(گۆڕان) و هەڵبژاردنەكانى هەرێم
Saturday, 02/05/2009, 12:00
1412 بینراوە
ئاكۆ ئەحمەد
هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان كە رەنگە مانگی (6 7) ئەنجام بدرێ گەرم و گوڕییەكى زیاترى لە هەڵبژاردنەكانى پێشووى كوردستان پێوە دیارە , كەرەنگە هۆى سەرەكى ئەمەش ئەوەبێت كە ژمارەیەك لیستى نوێ هاتووتە نێو ململانێ ى ئەمجارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان جگە لە (كەركوك) كە رەنگە بتوانن تەرازوى 19 ساڵ نزیك لە هاوسەنگەوە واتە 50 / 50 ى ساڵى 1992 لێك بشكێنێ ,چونكە وەكو هەموان ئاگادارن حزبە دەسەڵات دارەكانى ئێستا نەیانتوانیوە خزمەتگوزارى پێویست و وەڵامى راستەقینەى پرسیارەكانى خەلك بدەنەوە , ئەمەش نارەزایەك و دوركەوتنەوەیەكى زۆرى دروست كردووە لەنێوان خەڵك و دەسەڵاتدا , هەرلەبەر ئەمەشە رەنگە زۆرێك لەلیستەكان بەتایبەتى لیستە نوێ یەكان شیعارى(گۆڕان) لە بنەماكانى كارى خۆیان بەتایبەت بۆ پڕ و پاگەندەى هەڵبژاردنەكان بەكاربهێنن . وە بێ گومان هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەش كاریگەرى سەرەكى و بنەرەتى لەسەر باشور و بەشەكانى ترى كوردستان و هەتا وڵاتانى دەورو بەر و رۆژهەڵاتى ناوەراستیش دەبێت , چونكە سیاسەتى هەرێمى كوردستان بەرامبەر وڵاتانى دراوسێ و رۆژهەڵاتى ناوەراست و هەتا جیهانیش رەنگە گۆرانى بەسەردا بێت ئەمەش ئەگەر ئەولیستە نوێ یانە كە ئێستا لەدەرەوەى حكومەتن یان پشكیان كەمە و دەیانەوێ زیادی بكەن یان لیستەنوێ یەكان دەیانەوێ بەهێزەوە بێنە دەسەڵات ئەگەر هەڵبژاردن لەهەموو دنیا وێستگەى گۆرانكارى و وەرچەرخان دەبێَت ئاراستەى باش یان خراپ , بەڵام زۆر بەكەمى دەبینرێ بەئاراستەى خراپدا بێت ئەمەش لەبەر ئەوەى خەڵكى هەوڵى ئەڵتەرناتیڤى سیاسى باش دەدات كەبتوانێت وەڵامدەرەوەى ئەو بێت .
وەبارودۆخى چەق بەستوى ئێستاو ئەو نارەزایە فراوانەى خەڵكى لە دەسەڵاتى كوردى بێ بنەما نیە , بەڵكو دەگەرێتەوە بۆ (19ساڵ) پشت گوێ خستن و گەندەڵى و دەم كوت كردن و نادادپەروەرى و كەم كارى لە دۆسیەى ناوچە دابڕاوەكان و حوكمى هەڵەى دەسەڵاتى كوردی لە ناوچەكان كەساڵى (2003) ئازاد كراون بوەتە هۆى لەدەستدانى هەندی شوێنى رەسەنى كورد و پێشكەش كردنى بە (حەدبا) كە بەراستى ئەدا كەرى بەعسە بەناوێكى تر ئەویش پارێزگایی موسڵ , جا بەراستى خەڵكى ئەو كەسەى دەوێ كەبتوانێت وەڵامدەرەوەى ئەوپرسیارانە و كاركردن بێت لەپێناو رازی كردنى خەڵكى كوردستان نەك دراوسێ و داگیركەران جابۆیە ئەركى خەلكى ئێمەیە لەم هەڵبژاردنە بزانێ دەنگ بەكىچ دەدات و كێ ئەتوانێ نوێنەرایەتى راستەقینەى ئەم بكات لە پەرلەمانى هەرێم و ناوەند وە پێویستەخەڵك لەبەر بەرژەوەندی یەكى تایبەتى و كاتى و بەڵێنى درۆ دەنگەكانیان نەفرۆشن ,چونكە بەراستى وەكو (DTP) لەهەڵبژاردنەكانى باكور شیعاریان " دەنگ ناموسە و ناموس نافرۆشێ " پێویستە خەڵكى ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارى دەنگ دان بدات و ئامادەى مەزایدەكردن لەسەر ئایندەى خۆیان و نەوەكانیان نەبن .
بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانیە ئەویش هەندێ لەهاوڵاتیان كە نارەزایی دەردەبرن لەدژى دەسەڵات و رۆژانە هەموومان لە رۆژنامە و گۆڤار و TV و سایتەكان و نێو هەموو كۆڕو كۆمەڵێك گوێ بیستى دەبین لەنێو ئەو هەموو لیستەیە كە ئەگەرى بەشداریان دەكرێ بەدیلێك بۆ دوو پارتە دەسەڵات دارەكەیی ئێستا نابینن و بڕیارى دەنگ نەدان یان خراپ كردنى دەنگەكانیان داوە كە بێ گومان ئەمەش پێش هەر كەسێك بەزیانى ئێمەى كوردە , چونكە كە باسى گۆڕان دەكەین و نارازین لەم دەسەڵاتانە پێویستە ئەگەر بۆ ئەزموونیش بێت دەرفەت بەلایەنى سێ یەم بدەین و كارى ئەوانیش ببینین . وەهەوڵبدەین نارەزایەتیەكانمان بكەینە بنەرەتى گۆڕان و چاكسازى , دەنگ دانمان بەبیركردنەوە و كاركردنمان لەسەر بنەماى (كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو)
بێگومان هەڵبژێردراوى ئەم جارە كارى زۆر سەختی لەپێش دەبیت ,چونكە خەڵكى چاوەڕوانی یەكى زۆریان لی هەیە جگە لەپێداویستیە سەرەتایەكانى (ئاو كارەبا سوتەمەنى) چاوەڕوانى گەرانەوەى كەركوك و شوێنە ناكۆكەكان كە لەمەزایدە نراوە بگەرێتەوە , هەروەها جیلێكی زۆر تورەى ئەمرۆش لەدەسەڵات كە گەنجە ئاشت بكاتەوە و بەشدارى پێ بكرێت لەدەسەڵاتدا . هەوڵدانى سەرەكى بێت بۆ كەمكردنەوەى بۆشایی نێوان دەسەڵات و خەڵك بەتایبەتى گەنج وە لەغەیرى ئەم شێوە زیان بەخەڵك و دەسەڵاتى كوردیش دەگەیەنێ و ئەگەرى لاوازى هەرێم و چۆك دانانى دەبێت لە بەردەم داواكانى حكومەتى ناوەند و وڵاتانى دراوسێ .
ئەوەى پێویستە ئاماژەى پێ بكرێت هەڵوێستى پارتە دەسەڵاتدارەكانە كەبێگومان پێویستە دیموكراسى و دور لەتوندو تیژى و بەڕیوە بچێت , چونكە وەك دەزانین لەهەڵبژار دنى ئەمساڵى عێراقدا لەبەر ئەوەى بەشێوەى ئازادى و دیموكراسى بوو بەرهەمى زۆر باشى بۆ عێراق و ئارامى و بەهێزبوون بوو وە ئەگەر لەهەرێم رێگرى هەبێت لەبەردەم هەڵبژاردنى ئازاد ئەوە پارسەنگى تەرازووى سیاسی زیاتر بەلاى مالكى و حكومەتى ناوەند دەشكێتەوە و ئەمەش زیان بەكوردستان و دەستكەوتەكانى چەند ساڵەى هەرێم دەگەیەنێ
ako ahmead @ yahoo.de
كۆلێژى پەروەردەى كەلار