کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵۆپێک له‌هزری ره‌گه‌زپه‌رستی بارزانیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ سۆرانی و بادینانیه‌کان - به‌شی دووه‌م و کۆتایی

Friday, 09/12/2011, 12:00






له‌ به‌شی یه‌که‌می بابه‌ته‌که‌م ئاماژه‌م به‌ چه‌ند لایه‌نێک کرد سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسوکه‌وتی بارزانیه‌کان و هه‌ستی ره‌گه‌ز په‌رستیان له‌ ئاست خه‌لکی غه‌یره‌ بارزانی و خۆ به‌ گه‌وره‌ زانینیان ، هه‌ر چه‌نده‌ من حه‌زم نه ‌ئه‌کرد که‌ به‌ زمانی ناوچه‌گه‌ری و تایفی قسه‌ بکه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌ رستیه‌که‌و ئه‌مرۆ زۆر به‌ زه‌قی له‌ کوردستان و له‌ ژێر ده‌سته‌لاتی بارزانیه‌کان ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌وان هه‌لگری هزری ناوچه‌گه‌رین وبه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌یان کارئه‌که‌ن که‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌لک هه‌میشه‌ له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندیان ئه‌یڵێنه‌وه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی خه‌لک شاراوه‌یه‌ ئه‌و راستیانه‌ن که‌ من له‌ میانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ خه‌لکی باس ئه‌که‌م بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ رۆیی له‌ راستیه‌کان بکه‌م و رستگۆیی بابه‌ته‌که‌م له‌ ده‌ست بده‌م ، بۆیه‌ له‌م به‌شه‌ش ئه‌مه‌وێ چه‌ند دیوێکیتری ئه‌م که‌لتوره‌ بڵاو بکه‌موه‌و که‌ بووه‌ته‌ ژه‌نگ له‌ ئایدۆلۆژیای ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ و له‌گه‌ڵی گه‌وره‌ بوون و هه‌رگێز ناتوانن ده‌ست به‌رداری ببن و هه‌میشه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی زمانه‌وانی و کرداری موماره‌سه‌ی ئه‌که‌ن بۆ هه‌ڵرشتنی رق و کینه‌ی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لکی ناوچه‌کانی (سۆران و بادینان) .
به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ئه‌مه‌وێ باسی ئه‌وه‌ بکه‌م که‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌زگایه‌ک هه‌یه‌ به‌ ناوی ده‌زگای (ئاواره‌کان) که‌ کاری ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ بێ جیاوازی چینایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌کی و هاوکاری پێشکه‌ش به‌ ئه‌و ئاوارانه بکات ‌ که‌ له‌ ئێران ئه‌گه‌رێنه‌وه‌و کاتی خۆی به‌ هۆی بارودۆخی رامیاری ئه‌وکاتی کوردستان ئاواره‌ی ئه‌وێ ببون ، به‌لام له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش سیماو مۆرکی ئه‌قلیه‌تی ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌ی پێوه‌ دیاره‌و به‌ دیدو بۆچوونی جیاواز سه‌یری ئاواره‌کان ئه‌کات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له‌ ئێران ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بارزانی بێت ئه‌وا پارچه‌یه‌ک زه‌وی و که‌لووپه‌لی دروستکردنی خانووبه‌ره‌و مه‌بله‌غێک پاره‌ی باشیان پێ ئه‌ده‌ن و ناهێلن هیچ که‌مووکورتیه‌کیان هه‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر هاتوو(سۆرانی یان بادینانی) بن ئه‌وا پشتگوێ ئه‌خرێن و فه‌رامۆش ئه‌کرێن که‌سیش نیه‌ گوێ له‌ خه‌م و ئێش و ئازاریان بگرێ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بارزانی نین و جامانه‌یان سوور نیه‌ .
له‌م قه‌زا داماوه‌ی منی لێ ئه‌ژیم (قه‌زای سۆران) بۆ جێ به‌ جیکردنی ئامانج و مه‌رامه‌کانیان نزیکه‌ی (16) ساڵه‌ ته‌نها که‌سانێک ئه‌که‌ن به‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی که‌ جامانه‌یان سووره‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ به‌ فرت و فێڵ و ناوی جیا جیا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌دان زه‌وی کشتوکاڵی و حکومی داگرتووه‌و داویانه‌ به‌ بارزانیه‌کان و به‌ ئاره‌زووی خۆیان کرین و فرۆشتنی پێ ئه‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ یاساو ده‌ستورێکی ئه‌م دونیایه‌ شتی وا نه‌بووه‌و نابیت ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ بالاخانه‌ حکومیه‌کانیش ناپاریزن و بازرگانی پێوه‌ ئه‌که‌ن . ته‌نانه‌ت خزموو که‌سه‌ نزیکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌ باشترین شوێن له‌م شاره‌ زه‌ویان بۆ داندراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێ هه‌بێت ، وه‌ زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ش ئاگادارم که‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچکه‌کانی ژێر ده‌سته‌لاتیان هه‌مان شت دووباره‌ ئه‌که‌نه‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ زیاد کردنی رێژه‌ی په‌یره‌وانی خۆیان (بارزانیه‌کان) له‌م شارانه‌و سه‌پاندنی ده‌سته‌لاتی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی ژیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی لۆمه‌و ره‌خنه‌ یان خۆپیشاندان به‌ که‌س نه‌ده‌ن و بیان که‌ن به‌ ئامرازێک بۆ رووبه‌ روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و جموجۆڵێک هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌ میسر پێیان ئه‌گوترێ (به‌لته‌جی) و له‌ سووریاش (شه‌بیحه‌) .
ساڵانه‌و له‌ وه‌رزی زستان نالێم به‌ به‌رده‌وامی به‌لام چه‌ندین جار بینیومه‌ که‌ جگه‌ له‌و به‌رمیله‌ نه‌وته‌ی خه‌لک له‌ رێگای فۆرمی خۆراک وه‌ریئه‌گرێ ، سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ نه‌وت به‌سه‌ر خاناواده‌ بارزانیه‌کان دابه‌ش ئه‌که‌ن به‌ ناوی نه‌وتی تایبه‌ت و که‌ ئه‌مه‌ش خه‌لکی غه‌یری خۆیان ناگرێته‌وه‌ ، که‌ ئه‌م به‌شه‌ نه‌وته‌ش هه‌مان نه‌وتی کوردستانه‌ به‌لام ناوه‌که‌ی ته‌نها (تایبه‌ت)ه‌ ، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌به‌ر گه‌مژه‌یی خۆیان ناتوانن درۆیه‌کیش بکه‌ن و مه‌سه‌له‌که‌ بشارنه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر که‌ لێیان ئه‌پرسی ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌لێن نه‌وتی (تایبه‌ته‌) ، من نازانم تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م نه‌وته‌ له‌ چیه‌؟ که‌ ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ دزیه‌کیتر هیچی دی نیه‌ وه‌ک هه‌موو دزیه‌کانیتر .
ده‌زگای ئاسایش که‌ گوایه‌ بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵک دامه‌زراوه‌ به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایه‌ش ته‌نها گوزارشت له‌ بنه‌ماڵه‌ ئه‌کات و بۆ پاراستنی ئه‌وان بوونی هه‌یه‌ چونکه‌ خودی ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ری ره‌شه‌وه‌ ئاراسته‌ کراوه‌ به‌وه‌ی له‌ کاتی روودانی هه‌ر کێشه‌و ناکۆکیه‌ک له‌ نیوان که‌سێکی بارزانی و غه‌یره‌ بارزانی ئه‌بێ پشتی بارزانیه‌که‌ بگرن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش نه‌بێت ، چه‌ندین جار به‌ چاوی خۆم بینیومه‌ که‌ که‌سێک له‌ لایه‌ن بارزانیه‌که‌وه‌ سته‌می لیکراوه‌ و کێشه‌ی بۆ دروستکراوه‌ له‌ کاتێکدا خاوه‌نی مافیش بووه‌ به‌ڵام ئه‌ویان گرتووه‌ و راپێچی به‌ندینخانه‌یان کردووه‌ که‌چی جامانه‌ سووره‌که‌ بۆ خۆی ئه‌یخولێنێته‌وه‌ و که‌سێش ناتوانی پێی بڵی له‌ پشتی چاوت دوو برۆ هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ واشه. جا من چ ئومێدم به‌ ده‌زگایه‌ک بێت که‌ ئه‌مه‌ کارو و فه‌رمانی بێت .
له‌ شارو شارۆچکه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ سه‌دان که‌س هه‌ن که‌ به‌ ده‌ست نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن ئه‌ناڵێنن و ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵه کوردیه‌کان ئه‌یان بینین که‌ پێویستیان به‌ پاره‌و چاره‌سه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌چی سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی کوردستان که‌(مسعود)و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ چاویان له‌ ده‌ستی خه‌ڵکی خێرخوازه‌ یاخود ئه‌مرن و به‌ ئومێدی هانایه‌ک سه‌ر ئه‌نێنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارزانیه‌ک پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری لووت هه‌بێت ئه‌وا بێ سێ و دوو له‌ حساباتی به‌ ناو تایبه‌تی خۆیان به‌ ده‌یان هه‌زار دۆلاری بۆ ئه‌ژمێرن و هاوکاری ئه‌که‌ن کوێی بویت بۆی ئه‌چێت که‌ من چه‌ندین که‌س له‌وانه‌ ئه‌ناسم ، له‌وه‌ش زیاتر چه‌ندین جار پزیشکی تایبه‌تیان له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و ئاسک و ئاژه‌ڵه‌ کێویانه‌ هێناوه‌ که‌ له‌ کێوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بارزان هه‌ن چونکه‌ به‌ پێوه‌ری عه‌قلی ئه‌وان ئاژه‌لێکی ناوچه‌ی بارزان له‌ کوردێکی ناوچه‌کانی سۆران یان بادینان به‌ نرختره‌.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ پیویسته‌ خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌وه‌ بزانیت که‌ من دوور یان نزیک په‌یوه‌ندێم به‌ هیچ لایه‌نێک سیاسی نه‌بووه‌ و نیه‌ به‌ تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن هه‌تاوه‌کو هه‌وڵی شێواندنی راستیه‌کان بده‌م و دژایه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بکه‌م به‌ڵکو ئه‌مه‌ راستین و ئه‌وه‌ش که‌ له‌ ناو ئه‌م راستیانه‌ بژیت و به‌ وێژدانه‌وه‌ بریار بدات ئه‌وا شاهیدی بۆ ئه‌م حاله‌تانه‌ ئه‌دات که‌ رۆژانه‌ دووباره‌ ئه‌بنه‌وه‌ ، وه‌ دووپاتیشی ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ من ته‌نها مه‌به‌ستم ده‌رخستن و ئاشکرا کردنی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆ که‌سانێک که‌ له‌ دووره‌وه‌ن و له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان نه‌ژیاون و نازانن ئه‌مانه‌ چه‌ند داخ له‌ دڵن به‌رامبه‌ر به‌ ناوچه‌کانی سۆران و بادینان و خه‌لکی ئه‌م ناوچانه‌ ، بۆیه‌ هیوادارم که‌س به‌ دروشمه‌کانیان فریو نه‌خوات و ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێ بیان ناسێت با بچێت بۆ ئه‌و شارانه‌ی که‌ ئه‌وان لێی نیشته‌جێن و له‌گه‌ڵیان بژیت ئه‌وکات ئه‌زانێت که‌ چه‌ند بێ ئاگا بووه‌ له‌ پیناسه‌ کردنی راسته‌قینه‌ی (بارزانیه‌کان).‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە