کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆهەمو ئەوڕێكخراوانەى كە تایبەتن بەئەنفال كەڕێگەدەدەن بەئەنفالچیەكان بەشدارى مەراسیمى ئەنفال بن

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


سەرەتا چەند پرسیارێكتان لێدەكەم وهیوادارم وەڵامم بدەنەوە چونكە گەلى كورد ئەوگەلەیە كەهەموونەهەمەتیەكى دیوە لەسایەى هەموو ئەوحكومە دیكتاتۆریانەى كەهاتونەتە سەردەسەڵات و زوڵمیان لەگەلى كورد كردووە بەتایبەت حكومەتى بەعس لەدواى ئەوەى كەزۆردڵخۆش بووم كەباسى فلیمى گەرمیان وكوێستانیان دەكردوو دەیان وت ئەوفلیمە تایبەتە بەئەنفال بەڵام نەتان هێشت فلیمەكە كۆتایى پێبێت وڕاتان گرت ئایا ئەمە دەستى سیاسى لەپشتەوە نەبوو ئەگەر دەستى سیاسى لەپشتەوە نیە ئەى بۆ ئێوە ڕێگادەدەن بەوكەسانەى كەجاش بوون وخزمەت كارى مستەشارەكانیان دەكرد بۆڕێگەیان پێدەدەن بێن مەزادەیە بەسەرتانەوە بكەن ئەى لەم كارە بۆڕێگرى ناكەن لەبەرئەوەى خزمى فڵانە یان سەربەلایەنى فڵانە من لەخۆتان دەپرسم ویژدانتان ئازارتان نادات كەئەوە چەندین ساڵە ڕێگەبەوجۆرە كەسانە دەدەن هیوادارم لەوەزیاتر ڕزگاربوانى ئەنفال قبوڵى هەموو ئەوناحەقیانە نەكەن كەبەرامبەریان دەكرێت وڕێگەنەدەن بەوكۆنە جاشانەى كەدێن شین بۆ ڕزگاربووانى ئەنفال دەكەن من لێرەدا نمونەیەك دەهێنمەوە هیوادارم ئەوكەسەى كەدەیكەم بەنمونەو دەیخەمە پێش چاوى خوێنەران زویر نەبێت چونكە من ئەوباش دەناسم ودەزانم كێ بووەو چیان كردووە ئەوەیش كاكە پشكۆیە كەدێت ئەوئۆتۆمبێلەى كەلەجۆرى جیبە دروستى دەكات كەئەویش جێبەكەى بارقە چەندین جار بەودووچاوانەى خۆم بینومە ئەوجیبە لەماڵى كاكە پشكۆو فەتاح بەگى ئاغایان بووە ئەگەر كاكە پشكۆ حمەى رۆستم ئەوجیبەى بەتەواوى نەبینیوە چۆن دێت هەمان شێوەلەوجیبەدروست دەكات خۆعلمە غەیبى پێ نەبووە ، دەیخەتەوە بەرچاوى ڕزگاربوانى ئەنفال كەچۆن چۆنى ئەنفال كراون ئەى هەركاكەپشكۆو براكانى وباوكى نەبوون لەگەڵ چەند جاش وخۆفرۆشێكە كەپێشى عەرەبەكان دەكەوتن مەڕوماڵاتى خەڵكى هەژارى لادێ نشینەكانیان دەهێنەیەوەو دەعوەتیان پێدەكرد ئەى ئێستا ڕزگاربوانى ئەنفال بۆڕێگەدەدەن بەوكارانە دێت چەند خانویەكى قوڕ و شۆفڵو جیبەى كاكەبارقى دروست كردووە بەناوى كارى دەستى دیكۆمێنتارى یەوە نمایشى دەكات كەناویشى ناوە عەرەبە زووڕات . هیوادارم ئەمە جارى دواین بێت ڕێگە بەوشێوە كەسانە بدرێت كە بەشداربن چونكە چەند جارێكە دەبینم شتەكان پەردەى لەسەرلادەدرێت بۆیەمنیش ویژدانم قبوڵى نەكرد ئەوشتانەى كە لەدڵمایە بیشارمەوە بۆیە لەداهاتوودا شتى زیاتر دەخەمە ڕوو .
چەمچەماڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە