کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ پارتى ویەكێتى بریارى لیستى داخراویان دا؟

Sunday, 15/02/2009, 12:00

1775 بینراوە


سەرەتا دەمەوێت بەپرسیارێك بچمە ناوباسەكەمەوە،پرسیارەكەش ئاخۆ ترسى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار چیی بوو كە لەدواساتەكاندا بریارى لیستى داخراویان داو چارەنووسى ئەو دیموكراسییەتەى كەباسی لێوە دەكەن ووهاش بریار بوو عەرەب ودەسەڵاتدارانى بەغدا چاو لەنموونەكەى ئێمە بكەن!! بس نەبوو نەیانكرد.. ئاخر ئەمەیە نموونەى دیموكراسیەت؟لیستى داخراو.. بەم بریارەپەرلەمانى كوردستان جارێكى تر چارەنووسى خەڵكى ئەم هەرێمەیان گەڕاندەوە بۆ ڕابردوویەكى پڕ لەكارەسات ونەهامەتى،لەمەش سەیر تر ئەوە بوو لەبەرنامەى دیمانەى زاكرۆس تیڤییەوە بەرێز "د. ناسیح غفور " باسى لەودەسكەوتانە دەكرد كە پەرلەمان بریارى لەسەر داوە وەك زیادكردنى رێژەى ژنان وبەشدارى گەنج وهۆكارى كاركردن بەلیستى داخراو،هۆكارەكەشى گەڕاندەوە بۆ حیزبەكان وبەشداریكردنى تاكەكانى نێو لیستەكانیان كەڕەنگە بەشێوەى لیسى كراوە بێت دەنگ نەهێنێت! بۆیە پەرلەمانى كوردستان ڕەچاوى ئەو حاڵەتەیان كردووە! یاخود جلال جەوهەر لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە دەڵێت" بارودۆخى ئیستاى هەرێمى كوردستان وادەخوازێت" باشە بەرێزان بۆ بارودۆخى كوردستان ئاڵۆزتر لە عێراق یان ململانێى تایفەگەرى لە گوردستان زیاتر؟ خۆ تەقینەوە گرۆپى تیرۆریستى و...هتد ، لەعیراقدا زیاتر وبارودۆخەكانى عیراقیش ئاڵۆزتربوو لەئیستاى كوردستانى خۆمان، واش پێشبینى دەكرا نموونەى ئەزموونەكەمان بگۆزرێتەوە بۆ عێراق وچاو لەئێمە بكەن،كەچى ئەوان پێشكەوتن وئێمەش ....،بەڵام ڕاستى مەسەلەكان بەوجۆرە نییە كەوا لێرەو لەویێ لێدوان وقسەوباسیان لێوە دەكرێت، بەڵكو مەسەلەكان پەیوەندنى بە نەبوونى متمانەوەهەیە، هەردوو حیزب متمانەیان بەیەكتر نییە بۆیە لیستى كراوە بەباش نازانن ولەوەش دڵنیابوونە كار كردن بەلیستى كراوە ئەنجامەكەى باش نابێت ودۆرانیشى بەدواوە دێت، ئەگینا چى مەترسییەكى دیكە هەیە تا ببێتەماییە مەترسى لەم بارودۆخەى ئیستاى كوردستاندا؟ هەرچەندەپێشتریش ئاماژەم پێكردووە جگە لەنەبوونى متمانە هیچى تر نییە، چۆن دیموكراسییەتێكە دەنگدەر نیونەرى خۆى نەناسێتەوە ونەشزانێ دەنگ بەكى دەدات! بۆیە لێرەدا دەخوازم كەس بەشدارى لەو جۆرە دەنگدانە نەكات وئەگەریش ویستى بەشدارى بكات با دەنگ بە كەس ولایەنێك بدات تا سبەینى بتوانێت لێپرسینەوەى لەگەڵ بكات، لایەنەێك هێز وچەك بەكار نەهێنێت لەبەرامبەر دەنگدراندا، لایەنێك هەڕەشەى نانبڕین نەكات لەبەرامبەر دەنگداندا، وزززهتد، قەت نەبووە نەكراوە كەسێك دەنگ بدات ونیونەرى خۆى نەناسێتەوە! دوایش بەچ جۆرێك تۆ دەتوانێت گلەیى وگازندە بكەیت؟یان لەكێى دەكەیت؟ لەپەرلەمان یان ئەندامەكەى؟ خۆ تۆ دەنگت پێنەداوە، حیزب دایناوە،بۆیە زۆر پێویست دەنگدان لەسەر بنەماى كەسەكان بێت نەك حیزب ولیستەكەى!ئەم بریارەیش جارێكى دیكە ئەزموونى هەژدە ساڵەى ڕابردوومان دووبارە دەكاتەوە ونابێتە هۆكارێك بۆ گۆڕان كە ئەمڕۆ هەمووان پرۆژەو گفتوگۆ ونووسین و..هتد، لەبارەییەوە دەكەین وئۆمێدمان گۆڕانێتى،چونكە تەنها كەسەكان دەگۆڕێن وسیاسەتى تاك حیزب ودەسەڵات وبەرژەوەندى حیزبى هەر دەمێنێتەوە، پیویستە كار بۆ بەرژەوەندى گشتى بكرێت نەك حیزبى،هەرچەندە من دڵنیام لەوەى كار كردن بەلیستى داخراو تەنها مەبەستى بەردەوامبوونى دەسەڵاتى حیزبە وهیچى ترى لێوەبەرهەم نایەت وئەزموونەكەشمان جارێكى تر بەرمەترسى دەكەوێتەوە،ئەمەش ڕەنگە لەداهاتووشدا كارێگەرێتى بخاتە سەر هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عێراقیش كە لەهەمووى گرنگ تر وكوردیش پێویستى زیاتر بەیەك ریزى دەبێت،خاڵێكى تر لە كاركردن بەلیستى داخراو دەگەرێتەوە بۆ مەسەلەى قبوڵنەكردنى لیست وكەسایەتى ترە لە هاوبەشى كردنیان لەدەسەڵات وقایل نەبوونیشیان بەبوونى دەنگى دژ "ئۆپۆزسیۆن"لەناو پەرلەماندا كە حەڤەدە ساڵە نەبیستراوە پێموایە بەم چەشنەى ئیستاش هەر نابیسترێت ئەگەر! جگە لەوەش لیستى داخراو مەترسییەكیشە بۆ سەر دیموكراسیەت..چونكە جارێكى دیكە ئەو نیونەرانە كەدەچنە پەرلەمان ناتوانن ببنە نیونەرى خەڵك وداكَكى لەداخوازى خەڵك بكەن لەچەشنى ئیستا دەبنە،لەبەر ئەوەى حیزب دەست نیشانیان دەكات دەبێت هەمیشە چاویان لەبریارەكانى مەكتەبى سیاسى حیزب بیت لەهەموو بریارە چارەنووس سازەكانیشدا، دەبێت مەكتەبى سیاسی پێشتر بریارى دابێت ودواتریش ئەوان مناقشەى بكەن ودواترلەپەرلەمان بدرێت لەقاڵبى یاساى وبەناوى بریارەكانى پەرلەمانەوە بڵاوبكرینەوە لەبرى مەكتەبى سیاسى هەردوو حیزب! ناردنى پرۆژە بۆ مەكتەبى سیاسى بەمەبەستى گفتوگۆكردن لەسەر ى لەچ یاسا ورێسایەكدا هەیە! باشە گەروابێت ئیتر كارى پەرلەمان وپەرلەمانتارەكان چییە؟ دەمەوێت لێرەدا پرسیارێك بكەم، ئەویش ئەوەیە..بۆ نسخەیەكیش نانێرن بۆ مەكتەبى سیاسى چوار حیزبەكە؟ خۆ ئەوانیش شەریكن لەپەرلەمان وحكومەتدا! ئەى ئەوە نییە ئیوە وادەڵێن لەمیدیاكانەوە!!بەڵام وەك من ئاگاداربم كارى واتاننەكردووە! هەرچەندە من پێموایە ئەوان تەنها بۆ ڕاى گشتى وچەواشەكردنى دیوى دەرەوەى دەسەڵات شەرێكن، بەهەرحاڵ بابینە سەر ئەسڵَى باسەكە كەترسانى هەردوو حیزبە لەلیستى كراوە،چونكو كەسەكانى نیو لێستى كراوە خەڵك هەڵیاندەبژێرێت نەك حیزب،ئەمەش ڕەنگە لەداهاتوودا بەگوێ حیزب نەكەن،بۆیە ئەم كارەیان نەپارتى ونەیەكێتىقبوڵى ناكات..هەر ئەمەش هۆكارێكى سەرەكى وبنەڕەتى ئەو لیستەیە كە هەردوولا قایل نابن بەوە لیستە، بێ متمانەى و دابەشبوونى دەنگەكان و..هتد، ئەمانە وكۆمەڵێك كاریگەری تر هەیە كە ڕێگرن لەبەردەم كاركردن بەلیستى كراوە لە ئیستادا ،هاوكات بوونى لیستى تازە وهاتنى كەساتى نیشتمان پەروەر ودوور لەكاریگەرێتى ئەم دوو حیزبە بۆ نیو تەلارى پەرلەمان ڕەوتى كارەكان وخواستى هەردوو حیزب دەگۆڕێت،ئەمەشیان خواستى هەردوولایان نییە،بوونى شەریك لەدەسەڵات وداهاتى ئەم مەملەكەتە كارێكە پێچەوانەى خواستى هەردوولایە،ئەمانەش قابیلى قبوڵ نییە.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)