ده‌زگای فه‌زاڵه‌ری توركی و كاریان له هه‌رێمی كوردستان
Sunday, 01/09/2013, 12:00
2050 بینراوە
پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
له ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا پارته كوردیه‌كان ته‌نها سیاسه‌تی خۆخۆری و پاشقول له یه‌ك گرتن فێری گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ن. هه‌موو پاره‌ته كوردییه‌كان به ئیسلامی و عیلمانیه‌كانه‌وه ته‌نها تۆوی دوو به‌ره‌كی و گرتنه به‌ری ڕێبازی بێگانه پیاده ده‌كه‌ن به‌مه سه‌ریان له خۆیان و میلله‌ت شێواندووه به‌شێوه‌یه‌ك لەلای گه‌نجانی کورد ئەمڕۆ بیری نه‌ته‌وه‌یی لاواز بووه. عیلمانیه‌كان لاسایی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆته ئامانجی كاریان ته‌نها پارته ناوخۆیه‌كانی كوردستانن بیر ده‌كه‌نه‌وه چۆن یه‌كتر لاواز بكه‌ن و هیچی تر، ئه‌وه‌ی پارته ئیسلامییه‌كانه گوێ له مستی بێگانه‌ن مه‌یلی نه‌ته‌وایه‌تیان سفره، یه‌كیان سه‌ر به ئیرانه، یه‌كیان سعودیه ئه‌وی تریان توركیا ....هتد
ئه‌م نه‌زانییه‌ی پارته كوردیه‌كان هه‌لێكی باشی بۆ ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی دوژمن خۆشكردوه به ئاره‌زووی خۆیان له ناو كوردستاندا كار بكه‌ن. یه‌كێك له‌و ده‌زگا سیخوڕیانه‌ی، کە به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له كوردستان كار ده‌كات ده‌زگای هه‌واڵگیری میتی توركه، یه‌كێك له بوارانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات په‌روه‌رده‌یه، كه له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌وە كار له‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌كات . له ڕیگه‌ی ده‌زگای فه‌زاڵه‌ره‌وه ئه‌نجامی ده‌دات كه خاوه‌نی ده‌یان خوێندنگه‌یه له گشت قۆناغه‌كاندا له‌گه‌ڵ زانكۆ و ڕادیۆ ده‌یان ناوه‌ندی فێربونی زمان و ....هتد .
ئه‌م ده‌زگای فه‌زاله‌ره لای خه‌ڵكی كوردستان وای خۆی ناساندوو كه ئامانجی پێگه‌یاندنی گه‌نجی كورده له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئیسلام، به‌ڵام ئه‌مه دوور له ڕاستیه‌وه ته‌نها ئیسلامی كردۆته به‌رگی خۆی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئامانجیان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی .
ده‌زگای فه‌زاڵه‌ره سه‌ر به ڕێكخراوی گیوله‌نه. سه‌ركرده‌ی ئه‌م رێكخراوه محه‌مه‌د فه‌تحوڵڵا گیوڵه‌نه كه به قسه‌ی خۆی له تاو زوڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتی توركیا چۆته ئه‌مه‌ریكا و له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا نیشته‌جێیه. له ڕاستیدا ئه‌م ڕێكخراوه له‌لایه‌ن میتی توركیاوه دروست كراوه ئامانجی به‌تورك كردنی خه‌ڵكیه، سه‌ره‌تا به‌ناوی په‌روه‌رده‌وه به ناو جیهاندا بڵاوبوونه‌وه دوایی سه‌ركرده‌كه‌یان ئه‌ناسێنن لای خه‌ڵكی. چونكه ئه‌م سه‌ركرده‌یان وا خۆی ناساندووه، كه ئه‌ولیا و پیاو چاك و ئایندار و بۆیه شوێنكه‌وتوانی ته‌واو گوێڕایه‌ڵی بوون، هه‌رچییه‌كیان پێ ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه خێرا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی میتی توركیا گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویستی به ده‌زگایه‌كی تری وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆنه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كه و بلاوكردنه‌وه‌ی زمانی توركی بۆ ئه‌وه‌ی له وته‌كانی گیوله‌نی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كه تێبگه‌ن. ده‌زگای فه‌زاڵه‌ری دروست كرد به ئامانجی كاركردن له‌سه‌ر گه‌نج له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه، له‌مه‌دا میت زۆر سه‌ركه‌وتو بووه له زۆر وڵات قوتابخانه‌ی كردۆته‌وه گه‌نجێكی زۆری فریوداوه و كردونیه‌ته ده‌رویش و شوێن كه‌وتووی گیوله‌نی تیرۆرست. به‌كورتی ئه‌م ده‌زگای فه‌زاڵه‌ره له كوردستاندا كار و چالاكی زۆره زۆر گه‌نجی فریوداوه ، رۆژانه مامۆستاكانی قوتابخانه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه باسی گیوله‌ن بۆ قوتابیه‌كان ده‌كه‌ن و لایان پیرۆز ده‌كه‌ن . محه‌مه‌د فه‌تحوڵڵا گیوڵه‌ن یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی توركیا كه ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یدا له ناوخۆی توركیا كار و چالاكیان زۆره به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان له كۆمه‌ڵه‌ی نور كه قوتابی سه‌عیدی نورسین. لای گه‌نجانی كوردستانی باكور نه‌ته‌وایه‌تی و جیابونه‌وه‌یان حه‌رام كردووه .
مامۆستایانی خوێندنگه‌كانی ده‌زگای فه‌زاڵه‌ر له‌ناو قوتابخانه و به‌شه ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران‌دا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گیوله‌نن هه‌رخۆیان له‌رێی ده‌زگای عیرفانه‌وه له هه‌ولێر چاپی ده‌كه‌ن فیكری توركچێتی به‌ناوی ئیسلامه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه . له ناو به‌شه ناوخۆییه‌كانیاندا شه‌وانه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ خوێندكار و گه‌نجانی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و هه‌ڵه‌بحه و ....هتد كۆده‌كه‌نه‌وه و به‌ناوی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئیسلامی و په‌یامه‌كانی نوره‌وه وورده وورده گه‌نجان له‌خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و زۆر به هێمنی فریویان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ریگریانه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م پارته ئیسلامیه‌كان دروستی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یان له ناو مزگه‌ته‌كاندا بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئیسلامی به گه‌نجام، به‌ڵام هیچ ڕێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌دا دروست ناكات چونكه ئه‌مان میتیان له پشته، ئاسایش خۆیان مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان ئه‌ده‌ن به‌م ڕێكخراوه تیرۆریستیه ئاگشی له ته‌واویی كاره‌كانیانه . زۆرێك له مه‌سئوله‌كان منداڵه‌كانیان له خوێندنگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌خوێنن، كه ئه‌مه بۆته ئاسانکاریی بۆ كاری ئه‌م ریكخراوه هه‌رچیه‌كیان بوێت ده‌یكه‌ن، به ئاره‌زوی خۆیان پاره له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن جگه له‌و پاره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خوێندن له كه‌سوكاری خوێندكاران كۆیده‌كه‌نه‌وه به‌ناوی پرۆژه‌ی خێرخوازی و قوربانی و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری قوتابی و خه‌ڵكی ده‌وله‌مه‌ند كۆده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نیا گیوله‌ن و میت ده‌زانن ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت له‌وانه‌یه بپرسن خۆ هه‌ر حه‌ڵكی خۆیان تێچووی قوتابخانه‌كان ده‌ده‌ن ئایا ئه‌و هه‌موو پاره‌ی كۆیده‌كه‌نه‌وه بۆ كوێ ده‌چێت؟ ئه‌و پرسیاره ته‌نها گیوله‌ن و میت ده‌زانن .
كاری ئه‌م ڕێكخراوه له چه‌ند ولاتێك قه‌ده‌غه كراوه چونكه بۆیان ده‌ركه‌وت كه كاری سیخوڕی ده‌كه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئاسایشی وڵاته تێكده‌ده‌ن به بڵاو كردنه‌وه‌ی بیری گیوله‌نی، كه ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه سه‌ربازی توركی لێبێت. بوله‌نت ئه‌جه‌ویت سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی توركیا هه‌موو كات ده‌یوت فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن توانی فیكری توركی بۆ ئه‌و ناوچانه ببات، كه حكومه‌تی توركیا نه‌یتوانیوه بۆی بچێت. هه‌ر به‌هۆی بیری گیوله‌نه‌وه‌یه گه‌نجانی باكووری كوردستان نه‌ته‌وایه‌تیان ئیهمال كردووه و نایانه‌وێت له توركیا جیاببنه‌وه گیوله‌نیان كردووه به پێشەنگی خۆیان چی بڵێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ته‌واویی ئه‌و گه‌نجانه ئه‌گه‌ر سه‌ربه گیوله‌نیه‌كان نه‌بن دانامه‌زرێن له توركیادا بۆیه ناچار ده‌كرێن گوێڕایه‌ڵی گیوله‌ن بكرێن كاتێ پێی وتن ده‌نگ بده‌ن به‌و پارته فه‌رزه له‌سه‌ریان ده‌نگی پی بده‌ن. ئه‌مه‌یه ئامانجی گیوله‌نیه‌كان به ته‌واوایی وڵاتان و كوردستان به تایبه‌تی.
ئه‌م ڕێكخراوه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات دیینی ئیسلام بڵاوده‌كاته‌وه خاوه‌نی ڕادیۆی ده‌ورانه له هه‌ولێر چونكه ئامانجی خۆ خۆشه‌ویست كردن و ناساندنه لای خه‌ڵكی زۆربه‌ی كاته‌كان گۆرانی هه‌مه ڕه‌نگ بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌واڵه‌كانیان به كوردی و توركیه ئاخر توركی بۆ ئه‌گه‌ر بۆ جه‌واشه كردنی حه‌ڵكی نه‌بێت وه‌ك ده‌زانن ڕاگه‌یاندنی تورك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تی كورد و شۆڕشی كورد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ..... ئه‌مه‌یه بانگه‌وازی ئیسلامی لای گیوله‌نیه‌كان هه‌ر ئه‌و كاره‌یان ئامانجیان ئاشكرا ده‌كات ..
ئیستا خه‌ریكی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنن له هه‌ولێر له‌م نزیكانه‌دا. به كورتی ئامانجیان كار كردنه له‌سه‌ر میشكی تاكی كورد له ڕێگه‌ی ئیسلامه‌وه . بۆ زانیاریتان هه‌موو شه‌وانێك كۆبوونه‌وه به گه‌نجان ده‌كه‌ن له شاره‌كانی كوردستان و له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وتاری گیوله‌نیان بۆ لیده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاگاداری وتاره‌كانی بن و هیچ مات بیر له نه‌ته‌وه‌مه‌یان نه‌كه‌نه‌وه بڕۆن قسه له‌گه‌ڵ خوێندگارانی گوێ له‌مستی گیوله‌نیه‌كان بگرن ته‌نها تورك و توركیایان لا پیرۆوه نه‌فره‌ت له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن . بۆیه پیتان ده‌ڵێم ئاگاتان له گه‌نجه‌كان بێت فریوی ده‌ستی گیوله‌نیه‌كان نه‌خۆن ئه‌وانه درۆزنن ته‌نها ئامانجیان به تورك كردنی گه‌نجه‌كانه و هیچی تر . گه‌نجه‌كان ئاگاتان له خۆتان بێت گیوله‌ن دۆرتان له‌گه‌ل ده‌كات فریوتان ده‌دات خۆتان موسڵمانن پێویستان به نه‌ته‌وه په‌رستێكی وه‌ك گیوله‌ن نییه . خاكی خۆتان خۆش بوێت و نه‌فره‌ت له نه‌ته‌وه په‌رستێكی وه‌ك گیوله‌ن و توركه‌كان بكه‌ن.