌ربازبوون و ، 6 که‌سیش به برینداریش ده‌ستگیرکراون.
جێگای باسه چه‌کداره‌کانی مه‌سعود هه‌لسوکه‌وتێکی زۆر درندانه‌یان له دژی خۆپیشانده‌ران پیاده‌کرد و هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ندرمه و میتی تورکان له هه‌مبه‌ر کوردانی باکور له خۆپیشاندانه‌کان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه.
به‌م هه‌لسوکه‌وته دژه مرۆڤییه‌ی داموده‌زگاکانی مه‌سعود دلی تورکیای فاشی خۆشکرد و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه جاشایه‌تی بۆ تورکان دووپاتکرده‌وه.
ده‌بێ بگووترێت بریاره له هه‌ولیر ، کۆنفراسێک ببه‌سترێت بۆ خۆل کردنه چاوان و پشتیوانیکردنی AKP له هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کانی باکور و تورکیا. کۆنفراسه‌که چه‌ند به‌ناو رۆشه‌نبیریکی تورکی تیدا به‌شداری ده‌که‌ن ، گوایه ده‌یانه‌ویت پرسی کوردان له باکور به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، ئه‌مه له کاتێکدایه که نوێنه‌انی کوردان له په‌رله‌مانی تورکیا به‌شداری ناکه‌ن و به کۆنفراسێکی چه‌واشه‌کاری هه‌ژمارده‌که‌ن..له هه‌رێمی کوردستان چه‌ند به‌ناو رۆشه‌نبیریک به‌شداری ده‌که‌ن ،له‌وانه سامی سۆڕش که مه‌له‌فێکی قورسی هه‌یه له دزی و تاڵانی بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌و به‌ناو شۆرشه ده‌بوایه له ژێر سایه‌ی حکومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر له زیندان بوایه نه‌ک ده‌م له پرسێکی وا گرنگ بدات.
یه‌کێکی دیکه له به‌ناو رۆشه‌نبیران باشور که به‌شداری ده‌که‌ن له‌و کۆنفراسه شه‌رمهێنه‌ره هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵایه که سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کان دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له بزاڤی ریفراندۆم بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی باشوری کوردستان تێده‌کۆشا ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لاله هه‌ر زوو فش بۆوه.
هه‌ر هه‌واڵیکی دیکه‌مان پێگه‌یشت بۆتان به‌ڕی ده‌که‌ین