په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت میلله‌تیان كرد به‌د به‌خت
Thursday, 17/07/2014, 12:00
1720 بینراوە
دڵمان خۆش بوو كه ئه‌مجار په‌ڕله‌مان حكومه‌تمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاره به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ركه‌وت هه‌موو بونه پارێزه‌ری حكومه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مانه‌بوون :ـ
1ـ له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌س ئۆپۆزسیۆن نیه هه‌مووی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌ی باری لاره ته‌نها هاووڵاتیان و ووڵاته .
2 ـ هه‌رچیان بوێت بڕیاری لێ ئه‌ده‌ن به ته‌وافق له‌سه‌ری ڕێك ئه‌كه‌ون له‌بری به‌ڕێكردنی بڕیاره‌كان زۆر ینه ی ده‌نگ ئێستا باو باوی ته‌وافوقه .
3 ـ ئه‌توانین بڵێین ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی ویه‌كێتی گۆڕاوه بۆنێوان پارتی و گۆڕان به‌داخه‌وه ئه‌وه بوو گۆڕانه‌كه ئه‌وانیش ئه‌یان وت ئه‌ی گۆڕێن به‌ڵام باسی باشتر‌و خراپتریان نه‌كردبوو .
4 ـ جارا ن نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر ئاودیو ئه‌كرا به‌ڵام ئێستا بوه به‌بۆڕی بۆیه ژماره‌ی لیتره‌كان و داهاته‌كه‌ی له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ناژمێردرێت .
5ـ جاران چه‌ند لایه‌ن و كه‌ناڵێك هه‌بوو دیفاعیان له هاواری ناخ و هه‌ناوی خانه‌واده‌ی كاوه و سوركێو سه‌رده‌شت و سۆران و ئه‌وانی تربكات به‌ڵام ئێستا خانه‌واده‌كانیشیان بێ ناز كه‌وتون .
6 ـ باسی حكومه‌تی كوردی ئه‌كرا قسه له‌سه‌ر گشتپرسی ئه‌كرا هه‌مووی درا به‌به‌شداری به‌غا .
7ـ جاران هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه له پرسه نیشتیمانی چاره‌نوس سازه‌كانی گشتی دا یه‌ك هه‌ڵوێست بوون به‌ڵام ئێستا ئه‌ویش نه‌ما هه‌ریه‌كه‌و په‌یامێك ئه‌دا .
8 ـ ئێستا چاره سه‌ری گرفته‌كان ئه‌بیت میلله‌ت خۆی چاره‌ی كا بۆنمونه سوته‌مه‌نی گران كرا تاحكومه‌ت له‌قه‌یرانی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕزگار بكات .