خه‌وبینین
Monday, 17/10/2011, 12:00
خه‌وبینین: هه‌ندێ جار وه‌ک ئاوێنه‌ی نیشاندانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ژیانمانه که له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا بینینی هه‌ر ڕووداوێک سه‌رنجمان ڕاکێشێ وکارمان تێ بکا له‌وانه‌یه له خهوبنینی شه‌ودا وه‌ک فلیمێک تۆمارکراون له ده‌زووله‌کانی مێشکماندا به شێوه‌یه‌ک شریته که لێده‌درێنه‌وه، هه‌ر چه‌ند ئه‌و رووداوانه چاک بن یا خراپ، خۆشحال بین به بینینیان یا ناخۆش بن و بێ زارمانکا.
خه‌وبینین دروست ده‌بێ له‌ئه‌نجامی ئاگاداری یا پێ زانینی ده‌روونی که له ناخی مرۆفدان و به بێ ئاگایی ڕاسته‌وخۆ تۆمارده‌بن که ئه‌ن کۆنشهس unconscious پێی ده‌وترێ
گه‌ر خۆش حاڵ بین به تۆمار بوونیان یا ننا، ئه‌م ڕوودانی بێ ئاگایی یه به سێ جۆر ڕووده‌ده‌ن:
یه‌که‌میان پێی ده‌ڵێن پریکۆنشهس له‌م شوێنی ئاگاداری یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی روداوه‌کان تۆمارکراوه و به‌ئاسانی بیرمان ده‌که‌وێته‌وه له به‌رده‌ستان بۆ کاتی پێویست که به‌خه‌به‌رین و نه‌خه‌وتووین.
1. The Preconscious
دوهه‌میان پێی ده‌ڵێن بیره‌وه‌ریه تایبه‌تیه‌کانی تاکی مۆرڤ خۆی که به بێ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بێ ئاگا تۆمارکراون له مێشکی مرۆڤدا، ئیتر ئه‌و رووداوانه چاک بن یان خراپ، مرۆڤ بێه‌وێت بیری که‌وێته‌وه یاننا. و له‌وانه‌یه له سنووری ئاگاداری مرۆڤدا تێپه‌ڕیوون به ناڕاسته‌خۆ بێ ئاگا تۆمارکراون و کارتێکردنێکی بێ سنوریان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ده‌روونیمان هه‌تا کارده‌که‌نه سه‌ر ژیانی خه‌وبینینمان وه‌ک ترس و هه‌ڕه‌شه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رده‌می منداڵی، ئه‌و حه‌زانه‌ی که هه‌رگیز به وه‌ده‌ست هێنانیان شاد نه‌بووین و له پێناویانا گیرۆده‌ی چه‌ندین کێشهبووین، هه‌تا هه‌ندێ لایه‌نی به‌زه‌یی و عاتیفی بێ ئاگا و پێ نه‌زانراو ئه‌مانه هه‌موو هۆکارن له‌سه‌ر دروستکردنی کاره‌کته‌ری بێ ئاگای مرۆڤ که هه‌میشه له گه‌شه‌کردن و گۆڕاندایه به بێ پێ زانینی ته‌واو له سه‌رده‌می تێپه‌ڕینی ساڵانی ژیانماندا. ئه‌مه پێی ده‌وترێ بێ ئاگایی شه‌خسی بیره‌وه‌ریه‌کان
2. The Personal Unconscious memories
سێهه‌میان: بێ ئاگایی به کۆمه‌ڵ، وه‌ک له ناو میلله‌تێکدا له‌ماوه‌ی ژیانی چه‌ندین ساڵی خه‌لکی دا پێکه‌وه بێ ئاگایی سه‌ره‌تایی دروست بوون و تۆماربون له مێشکی خه‌ڵکدا به کۆمه‌ڵ وه‌ک ناسین و پێ زانینی ڕه‌مزو وشه‌و ووته، بۆ نموونه دروست بونی وشه‌ی ڕیکلام که بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی واتاکه‌ی ده‌زانن ئاشکرایه و به‌لام تازه‌ش دروست بووه، په‌ندی پێشینان و ڕه‌مزو ووته‌ی غه‌م لێهاتن، هیواداری وه‌ک بوونه هۆی ویستی به په‌رۆشی خۆ ئاماده‌کردن بۆ وه ده‌ست هێنانیان ئه‌نجامدانی هیواداریهکی کۆمه‌ڵه خه‌لکانێک، میلله‌تێک. ئاوا ویستی بێ ئاگایی به کۆمه‌ڵ وه‌ک به میراتی پشتاو پشت بۆمان مابێته‌وه وایه که بۆ هه‌موو خه‌لک ئاسایی ده‌بێ، که له به‌رده‌وامی مانه‌وه دروست ده‌بێ چیرۆک و ئه‌فسانه‌و چه‌ندین ڕه‌مزی هانده‌ر بۆ دروست بوونی چه‌ندین پێشه‌واو پاڵه‌وان له زۆر له بواره‌کانی پێش که‌وتنی شارستانی دا په‌یدا بوون وبه‌رده‌وام له دروست بووندان، له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه 'كارڵ یانگ ' زانای ده‌روونی جیهانی به‌م جۆری کارتێکردنی ده‌روونی یه ناوده‌با به:
" گه‌نجینه‌ی مه‌زنی مێژوو ماڵی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ "
3. The collective unconscious
بۆچی هیچ لێکۆڵینه‌وه له خه‌و بینین بکه‌ین که زۆر جار رووده‌دات له کاتی نوستن و خه‌وبینینا زۆربه‌ی رووداوه‌کان به ئاڵۆزاوی ببینین و نه‌زانین واتایان چی یه؟ له‌زۆر که‌لتوردا خه‌وبینین پشت گوێ ده‌خرێ و هیچ گرنگی یه‌کی پێ نادرێ، هه‌ر وه‌ک له جیهانی ڕۆژئاوا‌و دا وا ده‌بینرێ، به‌لام له‌وانه‌یه خه‌وبینین هۆێه‌ک بێت بۆ گوێگرتن و چاودێری دوو جیهانی جیاوازی به ئاگا‌و بێ ئاگاییمان و زیاتر هه‌وڵ بده‌ین گه‌ر بتوانین هه‌تا خه‌وبینین به‌کاربێنین له ڕێی پێشکه‌وتن و خۆش گوزه‌رانی ژیانی مۆرڤدا که وامان لێ بکا که چاکتر له خۆمان تێبگه‌ین بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ڕاده‌یه‌کی باشتر له ئارامی و هارمۆنی ناخی دروونیمان.
وه‌ک لۆرد بایرۆنی شاعیری ئینگلیزی ده‌ڵێت:
'له پرۆسێسی خه‌وبینین دا هه‌یه هه‌ناسه هه‌ڵکێشان وفرمێسک ڕشتن وئازار و تام‌و چێژی خۆشی بینین له ژیان.'
له کۆنا ژن و پیاو هه‌ر وه‌ک یه‌ک سه‌رسام بوون له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و بینین دا هه‌ندێ شاره‌زاو هه‌ندێ خه‌لکێکی سه‌رسام، وا دیاره ته‌نها له په‌نجا ساڵی ڕابوردودا زانیاری لایه‌کی له لێکۆڵینه‌وه کردووه‌ته‌وه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌وبینین و هۆکانی خه‌وبینین. دووزانیاری ئه‌مریکی به‌ناوی ناتانێل کلێتیمان و ئوجین ئاسێرینسکی که هه‌ندێ ڤۆلهنتهری خه‌لکیان تاقی کرده‌وه له کاتی خه‌وبینین دا که چی به‌شێکی مێشکیان له کاتی خه‌وبینین دا چالاکه چۆن و چی ڕووده‌دا، و له چی کاتێکی خه‌وتن دا خه‌وبینین ڕووده‌دا، بۆ نموونه نیشانه‌یه‌کی خه‌وبینین ئه‌وه‌یه که خه‌وتوو پێڵوی چاوه‌کانی ده‌جوڵێن له کاتی خه‌وبینین دا، هه‌ر وه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی لایه‌نی ده‌روونی له گه‌ل خه‌و بینین دا کردووه. وه په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان وه‌زعی مرۆڤ له پێش خه‌وتن و پاش خه‌ولێ که‌وتن و هه‌تا لێکۆڵینه له‌سه‌ر خه‌وبینینی منداڵی کۆرپه‌و هه‌ندێ گیان له‌به‌ران به‌رده‌وامه.
خه‌وبینین له مێژوودا: که سه‌یری مێژووی خه‌وبینین ده‌که‌ین، ده‌بینین له کۆنا گرنگی زیاتر دراوه به خه‌و بینین هه‌تا ئێستا و تا ڕاده‌یه‌ک که‌ڵک له‌و لێکۆڵینه‌وانه بینراوه، هه‌تا بڕوایان وا بووه که خه‌و بینین توانای په‌یداکردنی چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین کێشه‌ی هه‌یه، بروایان وابوو خه‌وبینین به‌که‌ڵکه بۆ ئه‌وانه‌ی که منداڵیان نابێ، بۆ پێش بینی ڕووداوه‌کانی داهاتوو. میسریه‌کۆنه‌کان نوێژیان ده‌کرد بۆ خوایه‌کیان به‌ناوی بێز که خودای پاراستنی خێزان بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وه‌کانیان بێ کێشه‌بێ و خه‌وی ناخۆش نه‌بینن. یۆنانیه‌کانی کۆن خه‌وبینین یان زۆر به‌لاوه گرنگ و به‌که‌ڵک بوو بۆ چه‌ندین لایه‌نی زانیاری، پلاتۆ/'ئفلاتون
' 428347' پێش زاین فه‌لسه‌فی یۆنانی ناسراو دوو هه‌زار ساڵ پێش فرۆید زانی که خه‌وبینین دڕنده ترین لایه‌نی مرۆڤ نیشان ده‌ده‌ن، وه ده‌یووت چاکی به‌ڕێوه‌به‌ری گیانی (ڕۆحی) مرۆڤه که جێی ئه‌و لایه‌نی دڕنه‌ده‌یی یه ده‌گرێ به هۆی عه‌قله‌وه، له‌وێدا به‌هۆی خه‌وبینینه‌وه ئاگادار ده‌بین له لایه‌نه‌کانی چاکی و خراپی خۆمان و وامان لێ ده‌کا که خراپه نه‌که‌ین و کاره‌کته‌رمان به‌لای ماڵ وێرانیدا دا نه‌خزێ و لایه‌نی مرۆڤایه‌تی مۆرڤ نه‌خاته مه‌ترسی یه‌وه و مرۆڤ جه‌ریمه وگه‌نده‌ڵی نه‌کا.
ئه‌رستۆتل(384-322پ ز) فه‌لسه‌فی یۆنانی ده‌ڵێت: ئه‌و ڕواڵه‌ته ڕاستیانه‌ی کاره‌کته‌ری مرۆڤ که له خه‌وبینین دا ده‌رده‌که‌ون وه‌ک وێنه‌ی ئه‌و شتانه‌یه که له ناو ئاودا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌ون که ئاوه‌که هێمن و بێ شه‌پۆله به‌ئاسانی ڕواله‌ته‌کانی ڕاستی ده‌بینرێن، به‌لام که ئاوه‌که شڵهقاوبوو ئیتر له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت که لایه‌نی ده‌روونی شڵه‌ژاوه‌و ئارامی تیا نییه چوونکه چی تر ڕاستیه‌کان نابینرێن و وون ده‌بن، به‌لام لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌رستۆتل ئه‌وه‌یه که مرۆف پێش خه‌وتن پێویستی به ماوه‌یه‌ک پشوودان و هێمنی هه‌یه هه‌تا وه‌ک حه‌وزو ده‌ریاچه‌ی هێمن لایه‌نی ده‌روونی ئارام ده‌بێ ئینجا به ئارامی ده‌نوێ و که‌ڵک له خه‌وبینینی ده‌بینێت له‌ڕواڵه‌تی ئاوێنه‌یی وه‌ک ئاوی وه‌ستاوا دیارن. له‌زه‌مانی کۆندا هه‌ندێ خه‌ڵک له شوینه ئاینی یهکانیانا ده‌خه‌وتن بۆ مه‌به‌ستی به‌ئارامی خه‌وببینن، هه‌ندێ جار خه‌وتن له و شوێنه ئاینی یانه‌دا ده‌بووه هۆی هێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی شه‌ڕ و نه‌هێشتنی هه‌ستی نه‌وسنی و چاوچنۆکی و ته‌ماحی گه‌نده‌ڵی و دزی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ جار خه‌لکانی دز وجه‌رده وه‌ک به‌شێک له سزادانیان دهنیرران بۆ مه‌ڵبه‌نده ئاینی یه‌کان که له‌وێ کاربکه‌ن و خزمه‌ت بکه‌ن و بخه‌ون و سه‌رله‌نوێ پهروهردهیانکهن بۆ هاتنه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاستی ژیانی مرۆڤایه‌تی واز له ته‌ماح و دزی وگه‌نده‌ڵی بێنن. ئیتر باوه‌ری ده‌زگا کارامه ئاینی یه‌کان وابوو که ئه‌و خه‌ڵکه تاوانبارانه به بوونیان له‌و شوێنه پیرۆزانه‌دا یا ده‌هاتنه وه ڕیزی خه‌ڵکانی کارمه‌ند و ئاسیی و یاسایی یا خوا ده‌یکێشا به ته‌پلی سه‌ریانا و تووشی نه‌خۆشی گوولی و تاعون و سه‌ره‌تان ده‌بوون و ئیتر هیچ سامان و ماڵ و موڵکێکی دزی و گهدهڵیان به‌که‌ڵکیان نه‌ده‌هات.
خه‌ڵکانی چینی کۆن و ئاینی باوه‌ڕیان وابوو زه‌مانێکی زۆر کۆن فهرماندارو سه‌رکرده چینیه‌کان پێش زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌و لێداوانی کاری گرنگی په‌یوه‌ند به وولاته‌وه، یا پێش چوون بۆ شه‌ڕ و ئاماده‌بوون بۆوتوێژی لێدوانی سیاسی وبازرگانی و جه‌نگی ده‌چوون بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی له پهرستگاکانا بخه‌ون و بۆ چاوه‌ڕوانی خه‌وبینین بۆ ڕێنمایی یا له ڕێی خه‌وبینینه‌وه فه‌رمانی چاکی دروستی خواکانیان له ڕێی خه‌وبینینه‌وه پێ ڕاده‌گه‌یه‌نرا.
هه‌روا به‌لای زۆر میلله‌تانه‌وه ئاشکرابوو که به‌هۆی خه‌وبینینه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕێنمایی چاک و ئامۆژگاری چاکیان له لایه‌نی گیانی یه‌وه (روحی) پێ بگا، هه‌تا فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی دیسکارتێز 1595-1650 که به یه‌کێک له پێشه‌واکانی زانیاری نوێ داده‌نرێ له باره‌ی خه‌وبینینه‌وه ده‌یووت: پاکژکردنه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مێشکی مرۆڤ بۆ ئاماده‌کردنی بۆ خهبینین پڕ واتا و به‌که‌ڵک، هه‌روه‌ها ده‌یووت: زۆربه‌ی تیۆریه کانم له خهوبینیهوه وه‌رگرتووه.و له‌زۆربه‌ی تیۆریهکانم دا هه‌میشه کێشه‌م هه‌بوو له جیاکردنه‌وه‌ی نێوان خه‌وبینین و به‌خه‌به‌ربووندا. له‌به‌رئه‌وه، هه‌تا له کاتی خه‌وتن و خه‌و بینین دا ئه‌و شتانه‌ی که به بیرکردنه‌وه‌کانمدا تێ ده‌په‌ڕین بێ گوومان ڕاست بوون.
له‌سه‌رده‌می منداڵی دا مرۆڤ هه‌ندێ خه‌وبینینی هه‌یه، کۆمه‌لێ فه‌نتازی هیواداری سه‌یر سه‌یر، له‌وانه‌یه ئه‌م بۆچوونانه‌ی منداڵیش هه‌ندێ هۆکاری خۆی هه‌یه له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ساوا‌و بێ تاوانی سه‌رده‌می منداڵی دا له گه‌ڵ باوک و دایک و که‌س وکارو دراوسێکان و سه‌رجه‌می میلله‌تدا. له‌وانه‌یه ئه‌م هۆکارانه چه‌ندین جۆر هیواداری ئه‌فسانه‌یی دروست‌کا له هیواداریهکانی داهاتووی سه‌رده‌می منداڵی دا. به‌لام زۆرسه‌یره ئه‌و گه‌نده‌لانه‌ی که فه‌رهودی جێگا‌و پایه‌ی دهستهلاتداری خۆیان ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و مندالانه نه‌بوون که بههیواداری مه‌زنه‌وه ده‌ژیان و گه‌وره ده‌بوون له‌گه‌ڵ بینینی چه‌ندین ڕووداوی دڵ ته‌زێنی داگیرکه‌رانی کوردوستان؟
ئه‌ی بۆ هه‌ندێ وا هه‌موو پرنسیپی مرۆڤایه‌تی له‌پێ ده‌که‌ن، نه فه‌لسه‌فه‌کانی ئاین، نهههڕهشهی له‌خواد ترسان و نه هیچ پرینسپێکی مرۆڤایه‌تی و نه هیچ پرنسیپی یه‌کسانی مارکسی کاریان تێ ناکا؟ له کۆنا له کێشه‌ی نێوان خه‌لکانی ئاینی جیاوازدا که شهڕدهبوو ئیتر هه‌ندێ پرنسیپی ئاینی و دژایه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و داگیرکه‌ری ده‌بوونه هانده‌رێ بۆ به ئاسایی کردن و به حه‌ڵال زانینی تاڵان‌کردنی سامان و مۆلکو ماڵی دوژمنان و لایه‌نه جیاوازه‌کانی شه‌ڕۆ کێشه‌کان و به‌لایانه‌وه حه‌لال بوو داگیرکردن و تالانکردنی وولاتی یه‌کتر ئه‌م بۆ چوونه ده‌بووه هۆی ڕیدان و ئیزن وه‌رگرتن و په‌یڕه‌ویکردنی فه‌رمانه‌کانی خودا. ئه‌ی ئه‌مه جێی سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری نی یه خه‌لکانێ تا جاران ئاماده‌بوون به له‌ده‌ستدانی گیانیان له شۆڕشی ڕزگاری وولاتدا ئێستا ده‌ست بکه‌ن به فه‌رهود کردنی سامانی ووڵات؟ به‌بێ هیچ جۆره ڕێدانێکی یاسایی و ئاینی و فه‌لسه‌فی و سروشتی جیهان.
هه‌روه‌ک باسی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌م له‌سه‌ر خه‌وبینینه، من خه‌وێکی سه‌یرم بینیوه:
له‌خه‌وما سیسته‌می داموده‌زگای به‌ریدو خه‌ریته‌ی سلێمانی وه‌ک وولاته کانی ڕۆژئاوه، سلێمانی به باغ و باغات سه‌وز هه‌ر له هه‌واره به‌رزه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌رکی سه‌را به پانتایی باغچه‌ی دایک سه‌وز چیمه‌ن و دار‌و دره‌خت و گوڵ وگولزار له به‌رده‌رکی سه‌را ده‌بوو به دووبه‌شه‌وه لقێکی به‌ره‌و باغجهی گه‌ل و به‌ره وخوار به‌ره‌و سه‌رچنار.، لقێکی تری به‌ره‌و خانه‌قاو خانووه‌قوڕه‌کان و گردی سه‌یوان.
هه‌ر له سنووری ده‌زگای دانیشگای سلێمانی با غچهی گه‌له‌وه به‌ره‌و ناوبازاڕو برایم پاشا‌و خانه‌قاو هاتووچۆی ئوتوموبێل قه‌ده‌غه‌کرابوو بۆ پارێزگاری ژینگه‌و ته‌ندروستی خه‌ڵک. زۆر سه‌یر بوو ئه‌م خه‌وه م هه‌تا چه‌ندین جۆر قیتاری ژێر زه‌وی و پاسی کاره‌بایی که به شه‌به‌که‌ی تیشکی ڕۆژ (سۆلارسیستم) هه‌موو سلێمانی ووزه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وام هه‌تا زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ربان له‌م جۆره سیسته‌مه‌یان هه‌بوو ئیتر هه‌وای سلێمانی پاک و ته‌میز هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌می چله‌کان، خه‌لک پاک و به‌ویژدان و ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی نامۆبوو لای هه‌موان. کێشه‌ی ئاو؟ کێشه‌ی چی له هه‌ڵکه‌ندنی تونه‌یلی ژێرشاردا چه‌ندین کانی ئاو هه‌ڵ دهقوڵا و به په‌مپی سۆلار ئاو به‌رده‌وام سه‌رده‌که‌وت بۆ باغجه سه‌وزه‌کانی شار، به‌ڕاست و چه‌پاو به‌ره‌و ژوور‌و به‌ره‌و خوار. زۆرسهیربوو به‌رده‌وام به‌ژێر زه‌وی و به‌سه‌ر زه‌ویدا هێڵی قیتار له که‌رکوک و هه‌ولێره‌وه به‌ره و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ سنه و تاران و کرماشان و هه‌موو ووڵاته دروسێکان، هه‌تا باوی پاسپۆرت نه‌مابوو، کێشه‌ی هاتووچی ؟ چه‌ندین تونهیل لێدرابوون له نێو شاخه‌کانا یا له چه‌ندین شوێنی سه‌یرانگاکان هێلی وه‌ک فه‌نه‌ری سوری کاره‌بایی له نێوان شاخی به‌رانان و قۆپی پهرهداغ و شاخی ئه‌زمر. به کورسی و په‌یژه‌ی کاره‌بایی سه‌ده‌ها له سه‌یرانکه‌رانی جیهان ده‌هاتن بۆ سه‌یری ئه‌شکه‌وتی هه‌زارمێرد و گردی به‌کراوا و پیرمه‌گرون و شانه‌ده‌ری و شاخی دزڵی و سورین و دۆڵی نه‌وێ و زێوێ و چه‌ندین شوێنی ئاساری کۆنی میزۆپۆتمیا له کوردوستان. هه‌رناوچه‌و لیژنه‌ی زانیاری موهه‌ندیس و زانیاری شاره‌وانی، ئیتر هه‌موو ڕۆشن بیر‌و زیره‌کوو زانا که‌س نه‌بوو بیه‌وت له‌ماڵ دانیشی به به‌تاڵ. هه‌تا هاتنی فریشته‌ی ڕۆح کێشان بخواو بنوێ به موچه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌لاش بێ کار. سه‌یرم ده‌کرد له فڕۆکه‌خانه‌کانی له‌نده‌ن هێڵی فڕین یه‌کسه‌ر بۆ سلێمانی
(نه‌ک ووشه‌ی زمانی پاپه‌تی' السلیمانیه') یا له‌باتی زمانی شیرینی کوردی وه‌ک به ده‌زگای چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێن
(هیومان ڕایتس وهتچ) ئه‌م جۆره ده‌ست درێژیانه قه‌ده‌غه‌کرا بوو. ئیتر کۆلێج و دانیشگاو داموده‌زگای ڕۆشنبیری به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردن و بره‌ودان به‌لایه‌نه که‌لتوری و ڕۆشنبیری و زانیاریه‌کان، و که‌س به چه‌که‌وه ماسته‌رو دکتۆرای ساخته‌ی نه‌ده‌کرد. به‌ڕێزان، گه‌ر جیله‌کانی داهاتوو به پاکی زانیاری و ڕۆشن بیری هاوچه‌رخ چهکدارکهین دوورنی یه ئێمه‌ی کوردیش بگه‌ینه سه‌ر ئه‌ستێره‌کان و سه‌رمانگ، به‌لام تکایه ببورن حه‌زناکه‌م درۆتان له‌گه‌ڵ بکه‌م ئه‌م خه‌وه دوورودرێژه‌م هه‌ر وه‌ک خه‌وه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی خه‌وی ڕاستی هیواداری بوون نه‌ک خه‌وی پاش خواردنی مه‌نجه‌ڵێ برنج وفاسۆلیا ئه‌مانه‌ش جۆرێکن له خه‌و دوورنێ یه ڕۆژێک نه‌بێ ببنه ڕاستی به چاوی خۆمان یا نه‌وه‌کانی داهاتومان بێنه دی ڕاست وبه‌جێ بن.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک هه‌یه:
ئایا سه‌رکرده ئاینی یه‌کانی سێ هه‌زارساڵ لهمهوپێش زانا تر نه‌بوون له‌مانه‌ی ئێستا؟
ئایا سه‌رکرده‌و فه‌رمان ڕه‌وایانی ئه‌و زه‌مانه شایسته‌ی ڕێز و سه‌ربه‌رزی میلله‌تانیان نین زیاتر له هه‌ندێ له‌مانه‌ی ئێستا؟
ئایا ڕێز‌و پاراستنی په‌یوه‌ندی کوردایه‌تی و په‌یوه‌ندیه که‌لتوریه‌کان به نرختر نه‌بوون له ئێستا؟
خه‌و بینینێکی خۆش:
ئایا هه‌ر خه‌یاڵه و من که‌مێک سه‌رخۆش ؟ یا نا وانییه ڕۆژێ له‌ڕۆژان دره‌نگ بێ یان زوو
خه‌وه‌که‌م دێته دی و ده‌بین فه‌رامۆش ،
گه‌رمن له ژیانی خۆمدا نه‌یبینم هه‌ر ڕۆژێ ده‌بێ ، بۆ نه‌وه‌کانمان من بێ گوومانم پێی ده‌بن دڵ خۆش.
بۆ نوسینی ئه‌م نوسراوه ئه‌م سه‌رچاوه‌م به‌کارهێناوه: فێربه خه‌و ببینه، نوسه‌ر ده‌ڤید فۆنتانا، ده‌زگای چاپی ده‌نکان بێرد، له‌نده‌ن1996-2004
لاپه‌ڕه20-21 له‌نێوان خهبینین و به‌خه‌به‌ریدا / لاپه‌ڕه 24 ته‌جروبه‌ی خه‌وبینین / لاپه‌ڕه 25،26،27 مه‌رحه‌له‌کانی واتای خه‌وبینین
لاپه‌ڕه 32 که‌ڵک وه‌رگرتن له خه‌وبینین/ لاپه‌ڕه37 خۆ ئازدکردن له خه‌وبینین دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست