پەیامێکی گرنگ لە خۆپیشاندەرانی خۆرسکەوە...کاتی گۆڕینی شێوازی خۆپیشاندان هاتووە
Sunday, 17/04/2011, 12:00
خۆپیشاندەرانی بەرێز وەک هەموو لایەک ئاگادارین دەسەڵات بێ باکانە لە ماوەی ڕابردوودا مامەڵەی لەگەل داوا ڕەواکانمان کردووە بۆیە داواکارین شێوازەکە بگۆڕین بە شەقام گرتن بە چوار دەوری سەرای ئازادیدا تکایە هەموو لایەک هاوکاری بکەن بەم شێوەی لای خوارەوە لە بەرواری (دوو شەممە) (١٨-٤- ٢٠١١) ەوە
١- گرتنی شەقامی پیڕەمێرد نزیک فولکەی کاوەو لای پارکی دایک گرتنی هەموو شا ڕیکان بۆیە داواکارین خویندکارانی زانکۆی سلیمانی و گشت زانکۆو پەیمانگاکان بەم کارە هەستن و بەردەوام لەوێ بمیننەوە خۆپیشاندان درێژە بکیشێت لە سەرای ئازادی بۆ فولکەی کاوە
٢- گرتنی شەقامی سەرەکی مەولەوی لای باخی گشتی لەلایەن خۆپیشاندەران و گرتنی هەموو شا رێکان تا خۆپیشاندان باڵ بکیشێت بە جادەی مەولەویدا
٣- گرتنی شەقامی سابونکەران و ئۆرزدی لەلایەن خۆپیشاندەران داواکارین کاسبکاران هاوکاری بکەن لەم شوێنەدا
داواکارین دەنگی سەکۆی ئازادی باڵ بکێشێت بەسەر ئەم شوێنانەداو خۆپیشاندان لە سەرای ئازادی بەردەوام بێت و ببێتە چەقی ئەم شوێنانە تا بتوانین خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی ئەنجام بدەین
داواکارین لە شۆفێرانی بەرێز بەم شوینانەدا هاتوچۆ نەکەن و هاوکاریمان بکەن
داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سانسۆر نەخەنە سەر بەیان نامەکانمان بە سوپاسی زۆری ئەو دەزگایانەی هاوکاریان کردووین لە بەیان نامەکانی پێشوو ، وە ڕای دەگەیەنین ناوی هەموو ئەو دەزگا سەربەخۆو ئۆپۆزسێۆنانە بڵاو بکەینەوە کە ئەمجارە سانسۆرمان بخەنە سەر
خۆپیشاندەرانی خۆرسک
١٧-٤-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست