کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قائمقامى چەمچەماڵ: ئەو پڕوپاگەندانەى لەڕاگەیاندنەكانەوە بەرامبەرم دەكرێ باگراوەندێكى سیاسی هەیەو مەبەستى شەخسی لەپشتەوەیە

Sunday, 27/09/2009, 12:00


لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسیدا لەدیوانى قائیمقامیەتى قەزاى چەمچەماڵ كەڕۆژی 26/9/2009 سازى كرد نەوزاد حەمید قائمقامى قەزاى چەمچەماڵ، نیگەرانى خۆیى نیشاندا سەبارەت بەو پڕوپاگەندانەى لە راگەیاندنى یەكێتیەوە، دەكرێتە سەرى بەتایبەت ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ لەو بارەیەوە لە لێدوانێكى دا تایبەت بە ئاكانیوز رایگەیاند " من زۆر نیگەرانم لەو هێرشە نارەوایەى لە راگەیاندنى حزبەكەى خۆمەوە دەكرێتە سەرم سەبارەت بە هەبوونى گەندەڵى. تاوەكو ئێستا دادگا و وەزارەتى ناوخۆ هیچ رونكردنەوەیەكى بۆ نە ناردوم و هەركاتێك بانگبكرێم، من ئامادەم بچمە بەردەم دادگا"
قائمقامى قەزاى چەمچەماڵ ئەوەشى خستە روو كە ئەو پروپاگەندانە پەیوەندى بە ململانێى شەخسى وحزبیەوە هەیەو هیچى دیكە. " ئەو كێشانە پەیوەندى بە ململانێى شەخسى وحزبیەوە هەیە، ئەگەرنا من چەندین جار دەستخۆشیم لێكراوە.لەلایەین بەڕێزان كاك عومەر فەتاح و كاك عیماد ئەحمەد ئیدارەى گەرمیانەوە. بۆیە نیگەرانى خۆم دەردەبڕم لەو رەوشەى دەیانەوێت تووشى كێشەمان دەكات، بەبێ هیچ بەڵگەیەك. ئەوانەش جگە لە ململانێى حزبى هیچى دى نیە،چونكە لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2006 ى ناو یەكێتى، تەقە لەماڵى باوكم كراو،تاوەكو ئەو تاوانبارنە لەلایەن دادگاوە بە مادەى 406 داواكراون، دەسگیر نەكراون، بگرە لەلایەن بەرپرسێكى یەكێتیەوە داڵدەدراون و یارمەتیش دەدرێن.هەر لەو رووداوانەدا خێزانى قائمقامى پێشوى كفرى بە گولە گیانى لەدەستدا و شەهید عەلى سور كە فەرماندەیەكی پایەبەرزى سەربازى بوو ، تیرۆركراو تاوەكو ئێستا ئەو كێشانە هەمووى بە هەڵواسراوى ماونەتەوە." كە لەدۆسیەكەیان ناپرسێتەوە لەدادگا .
قائمقامى چەمچەماڵ ووتى من كەسێكێكى یاساییم و باوەڕم بەجێبەجێكردنى یاسا هەیەو ئەگەر لەلایەن دادگاوە بانگ بكرێك ئامادەم بچمە بەردەم داد گا بەڵام تائێستا نەلەلایەنه وەزارەتى ناوخۆوە نەلەلایەن دادگاوە هیچ بانگهێشت نامەیەك و ئاگاداركردنەوەیەكم بۆنەهاتووە تا ئامادەى دادگاببم .
لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەدا قائم قامى چەمچەماڵ لەسەر ئەو هەوڵانە ددوا كەلەڕۆژنامەى كوردستانى نوێ وە لەسەرى بڵاو كراونەوتەوەو ووتى كوردستانى نوێ ڕونكردنەوەیەكى سكرتارییەتى مام جەلالى بڵاو كردۆتەوە لەسەر بابەتێكى ڕۆژنامەى ئاوێنە كە لەسەر عومور فەتاح بڵاویكردبۆوە ڕونكردنەوەكەى سكرتاریەت دەڵێت نابوایە ئاوێنە باسی بابەتێكى بكردایە كەهێشتا لێكۆڵینەوە لەسەرى تەواو نەبووە , دیارە منیش لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام بەڵام لەهەمان كاتدا كوردستانى نوێ خۆى هەواَلى بابەتێك بڵاو دەكاتەوە لەسەر ئێمە كە نەلێكۆڵینەوەى تێدا كراوە نە لەدادگاش دۆسیەى بۆكراوەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە