کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ پاڕله‌مانی به‌ریتانی ده‌رباره‌ی پرسی کوردان له‌ چوار پارچه‌ی نیشتماندا.

Saturday, 17/10/2009, 12:00


ڕۆژی 15/10/2009 ڕه‌وه‌ندی کورد هه‌ستان به‌ سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی له‌ سه‌ر داوای به‌ڕێژ (ئاله‌ن کیین).ئه‌ندامی په‌ر له‌مانی به‌ریتانیا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی کوردستان باسکرا له 4 ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی، هه‌روه‌ها کێشه‌ی په‌نابه‌ره‌ کورده‌کان له‌م ووڵاته‌دا به‌ تایبه‌تی بێ جوابه‌کان که‌داوا کرا ناردنه‌وه‌یان ڕابگیرێ،و مافی په‌نا به‌رێتییان پێببه‌خشرێ.
سه‌ره‌تای کۆ بونه‌وه‌ که‌ {شه‌ پۆل عه‌لی عه‌سکه‌ری} پێشه‌ کیه‌کی ده‌رباره‌ی کوردستان باس کرد و د واتر ئاماده‌ بوان
چه‌ند باسێکیان وروژاند ده‌رباره‌ی کوردستانی گه‌وره‌ که‌خۆی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێکدا ده‌بینیه‌وه‌.

ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م ده‌رباره‌ی پرسی کوردان بوو له‌ ژێرده‌ ستی سوریا که‌تیایدا باسی ڕه‌فتارو کرداری ڕژێمی به‌عسی سوری به‌رانبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان، تیایدا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه و‌هه‌نگاوانه‌ی که‌ ڕژێم له‌ سوریا ده‌ستی پێکردووه‌ به‌ ڕوخاندنی خانوی هاوڵاتیانی کورد و ئاواره‌کردنی دانیشتوانه‌که‌ی وه‌ بڵاوه‌ پێکردنیان.

ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م پرسی کوردان له‌ رۆژهه‌ڵات باسی زنجیره له‌سێداره‌ کردنه‌کان کرا به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌ و 13 کورده‌ بێتاوانه‌ی که‌ له‌م دواییه‌دا بڕیاری له‌سێداره‌دانیان ده‌رچووه‌، داوا کرا که‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانی فشار بخاته‌ سه‌ر ڕژێم بۆ ڕاگرتنی له‌سێداره‌دانی ئه‌و بێتاوانانه‌. دواتر باسی نه‌بونی دیموکراسی، مافی مرۆڤ کرا له‌ ئێراندا به‌گشتی، له‌ کوردستان به‌تایبه‌تی.

ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م باسی کوردان بو له‌ باکور، باس له‌وه‌ کرا که‌ هێشتا تورکیا به‌ره‌و دمیوکراسی نه‌ڕۆشتووه‌ وهه‌نگاوی زۆری تر ماوه‌ تاببێ به‌ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی، هه‌رچنده‌ هه‌ندێ هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ به‌ڵام له‌ ئاستی پێویستدا نیه‌.

ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م باسی باشور بوو که‌ داوا له‌ په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی کرا پشتیوانی له‌ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 بکات، په‌یوه‌ندی به‌هێزتر ببه‌ستێ له‌ گه‌ڵ باشوردا، فشار بخاته‌ سه‌ر حوکمه‌تی هه‌رێم بۆ گێڕانه‌وه‌ی نان بڕاواکان که‌ له‌ هه ڵ بژاردنه‌کانی /25/7 له‌ سه‌ر ده‌نگ نه‌دانیان به‌لیستی ده‌سه‌ڵات له‌ فه‌رمانگه‌کانیان ده‌رکراون، وه‌ فه‌راهه‌مکردنی دیموکراسی زیاتر له‌وانه‌ ڕێگه‌دان به‌ که‌ناڵه‌کانی ڕگه‌یاندن که‌ ڕوماڵی کۆبونه‌وه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان بکات.

به‌گشتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌ر که‌وتوبو به‌لگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ به‌ڕێز (ئاله‌ن کیین) داوای کرد په‌یوه‌ندی ڕه‌وه‌ندی کورد ی و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا مانگانه‌ کۆ بونه‌وه‌بکه‌ن تاکو دۆستایه‌تیه‌کی پته‌و له‌نێوانماندا دروست بێت و ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ هه رهاوکاریه‌ک پێی بکرێت بۆ کورد وڕه‌وه‌ندی کوردی له‌به‌ریتانیا.
{ شه‌پۆل عه‌لی عه‌سکه‌ری} سه‌رپه‌رشتیاری کۆ بونه‌وه‌که‌ به‌ناوی ئاماده‌بوانی کۆبونه‌وه‌که‌ وه سوپاسی په‌رله‌مان تاری دۆستی کوردی کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی له‌ گه‌لی کوردی سته‌م لێکراو.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە