به‌دران حه‌بیب له نێوان یاسا و خۆپیشاندان و تۆقان دا
Friday, 28/01/2011, 12:00
به‌شی دوهه‌م
ئه‌گه‌ر چی به‌دران حه‌بیب هه‌وڵی داوه به ووشه‌ی قه‌به تانه له وویستی جه‌ماوه‌ر بدات و دژایه‌تی ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر یاسای خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات و خۆی به دڵسۆزی کیانی هه‌رێم و ئه‌و قه‌واره‌یه پیشان بدات به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا ته‌نها له شینی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران دایه. ئه‌مه‌ش به‌و ئاراسته‌یه‌یدا بردووه که مۆڕاڵ ژێر پێ بخات و له سێ گۆشه‌ی تره‌وه له بۆ چونه‌کانیا به هه‌ڵه‌دا بچێت، یان وا ڕاستره بڵێم هه‌وڵی داوه خوێنه‌ران و خه‌ڵکی به هه‌ڵه‌دا به‌رێت.
یه‌که‌م :کورتهێنانی مۆراڵی:به‌دران حه‌بیب مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاوا بنه‌مایی فه‌لسه‌فی و ئێتیك واته پێناسه‌ی فراوانی یاسای سروشت و ئازادی ڕای خۆ ده‌ربڕین که له‌سه‌ره‌وه باسکراوه ده‌به‌ستێته‌وه به لێکدانه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی کاتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ئا لێره‌دا مۆراڵ ده‌کرێته قوربانی دۆخی سیاسی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌میشه پیرۆزیه‌کان بکه‌ین به قوربانی چاوسورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه ناڕه‌وا‌کان، هێشتا بنی پێمان گه‌رم نه‌بووه ئامۆژگاری ده‌کرێین وه‌کو وورچه‌که به‌چکه‌که‌مان بخه‌ینه ژێر پێمان تاکو قاچمان له ئه‌گه‌ری سوتانی داهاتوو بپارێزین. ترس و له‌رز له ناڕه‌وایی دوره له جورئه‌ت و بێ ئاگایه له مۆڕاڵ.
ئامۆژگاری مۆراڵ کردن به قوربانی ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی ده‌ستدرێژی و ناڕه‌وایی مانای په‌سه‌ند کردنی خراپ تر له خراپ. له به‌رامبه‌ر ناڕه‌وایی دا جورئه‌ت هه‌یه، جورئه‌ت به‌و مانایه‌ی ئه‌رستۆ تێڵس که شان خستنه به‌ر مه‌ترسیه‌کانه له پێناوی باشیه‌کان و پیرۆزیه‌کان دا. ئه‌ریستۆتالیس داوای خۆ کوژی ناکات. به‌ڵام هانمان نادات له هه‌مو یاسا با‌ش و مۆرالیه‌کان خۆ دور بگرین له‌ترسی ئه‌گه‌ری ناڕه‌واییه‌کان. به‌ڵکو ته‌نها داواکاره وه‌کو مرۆڤ مامه‌ڵه بکه‌ین. نه وه‌کو گورگ نه وه‌کو که‌روێشك. به‌ڵام به‌داخه‌وه داواکه‌ی به‌دران حه‌بیب ئامۆژگاریه بۆ که‌روێشك له ترسی گورگ نه‌ك مامه‌ڵه‌ی وڵاتێك له‌گه‌ڵ وڵاتێکی تردا. که به فراوان کردنه‌وه‌ی مانای یاسای سروشت، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌مان یاساوه به ناوی "یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان".
دوهه‌م: بنه‌ما تیۆریهکانتهواوی ئه‌و ستونه تیۆریانه‌ی کراونه‌ته بناغه‌ی لێکدانه‌وه‌که ستونی له‌قۆکه‌ن و له ڕوی تیۆری و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه‌وه نزیك ترین تیۆریه‌کانی هه‌ل و مه‌رجی جه‌نگه‌ڵن و له سیاسه‌تی ناو خۆی وڵاتان و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ره و لاوازی و کورت هێنان ده‌چن. ته‌واوی تێڕوانینه‌کان سه‌ر به قوتابخانه‌ی ڕیالیزمن و له‌م نوسینه‌یدا که‌مترین سه‌رنجی به‌لای هێزی نه‌رم دا نه چووه. وا پێده‌چێت ئه‌و به‌هایانه‌ی وه‌کو دیموکراتی به سه‌رجه‌م پرنسیپه‌کانیه‌وه خستبێته لاوه که خۆیان جۆره هێزێک ده‌ده‌نه هه‌رێمی کوردستان. له‌م نوسینه‌یدا ته‌نها به چاویلکه‌ی جه‌نه‌راڵێکه‌وه له هێز ده‌ڕوانێت.
جێگای سه‌رنجه له نوسینێکی تری دا زۆر به پێچه‌وانه‌وه ده‌دوێت و ئه‌گه‌ر به هه‌مان شێوازه تایبه‌ته‌که‌ی و له ژێر هه‌مان ناودا نه‌بونایه گومانم لا دروست ده‌بو که ئه‌و دوو نوسینه به‌رهه‌می که‌سێك بن.
ئه‌م بابه‌ته‌ی پاشگه‌زبونه‌وه و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه‌یه که به ناوی"دیموکراسی بۆ گەلێکی بێ ناسنامە" (1) له 5/7/2010 له ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه . له‌و نوسینه‌ی دا له زۆر لایه‌نه‌وه له گه‌ڵ یه‌كدا ته‌باین و هه‌ر یه‌که‌مان له ڕێگایه‌که‌وه به جۆرێك له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا به‌ره‌و هه‌مان ئامانج چوین. له‌وێدا بۆچونه‌کانی به‌دران حه‌بیب له‌گه‌ڵ بابه‌تێکی من که به ناوی"هێزی هه‌رێمی کوردستان له دیموکراتیه‌تی دایه" (2) و له به‌رواری 1/5/2009 دا له ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ته‌بایی هه‌ردوکمان به‌رجه‌سته ده‌بێت. له لای من هێزی هه‌رێم له دیموکراتی دایه. ئه‌و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه زۆر زیاتر ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێت دیموکراسی بکرێته ناسنامه‌ی گه‌که‌که‌مان.
به‌دران حه‌بیب له "دیموکراسی بۆ گەلێکی بێ ناسنامە"دا ده‌ڵێت:" دیموکراسی دوا هەلە لە مێژوودا بۆ کورد بڕەخسێ تا لە داوێنیدا خۆی بنوێنێ، ئەمە دوا وێستگەیە شەمەندەفەری مێژوو بووەستێ و هەلێکی تازە بداتەوە بەو مرۆگەلەی پێیان دەگوترێ کورد. ناڕەحەتیی من لێرەدا لەپای ئەوەیە، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دواییدا لە زۆر هەنگاو و هەڵوێستی هێزگەل و بەرپرسانی کوردی‌دا بۆنی پەشیمانبوونەوە لە دیموکراسی و هەست بەهەنگاوی بەرەودوا لە کودستان دێتەکردن، نموونە زۆر و بەرچاوە پێویست بەهێنانەوەیان ناکا." ئه‌مه خۆی له خۆیدا نیشاندانی بینینی په‌شیمانبونه‌وه‌یه له دیموکراسی به‌ڵام پشاندانی ناوه‌رۆکی بێ جورئه‌تیه‌تی له ئاشکراکردنی نمونه‌کان و بونه که‌روێشکه له ئاستی سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتداران دا.
"دیموکراسی بۆ گەلێکی بێ ناسنامە" و " ئازادی به‌رپرسیاره‌تییه" هێنده له یه‌ك جیاوازن گومان ده‌کرێت له‌وه‌ی هه‌ردوکیان منداڵی باوکێك بن. خۆزگه ده‌مزانی کام منداڵه‌یان کوڕ یان کچی باوکی خۆیه‌تی و کامیان بیژیه.
سێهه‌م: لێکدانه‌وه سیاسیه ههڵهکانخودی لێکدانه‌وه‌که بێ بنه‌مایه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ڕوداوه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کانه‌وه تێی بڕوانین لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه (لێره‌دا له چوارچێوه‌ی دیاری کردنه‌کان و سنوردارکردنه‌کانی ناو یاساکه سه‌باره‌ت به لادانه یاساییه‌کان له ڕه‌وتی خۆپیشاندان و ناڕازی ده‌ربڕینه‌کان نادوێین). ئایا ئێران یان تورکیا له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دان که بتوانن یان بیانه‌وێت باری ئاسایشتی هه‌رێمی کوردستان تێك بده‌ن له پێناوی سوتاندنی ئاڵاکه‌یان یان وێنه‌یه‌ك له لایه‌ن که‌سانێکی توره‌وه؟. دوور نیه. به‌ڵام ته‌نها له کاتێکدا ئه‌وه ڕوده‌دات که خۆیان له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاڵا سوتاندنه‌دا بن. ده‌وڵه‌تانیش بۆ ئه‌و به‌هانه‌یه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ناکێشن و خۆیان به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن. پێش جه‌نگی ئێراق- ئێران یه‌که‌م ته‌قیه‌وه له به‌غداد ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه که له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕژێمی ئێراقیه‌وه بوبێ، بۆ دروستکردنی بیانویه‌ك بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی مانای کات به‌سه‌رچون و کاتیش مانای ماڵی خۆ ڕێکخستنه‌وه و خۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئێرانیه‌کان. یه‌که‌م داگیرکاری ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی دوهه‌م دا هۆکاره‌که‌ی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی پۆڵۆنی نه‌بو له ئه‌ڵمانیه‌کان. به‌ڵکو ته‌قه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌ڵمانیا بو به به‌رگی سه‌ربازی پۆڵۆنیه‌وه له سه‌ربازانی تری ئه‌ڵمانیا. ئه‌وه‌ش پلان و سیناریۆیه‌کی ئاماده کراو بوو به مه‌به‌ستی داگیر کردنی پۆڵۆنیا. که‌واته کاتێك وڵاتێك نیاز و به‌رنامه‌ی تێکدانی ئاسایشی وڵاتێکی هه‌بێت خۆی ئاڵای خۆی ده‌سوتێنێت، خۆی ته‌قه له سه‌ربازی خۆی ده‌کات و خۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شوێن و کاتی مه‌به‌ست دا ئه‌نجام ده‌دات تاکو بیکاته بیانوی توند و تیژیه‌کانی.
لایه‌نێکی تری ئه‌م گۆشه‌یه ئه‌وه‌یه که ئایا چی له سوودی ئه‌و دراوسێیانه‌دایه؟ باری نا ئاسایشتی هه‌رێم یان باری ئارامی و ئاسایشت؟ ئه‌گه‌ر بێت و له تێڕوانینی ناسیونالیستی ئه‌وانه‌وه بۆی بچین، له‌و باوه‌ره‌دام که هه‌ردو ده‌وڵه‌ته‌که چونه‌ته ژێر ئه‌مری واقیعی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراقه‌وه. ئه‌و دیواره ده‌رونیه‌یان شکاندووه، که کوردستانیان وه‌کو هه‌رێمێکی فیدراڵ پێ په‌سه‌ند نه‌کرێت. ئه‌مه‌ش هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی ناوچه‌یی و جیهانی به‌سه‌ریدا سه‌پاندون و نایانه‌وێت خۆیان له‌و موغامه‌ره ترسناکه‌ی تێکدانی ئاسایشتی ئه‌م هه‌رێمه بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جێگروه‌که‌ی دڵنیا نین نازانن تا چه‌ند له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده‌که‌ن و نازانن ڕوداوه‌کان به‌ره و چ تاریکاییه‌ك ده‌چێت و به چی ئه‌نجامی دێت. به تایبه‌تی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه به چه‌پ و ڕاستا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پاراستون، ئیتر کاریان به ئاژاوه نیه و په‌یڕه‌وی ناکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیش له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جوگرافی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی ئێراق دا خۆی یه‌کلایی کردۆته‌وه، کێشه‌ی که‌رکوكیش دراوه‌ته ده‌ست کات و قه‌ده‌ر بڕیاری له‌سه‌ر بدات، یان به بێده‌نگی یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه. به چاوپۆشین له‌وه‌ی هه‌ندێك گوتاری بێ بنه‌ما و به‌رنامه‌ش له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆ دیاریکردن لێره و له‌وێ، له‌وه زیاتر نین که بۆ به‌کارهێنانی ناوخۆ ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم هه‌مان ستراتیژی "پلانی شومان "(3) پیاده‌ده‌کات به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته له ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان له ڕوی ئابوریه‌وه زۆر به توندی به‌ستراوه به‌و دوو وڵاته‌وه، به جۆرێك تێكچونی ئاسایشی هه‌رێمه‌که ده‌بێته زه‌ره‌ری ئابوری له‌و دوو وڵاته‌دا، جگه له سه‌رمایه‌گوزاریه‌کان و بازرگانی ئێستا له ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه په‌یوه‌ندیه‌که و خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی بۆ ئه‌و وڵاتانه قوڵتر و فراوان تر بونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه به‌و جۆره‌ی هه‌یه له سودی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌دایه و له زه‌ره‌ری سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم و سه‌رمایه‌گوزاری و گه‌شه‌ی که‌ره‌سه‌ی ناوخۆی هه‌رێم و دوا ئه‌نجام گه‌له‌که‌ماندایه. له ڕوی ئاسایشته‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان که‌مترین مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست نه‌کردون، داڵده‌ی هه‌ندێك ئۆپۆزیسیۆنی لاوازی له چه‌ك داماڵراوی ئه‌و لایانه‌ی داوه که شێوازێکی ده‌س به‌سه‌رکردنیانه و له ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیدا دایناون. له قه‌ندیل (پێ کا کا) ی به گه‌مارۆدان و ڕێگرتن له جم و جۆڵه سه‌ربازیه‌کانی دژ به سوپای تورکیا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گۆشه‌گیر کردووه. به دڵێکی فراوان و میوان نه‌وازیه‌وه هاوکاری که‌س و ده زگا سیخوڕیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یه له هه‌رێمی کوردستان دا. ژوری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیان هه‌یه و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ن دژ به هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری. پێشمه‌رگه‌کانی دژ به ئه‌و وڵاتانه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته سه‌روه‌ریه‌کانی کورده‌وه له به‌غداد و تارن و ئه‌نقه‌ره به تێرۆریست ناو ده‌برێن. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ئه‌مڕۆ وڵاتانی زل هێزی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی به دڵنیاییه‌وه به‌لای هه‌رێم دا دایده‌شکێنن، به‌و مانایه‌ی ئارامی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندیاندایه نه‌ك له دژیان. ئه‌گه‌ر به‌دران حه‌بیب له مه‌ترسی ئیسلامی ناوخۆ یان ئۆپۆزسیۆنی سیکولێر ده‌ترسێت، ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره و له شوێنی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و و به‌دران حه‌بیبه‌کانی تر ده‌درێته‌وه. ته‌وای ئه‌م مه‌سه‌لانه خستنه دواوه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن که به‌دران حه‌بیب ده‌یخاته به‌رده‌م رای گشتی و لایه‌نگرانی ئازادیه‌کانی پێ ده‌خاته ترس و تۆقینه‌وه له ئه‌گه‌ری سوتاندنی ئاڵای یه‌کێك له‌و وڵاتانه، له ئه‌گه‌ری خۆپێشانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا.
چوارهه‌م ؛ بنه‌ما ئاماریهکانبهدران حه‌بیب هه‌رێمه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاست و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئامارگیری نیشان نه‌داوه، نه که‌مترین ئاماری خستۆته به‌رچاو نه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ، که بتوانرێت ، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری قوتابخانه‌ی ڕیالیزمی کلاسیکن له لایه‌نه سه‌ربازیه‌کان بڕوانن ، یان ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ڕیالیزمی نوێن له هێزی ئابوری وڵاته‌که بڕوانن و له لاوازیه‌که‌ی دڵنیا ببن. به‌ڵکو به گۆتره و بێ بنه‌ما هه‌رێمه‌که‌ی کردۆ‌ته هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه. بۆیه ناکرێت له ڕوی زانستیه‌وه ده‌ربڕینه‌کانی به هه‌ند وه‌ربگیردرێت و به ده‌ڵه‌مه کردنی هه‌رێم ته‌نها ده‌ربڕینێکه له سودی ده‌سه‌ڵاتدا و وه‌کو ئامرازێك بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له توڕه‌یی و ناڕازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌کار هێنراوه و قاچگیری قه‌ڵه‌مه هانده‌ره ئازاده‌کانه.
[email protected]په‌ڕاوێز و سه‌رچاوه‌کان(1) دیموکراسی بۆ گه‌لێکی بێ ناسنامه ... به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&view=article&id=20270:2010-07-05-23-09-51&catid=13&Itemid=30
(2) هێزی هه‌رێمی کوردستان له دیموکراتیه‌تی دایه... پێشڕه‌و ئیسماعیل عارف
http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=3143:2009-05-01-00-12-53&catid=110:2009-01-10-21-52-05&Itemid=157
(3) ڕۆبێرت شومان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو بۆ ڕێی ڕێگرتن له ژیانه‌وه‌ی ده‌زگای پیشه‌سازی جه‌نگی ئه‌ڵمانی ، پێویسته که‌ره‌سته خاوه‌کانی ئه‌ڵمانیا له ژێر کۆترۆڵیی یه‌کلایه‌نه‌ی ئه‌ڵمانیادا ده‌ربهێنرێت، له پلانه‌که‌دا داوای ئه‌وه‌ی کردبــوو ته‌واوی که‌ره‌سته‌ی خاو و به‌رهه‌می پیشه‌سازی پۆڵا‌و خه‌ڵوزی به‌ردینی هه‌ردوو ووڵاتی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا بخرێته ژێر به‌رهه‌م هێنان و بازاڕێکی هاوبه‌شه‌وه له ژێر‌کۆنترۆڵی ده‌زگایه‌ك دا به ناوی" ده‌سه‌ڵاتی باڵا" پاشان هاوبه‌شیه‌که‌ش ناونرا" هاوبه‌شی ئه‌وروپا بۆ خه‌ڵوزی به‌رد ین و پۆڵ" پلانه‌که له تێڕوانینی یه‌که‌م دا وه‌کو پلانیکی ئابووری خۆی ده‌نواند له ناوه‌ڕۆکدا پلانێکی ڕامیاری بوو بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئه‌وروپا. ئه‌و پلانه ئه‌وروپای به‌ره‌وه ئه‌م یه‌کێتیه‌ی ئه‌مڕۆ برد. حکومه‌تی هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌وه ته‌واوی ئابوری هه‌رێمی به‌ستۆته‌وه به تورکیا و ئێرانه‌وه، بۆ دڵنیا کردنیان له وابه‌سته‌یی سیاسی خۆی به سیاسه‌ته‌کانیانه‌وه و له‌و ڕێگایه‌وه، هاوبه‌شیه‌کی نابه‌رابه‌ری پێك هێناوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4bf84638
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست