ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن، كۆنترۆڵی سێهه‌مین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ناو سه‌ربه‌خۆیان كردووه!
Friday, 22/07/2011, 12:00
دوینێ٢١ی ٨ی٢٠١١ له هۆڵی پیشه‌وا له ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، سێهه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناو سه‌ربه‌خۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆیی كرد!
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیگای باسكردن و سه‌رنج راكیشانی خوێنه‌رانه، ئه‌وه‌ی دوینی سازكرا ته‌نها جیبه‌جیكردنی به‌رنامه‌كانی هه‌ردوو حزب ی دهستهلاتدار پارتی و یه‌كیتی بووه، له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پیاوه گێل و كۆیله وسیخورهكانی خۆیان بكه‌نه پاڵه‌وان و، تا له داهاتوودا بۆ دژایه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆكانی و میدیا ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆی و ئۆپۆزیسۆنه‌كان به‌كاریان بهێنن!
هه‌ر بۆ وه‌بیر هینانه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوو ده‌زگای زانیاری له سلیمانی سه‌رپه‌رشتی كاندیدێك بوون له نیوان شوان داودی پیاوه‌كه‌ی ده‌زگای زانیاری و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌وال كه زانیاری پر زانیاری ده‌كات و،ئه‌نوه‌ر حسین بازگر كه كۆنه سۆسیالیسته‌و له ڕێگه‌ی ستران عه‌بدوڵڵاوه به دكتۆر به‌رهه‌م ناسێنراو بووه یه‌كیتی و، له سه‌دا ٨٠ ئه‌ندامه‌كانی یه‌كیتی له‌سه‌ر فه‌رمانی هیرۆ و ده‌زگای زانیاری (شوان داودی)یان كاندید كردووه بۆ جێگری نه‌قیبی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و، هه‌رچی پارتی و ده‌زگای پاراستنیشه ئازاد حه‌مه‌ده‌مین پیاوه دزو گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی جاران و كوردستان تیفی یان به زۆرداری كانید كردبوو به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و پیش و نهیانهیشت ده‌نگ بدرێته شێركۆ حه‌بیب ئامۆزای فه‌رهاد عه‌ونی!
ئه‌وه‌ی جێگای قه‌شمه‌ریات بوو وته‌كه‌ی كه‌ماله گۆجی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كاوه مه‌حمود پیاوه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح كه بۆته زۆرناژهنی زۆر ڕه‌و، كه بریاریان دا كه ئازادی بده‌نه ڕۆژنامه‌نووسان و تا ئه‌وه‌ی كاوه‌ی كۆنه ئیشتراكی و تازه سه‌رمایه‌داری به‌ڵێنی دا پاره‌ی بودجه‌ی رۆژنامه‌و كه‌ناله حزبیه‌كان بگیردرێته‌وه!
له‌وانه عه‌نتیكه تر، ئه‌وه‌بوو به ئاشكرا ئه‌ندامه‌كانی كۆنگره هاواریان ده‌كرد بوونمان لێره چی ده‌گه‌یه‌نیت، كاتێك پارتی و یه‌كیتی به ئاشكرا نه‌قیب و جێگره‌كه‌یان داناوه، ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵویست بوو ئه‌ندام كۆنگره‌كانی بادینان بوون به‌و گألتهجاریانه ڕازیی نه‌بوون و،هاواریان ده‌كرد، نابێ پیاوی ئه‌منیه‌ت ببنه نه‌قیب و جیگر؟!!!
دوای نیوه‌رۆش زۆربه‌ی ئه‌ندامان خۆیان ده‌شارده‌وه تانهبنه ئه‌ندامی لێژنه‌كان چونكه هه‌مووشته‌كان ته‌واو دیاربوون..
له‌هه‌مووی {ڵخۆشتر چوونه ده‌روه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، له‌و گاڵته‌جاریه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست