کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەیدسادق ئەوشارەى لەنەخشەى رۆشنبیرد ابونى نیە

Thursday, 26/03/2009, 12:00

1913 بینراوە


سەیدسادق مێژویەكى دێرینى نیە و گەشەى سەرەتایى دەگەرێتەوە بۆناوەراستەكانى سەدەى رابردوو كەسەرەتا تەنها چایخانەیەك لەسەرپردى چەقان بوە ئەو كاروانیانەى سەفەرى هەڵەبجەو هەورامان وپێًنجوین وشلێریان كردوو سودیان لێبینەوە دواتروردەوردە گەشەى كردوە لەساڵى 1953 بوتە ناحیە بەهۆكارى هەڵكەوتەى جوگرافیایى شوێنەكەى كەوەك سەرەرایەكى ستراتیجیە بۆبەستنەوەى هەورامان و هەڵەبجەو پێنجوین وشلێر وبەسلێمانى وناوچەكانى گەرمیانەوە هەرزوو هاوڵاتیانى لادى َ نیشینى شارەزورو دەوروبەرى تەماحیان بەوە بوو كەلەو شارۆچكەیە نیشتەجێ بن كەزیاتر كارى دانیشتوانەكەى كشتوكاڵ وئاژەڵدارى بوە لەگەڵ ئەمەشدالانكەیەكى بەرهەم هێنەرى دەیان تێكۆشەرو رۆشنبیروبوە وكەمێژوو ناتوانێت حاشا لەبونیان بكات بەشێكى گرنگى مێژوى ناوچەكەیان داگیركردوە ئەم تەرزە هەتا بەهارى هەشتا وهەشت بێوچان وەستان نەوەى تێكۆشەرو رۆشنبیرى لەژێر چەترو نەهامەتیەكان ى شەڕو چەپۆكى داگیر دا بەرهەم هێناوەو چەندجاریك دژبەهێزەداگیركەرانى بەعسدا راپەریوە لەدۆڵ وچیا دەشت وگوندەكانى سنورەكە هەررۆڵەكانى ئەوشارەبوو بەخوێنى ئاڵیان سەروەرى وداستانیان تۆماردەكرد لەپاش راپەرینى ئادارى نەودویەك وئاوەدانكردنەوەى ناوچەكە ودەستكردنەوە بەژیانە سادوساكارەكەى هاوڵاتیان و هێشتا جەماوەر ئاهێكى ئیسراحەتى هەڵ نەكێشابوو خوێنرێژانى یەكێتى وپارتى و بزوتنەوەى ئیسلامى ناوچەكەیان كردەوە قەسابخانەى كورد كوشتن و رۆژانە بەدەیان نمونەى كوشت وبرینیان نیشانەى هاوڵاتیانى ناوچەكەدا لەبرى ئاوەدانكردنەوەو بونیاد نانى رۆشنگەرى چەك وهێز وكوشتن و ئاشنا بون بەتۆپ وتەقەمەنى ئاخێنرایە گوێ ى هاوڵاتیان وخەڵكى ناوچەكە و لەمەشدا بەرپرسیارێتى گەورە دەكەوێتە ئەستۆى یەكێتى كەشارەكە جێگەى قەڵەم رەوى وحوكمى ئەوە بووە كەتاساڵى 2003 سەخترینى ناوچەى ململانێكان نێوان یەكیتى وپارتى وئیسلامیەكان بوەلە كاتى شەرى ناوخۆدا ولەوناوەشدا یەكگرتوو لەسەرحسابى پارتى وئیسلامیەكانى ترگەشەى كردو لەساڵى2000 دا بەتەواوەتى لەهەلبژاردنى كارتۆنیەكەى شارەوانیەكانى ئیدارەكەى یەكێتیدا تەقیەوە كەئیسلامیەكان بەرێژەیەكى زۆر وێڕاى تەزویراتەكان پێشكەوت كەئەمە ش سەرەتایەكى ترى میحنەت وخەمەكانى خەڵكى ئەوشارەبوو كەململانێ ناشەریفانەكانى نێوان یەكێتى وئیسلامیەكان تەوا شارى تاساندوو لەرووى خزمەتگوزارى ورۆشنبیریەوە بەتەواوەتى دواى خست وئاهى لەبەر شاەكەبڕى بەتەواوەتى بوبەبەربەست لەبەردەم پێك هێنانى نەوەیەكى رۆشنبیر وداهێنەرو بەپێچەوانەوە نەوەیەكى ترسنۆك ملكەچ بۆحیزب بێ ئینتیما بۆشارەكەى وەبەرهێنا ئەوەتا تائێستا لەبازنەیەكى بەرتەسكدا دەخولێتەوە هیچ فریاد رەسێكى ترنیە دەرى بهێنێت وئەگەرسەیرى تێًكرا ى پرۆژە رۆشنبیریەكان بكەیت یان حیزبێك دەستى بەسەرداگرتوە و چۆن حیزبەكەى ویستویەتى ئاوابەكارى هێناوە یاخود فاشیل بوەوەو دواتر كەس نەیتوانیوە سودى لێببنێت هەربۆیە ئێستاش بەشارەمردوەكە دەناسرێت و گەنجان وخوێندەوارانیان (ناتوانین بڵێین رۆشنبیر چونكە شتێك بەوناوەو بەدى ناكرێت لە سیماى گەنج وخوێندەوارانى ئەو شارە) وابەستەو بەندى كۆتێك بون كەرزگاربون لێ ى فریادرەسێكى دەوێت هەتاباڵاى رەشى حیزب لەسەر سیماو ناوچاویان برەوینێت رەوتێكى نوێ ى فیكرى ورۆشنبیرى بەسارباڵا بێنازەكەى ئەدەب وهونەرو ئاوەدانكارى شارەكەدا بهێنێت كەئەمەش بەخەڵكى رەسەنى شارەكە دەكرێت نەك بەوهەموو بەرپرسە ئیسترادەى كەئێستاتەنها بەرپرسێكى شارەكەش نیە خەڵكى شارەكەبێت وتێكرالەچواردەورەوە بۆیان هێنراوە یەك كەسیشنیە لەبەرامبەردا بلێت بۆ؟ ؟كەئەمەش مردوى ونارۆشنبرى دانیشتوانى شارێك دەسەلمنێت لەگەڵ حورمەتم بۆئەوانەى كەرەنگەویستبێتیان لەوبارەیەوە حەرفێك بلێن و دڵوپێك بكەن دەریابەستوەكەى رۆشنگەرى شارەكە.
سەیدسادق (شارەمردوەكەى رۆشنگەرى)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)