کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاروقى مەلا مستەفا و دكتۆر بەرهەم سەلماندیان كە دوژمن و خوێنەخۆرى خەڵكى سلێمانین

Thursday, 06/01/2011, 12:00


ماوەیەى نزیكەى ساڵێك بەرلەئیستا كۆمپانیا چەتەگەرەكەى فاروقى دەواجن لەهەموو عێراقدا بەتكریت و عۆجەوە هێڵى زێڕینینى بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە خستۆتە گەڕ و لەهەموو كەناڵەكانى راگەیاندنەوە بانگەشەى بۆ دەكات ، تایبەتمەندى ئەم هێڵەش لەوەدایە كە نرخى یەك دەقیقە قسەكردنى تەنها شەست دینارە .. واتە پێنج سەنت بۆ یەك چركەش یەك دینارە ، بەڵام لەكوردستان و سلێمانى نرخى دەقیقەیەك نەوەت دیناربوو واتە نۆسەنت و بۆیەك چركەش چوار دینارە ، هەڵبەتە ماوەى یەك ساڵ فاروقى خائینزادە ئەم خزمەت و ئاسانكارییەیى پێشكەش بە تەواوى عێراق كرد لە ئوم قەسرەوە بۆ موسڵ ، بەدەر لە كوردستان ، تاكو چەند هەفتەیەك لەمەوبەر خزمەتەكانى ئەم هێڵە زێڕینینە هەولێر و دهۆكیشى گرتەوە و بەئاشكرا لە رۆژنامە ناوخۆییە كوردییە كاندا ریگلامى بۆكرا [تەماشاى رۆژنامەى رووداو یەكەم لاپەڕەى ژمارە 142 بكە لە 20/12/2010 دا ] ، بەڵام ئەمجارەش زۆر بێشەرمانە شارەكەى شێخى نەمرى لێ بێبەشكرا وەك ئەوەى سلێمانى تۆرابۆرا بێت یان وەزیرستانى پاكستان بێت ، كاتێ لەگەورە ئەندازیارێكى كۆمپانیایى ئاسیا سێلى هاوڕێم كە زۆر لەفاروقى مەلاى مستەفاوە نزیكە پرسى بۆچى ئاسیا سیل ئەم ستەم و سووكایەتیە بەدانیشتوانى سلێمانى دەكات ؟؟؟ .. پێى وتم كاكە لەسەرەتاوە فاروق رازینەبووە ئەو خزمەتگوزارییە بهێنێتە كوردستانەوە لەبەرخاترى هێڵە چوار سەنتیەكانى بازرگانەكان كە ئیستا نرخیان چەند سەد هێندەى هێڵەكانى ترە .. لەبەرئەوەى ئەوكات ئەبوو قەرەبووى ئەو هێڵانە بكاتەوە و بۆیان بكاتەوە بە دووسەنتى ، بەهەرحاڵ فاروقى خائین لەبەرخاترى چەند هەزار هێڵێك ئەم ستەمەى لە میللەتێككرد لەم ماوە درێژەدا ، بەڵام خیانەتە گەورەكە ئەوەبوو كە خزمەتگوزاریەكە هەولێر و دهۆكیشى گرتەوە بێ سلێمانى .... ئەندازیارەكەى هاوڕێم وتى ئەوە لەسەرزارى خودى فاروقەوە بیستوومە كە فەرمانى شەخسى دكتۆر بەرهەمە كەئەویش لەلایەن شەخسى مەسعوووود بەرزانیەوە فەرمانى پێكراوە كە دەبێت ئەو خزمەتگوزارییە هەولێر و دهۆكیش بگرێتەوە تالەبەرچاوى خەڵكى ئەوێ وەك پاڵەوان و باوكى میللەت بێتە پێش چاو بەڵام خەڵكى سلێمانى چاوى سوور دەبوو بـــــــا هەر بەنۆسەنت و زیاتریش قسەبكەن ، دیارە سلێمانى بەدبەخت تەنها لەنۆسەنتیەكەى ئاسیا سیل زەرەرى نەكردووە زەرەرە گەورەكەى ئەوەیە دووانى وەك دكتۆر بەرهەمى دەستپیس و ترسنۆك لەسەرحسابى خەڵكى سلێمانى و قوربانیەكانى خەڵكى سلێمانى پۆست و ئیمتیازات وەردەگرن ، ئەى گوایا بەتینى براى دكتۆر بەرهەم نیە كە لەشەقامى كاوە باڵەخانەیەكى بازرگانى دەبات بەحەوایا كەتەنها نرخى زەویەكەى سێ سەد دەفتەر دۆلار بووە ، ئەى گوایا هەر برا و كەس و كارى دكتۆر بەرهەم نین كەلایەكى بازرگانیە قورسەكانى سلێمانیان پاوانكردووە ؟؟!! ئەى ئەوە نیە كەلە سلێمانیەوە دەچیت بۆ هەولیر هەستدەكەیت لە قەندەهارەوە دەچیت بۆ دوبەى !!؟.. خۆ پیاوێكى پیاوانە نیە ئیستا لەدەسەڵاتدا بێت و نیوە لایەك لەم شارە كاولە بكاتەوە ، داخى هیچیش دانیشتوانى سلێمانى نەكوشتووە كە چ دكتۆر بەرهەم و چ فاروقى مەلا مستەفا گوایا خۆیان بەخەڵكى رەسەنى سلێمانی دەزانن و جەلال تاڵەبانى خڵەفاویش پێى دەڵى شارە حەیاتەكە یان شوورە و قەڵاى ى.ن.ك یان مەلا بەختیارى كاسەلێسى ناوگەڵ پیس لەسەر وەزنى پاڵاس و دۆلارەكانى خۆى و سومعەتى هەرەسهاتووى (حاكم قادرى پەنجە كۆم) ئەیەوێ سلێمانى بكاتە پایتەختى رۆشنبیرى .
بەراستى ئەم هەڵوێستە نــــانیشتیمانیانەى فاروقى مەلا مستەفا و دكتۆر نـــابەرهەم پڕاوپرَ چۆتە خانەى خیانەتكردن لەكورد و لەدانیشتوانى شارى سلێمانى بەتایبەتى بۆیە پێویستە دانیشتوانى شارى سلێمانى بەراستى دانیشتوانى رەسەنى شارى هەڵمەت و قوربانى بن و هەڵوێستێكى تووندى یەكلایكار دژ بە فاروق و شەریكەكانى فاروق لەم حكومەت و یەكێتیە گەندەڵەدا وەربگرن بەوەى هێڵى ئاسیا سێڵ بەكارنەهێنن و لەئیستاوە بڕیاربدەن كەبە دەنگ نەدان بەلیستى پارتى و یەكێتى تۆڵەیان لێ بكەنەوە .
ئەندازیارێكى سەركارێزى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە