بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مه‌حمود سەنگاوی تۆڵەی کەمال کەرکوکی لە خەڵکی سلێمانی دەکاتەوە!

Thursday, 21/04/2011, 12:00


ئەمشەو دوای بیستنی هەواڵی هاتنی برا عەرەبەکانی دەسەڵاتی کوردی بۆ بەهانا هاتنی چەتەکانی تاڵەبانی لە سلێمانی ، سەرەتا بڕوام نەکرد!!
بەڵام دواتر مه‌حمود سەنگاوی بە ڕاگەیاندنێک هەواڵەکەو کارەساتەکەی پشت ڕاست کردەوەو!! کە گوایە ئەو هێزانە کوردن بەڵام بۆ سام ڕانان و پاراستنی نهێنیەکان بە عەرەبی قسە دەکەن گوایە بە ووتەی مامە مه‌حمود سەنگاوی بێت خەڵکی شەرافەتمەندو خۆ ڕاگری سلێمانی عەرەبی نازانن ، جا گرتن و سەرکوت کردن و کوشتنی خەڵک زمان زانینی بۆ چیە، خەڵکی سلێمانی پێش ئێوە لەلایەن بەعسەوە زمانی سەرکوتیان لەسە ر دەستی مولازم موعسینەکی هاو سەنگەرت خوێندوە..
مولازم موحسینەکانی بەعس، چۆکیان بە خەڵکی سلێمانی دا نەدا، ئاخۆ مولازمە ژەنگاویەکانی دەسەلاتی کوردی دەتوانن ئەم کێوی مەحاڵەی خەڵکی سلێمانی تێک بڕوخێنن، بێ گومان نا و هەزاران جار نا!
لە لاپەرەی فەیس بوکەکەم نوسیم ئاخۆ جیاوازی لە نێوان مولاز موحسین و مولازم مه‌حمود چیە، هەر زوو خانمێک بۆی نوسیم ..
جیاوازی نیوان ئەو دوو مولازمە ئەوەیە، مولازم موحسین تەنیا یەک خانووی هەبوو ئەویش هی حکومەت بوو، بەڵام مه‌حمود ژەنگاوی گەرەکێکی لەکەلار داگیرکردوە..
کەمال کەرکوکی لەکاتی ئامادە بوونی بەرهەم ساڵح دا گەورەترین سوکایەتی بە لیستی یەکێتی کرد لەناو چایخانەکەی خۆیدا، کەچی ئەندم پەرلەمانێکی سەر بە جەلالی زاتی ئەوەی نەکرد وەڵامی کەمال بدەنەوەو هەموویان دەمیان بوو بە تەڵەی تەقیوو..
کاتێک عەبدوڵای مەلا نوری هۆڵی پەرلەمانی بەجێ هێشت ووتی تۆو حیزبەکەت گەورەترین دیکتاتۆرن، من پێشنیارم بۆ کرد کەهەر هاتیتە دەرەوە جووتی پێلاوت تێ گرتیان خۆ کوردەواری خۆمان دەڵێن شەڕو نیوە شەڕ هەر یەکێکن، بەڵام ئەمڕۆ جوتە بوتڵی ئاویان تێ گرت ، ئاخر خواتان بێت ئاو نیشانەی ڕوناکی و ئاشتیە، ڕاستە هەر شت تێگرتنێک نیشانەی سوکایەتیە بەڵام دەبوایە دیسان جوتێک پێڵاوی ڕەش بوایە!! دیسان پێشینان دەڵێن ڕۆژانی داهاتوو زیاترن لەوانەی کە تیپەڕین کەواتە ڕۆژی پێڵاو تێگرتنیش دێت . ئەگەر ئەم دەورانەو ئەم چایخانەیە بەردەوامی هەبێت.
لە کۆتاییدا دەڵیم ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە هەر یەکەیان نوێنەری ١٨ هەزار دەنگن، بەڕاست شەرم ناکەن بکوژی عەلی عەسکەری و دکتور خالید ڕۆژ نیە سوکایتیان پێ نەکات وەک مامۆستاکانی ساڵی حەفتاکان پەنجە ڕادەوشینی و دەڵیت دانیشە، کات تەواو، ئەی کاتی ئەم مەهزەلەیەی کەمال تەواو دەبێت؟
مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە