عه‌شيره‌تی هه‌ركی له مه‌سعود بارزانی توره و بێزارن
Sunday, 18/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو محه‌مه‌د هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌مال و نوێنه‌ری هه‌ركیيه‌كان له ناو پارتيدا، به هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ل پۆليسی هاتۆچۆ و پۆليسی فرياكه‌وتن گيانی له ده‌ستدا، ئيستا هه‌ركيیه‌كان زۆر توڕه‌ن له‌وه‌ی پارتی له رووی ئيعلامیيه‌وه هيچ بايه‌خێكی به چۆنێتی له‌ناوچوونی نه‌داوه و يه‌ك دێريان له ژيانامه و خه‌باتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ركيیه‌كان له كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندن ئاماژه پێنه‌داوه، دوای ئه‌وه‌ش مقده‌م پۆڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی هاتۆچۆی ناوشاری هه‌ولێر به هۆی ئه‌و كيشه‌يه و به ئيعازی پاراستن له مالی (شه‌مه‌ی هارون)ی كۆنه جاش موسته‌شار حه‌شاردابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌ركيیه‌كانی نه‌گاتێ، ئه‌مرۆش مقده‌م پۆلا به‌ڕيوه‌به‌ری پۆليسی هاتۆچۆی ناوشاری هه‌ولێر به شێوه‌يه‌كی فه‌رمی ده‌وامی خۆی ده‌كرد و به‌برياری پاراستن يه‌ك سه‌ياره پاسه‌وانی زياده‌شی له‌گه‌لدابووه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك هۆكاری كه‌مته‌رخه‌می و بايه‌خنه‌دانی پارتی به رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گێرنه‌وه، كه پاراستن به‌رله 15 رۆژله‌مه‌وبه‌ر داوايان له محه‌مه‌د هه‌ركی به‌رپرسی چه‌مچه‌مال كردووه، كه 2 مه‌فره‌زه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه ده‌ربچن و کێشه‌و نائارامی له‌و سنوره دروست بكات، به‌لام محمه‌د هه‌ركی که‌مته‌رخه‌می تێدا کردووه و به‌ناوی چاره‌سه‌ری پزيشكی سه‌ردانی بۆ ئێران کردووه و داوای مۆله‌تی 2 مانگی كردووه‌و، دوای ئه‌وه پاراستن جۆرێك له توره‌بوونيان به‌رامبه‌ر هه‌ركی راگه‌ياندووه.
ئيستاش هه‌ركیيه‌كانی سنوری هه‌ولێر جۆرێك له نيگه‌رانيان پێوه دياره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست