خوێندنەوەیەک بۆ عەقڵییەتی بەعسیزم
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1571 بینراوە
پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی .. ئه‌مه ناوی ئه‌و حیزبه بوو كه ماوه‌ی(35) ساڵ حوكمی عێراقی ده‌كردو له 9ی نیسانی 2003دا ته‌خت و تاراجی روخاو بووه مێژوویه‌كی شه‌رمهێنه‌ر و ئابڕوچوانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆژێك له رۆژان كاریان بۆ ئه‌و حیزبه دیكتاتۆره كردوه.
حیزبی به‌عس به‌رنامه‌كانی وه‌كوو به‌رنامه‌ی هه‌ر حیزبێك له ناوه‌ڕۆكدا كۆمه‌ڵێك وشه‌ی جوانی له‌خۆ ده‌گرت، به‌ڵام له جه‌وهه‌رو كاركردندا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس جگه له ده‌سه‌ڵاتێكی كۆڵۆنیالی دیكتاتۆر كه جۆره‌ها شێوازه‌كانی ئازاردانی خه‌ڵك و نه‌یاره‌كانی موماره‌سه ده‌كرد، شتێك نه‌بوو لای به‌عس ناوی ئازادی بێت، هه‌رچی هه‌وڵی ئه‌و حیزبه دۆڕاوه هه‌یه له پێناوی پێكهێنانی هێزێكی وه‌حشیگه‌رانه بوو، كه سه‌ره‌نجام به‌و خه‌یاڵه‌وه خۆیان و سه‌رۆكه‌كه‌یان سه‌ریان نایه‌وه.
زۆرێك له حیكایه‌ته‌كانی موخابه‌راتی به‌عسمان بیستوه‌و زۆرێك زانیاری كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵك له پاش روخانی سه‌دام، ئه‌وه‌ی رۆژێك خزمه‌تی به به‌عس كردوه فایله‌كه‌ی وا له‌ژێر ده‌ستی كه‌سانێك كه خه‌ریكی دیراسه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه كاره‌سات نیه كه چه‌ندین كه‌س خزمه‌تی نا مرۆڤانه‌ی به‌و ده‌سه‌ڵاته كردوه له پێناو پاره‌و پۆست و ده‌ستخۆشیدا، كاره‌سات ئه‌وه‌یه .. ئه‌و شێوازه نامرۆڤانه‌یه‌یه كه ئه‌وان له كاره‌كانیاندا كردوویانه بۆ به‌عس، دواتر بڕوانن له‌و كوردانه‌ی كه له نێو ئه‌و حیزبه‌دا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، پاشان له‌و فایلانه‌وه بڕواننه كاره‌كانیان، به‌ر له‌وه‌ی باسی كاره‌كانیان بكه‌ین پێویسته له‌سه‌ر هێڵێكی زۆر گرنگتر قسه بكه‌ین كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی له كوێدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردی وه‌كو مرۆڤ ته‌ماشا كردوه تاوه‌كو تاكی كوردی خزمه‌ت به‌و حیزبه‌و ئامانجه‌كانی بكات، ئه‌و له ناوه‌كه‌یدا ئاماژه ده‌دات كه حیزبێكی عه‌ره‌بییه، كه‌چی كورده خۆفرۆشه‌كان قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی بوو به چه‌پ و راستدا خزمه‌تیان به به‌عس ده‌كرد و سه‌ری كوردیان بۆ ده‌هێنایه‌وه له شاخه‌كانی كوردستان له سه‌رده‌می شۆڕشی شاخداو له پاش راپه‌ڕینیش روداوه‌كانی ناو كوردستان شایه‌دی ئه‌وه‌ن كه چه‌ند هێرشی تیرۆریستیانه‌یان ده‌كرده سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، له‌رێی ناردنی(بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه) من بۆ خۆم ئاگاداری چه‌ندین روداو‌و هه‌وڵی به‌عسییه‌كانم نه‌ك هه‌ر وه‌كو به‌ڵگه‌ی نوسراو به‌ڵكو یه‌كێكم له‌وانه‌ی به چاوی خۆم بینیم كه یه‌كێك له‌و ئۆتۆمێلانه‌یان ده‌ستگیركرد كه به نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆ كوردستان نێردرابوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین جار كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، له ناو شاره‌كانی كوردستان، ئه‌و كارانه‌یش به دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌میان له‌ڕێی كورده خۆفرۆشه‌كانه‌وه ده‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، زانیارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانیش ناوی زۆرێك له‌وانه‌یان لابوو كه له پشت ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌وه بوون.
عه‌قڵییه‌تی به‌عسیزم .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تێكی سواوی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان بوو، هاوكات توانیبووی سوود له بێ ئیراده‌یی تاكه نه‌فس نزم و دۆڕاوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆی به‌وان جێبه‌جێ بكات، چونكه دواجار ئه‌و خه‌ڵكانه نه‌خوێنده‌وارو گێله‌پیاوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه بوون كه نه‌یانده‌زانی ئه‌و حیزبه موڵكی عه‌ره‌به‌و هه‌ر بۆ ئه‌وانه، رۆژێك بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه كه ئه‌و حیزبه‌ی ئیدیعای سۆسیالیزمی ده‌كات بۆ له یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانیدا سۆسیالیست نیه، له خۆیانیان نه‌پرسی ئایه ده‌بێت حیزبێك مۆركی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبگرێت له هه‌مان كاتدا سۆسیالیزم بێت، ئه‌وه نوكته‌ی ناوه‌كه‌ی حیزبی به‌عس بوو، كه ناسیۆنالیست و سۆسیالیست بوو له یه‌ك كاتدا، بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ئایه ئه‌وه شتێكی گونجاوه؟!! بیری چی بكه‌نه‌وه ؟ ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و حیزبه كه‌وتبوون خه‌ڵكانێكی نه‌خوێنده‌وار بوون و ته‌نها پاره‌و ده‌ستخۆشی و ناوبانگیان ده‌ویست، هه‌ندێكیان پاره‌یه‌كی باشیان ده‌ستكه‌وت، هه‌ندێكیان پۆستیان وه‌رگرت، هه‌ندێكیان ته‌نها ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی بوو.
حیزبی به‌عس له كاتێكدا هاته گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق كه شیوعییه‌كانی عێراق شوێنكه‌وتویان زۆر بوو، هاوكات لێره‌و له‌وێ ناسیۆنالیسته‌كانیش جوڵه‌یان هه‌بوو، هه‌ر بۆیه بۆ فریودانی خه‌ڵك و شوێنكه‌وتوانی هه‌ردوو بزاڤه‌كه ئه‌و ناوه سه‌قه‌ته‌یان له حیزبه‌كه‌یان(حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی) نا.
ئه‌و ئاكارو ئه‌خلاقه‌ی حیزبی به‌عس ده‌یگه‌یانده تاكه‌كانی نێو ریزه‌كانی .. بریتی بوو له وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی دڕنده خه‌وتوه‌كه‌ی ناو ناخیان، ئه‌گه‌رنا له بنه‌مادا ئه‌و كه‌سانه خۆیان هه‌ر هه‌مه‌جی و نامرۆڤانه ره‌فتاریان كردوه به‌ر له‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌عسیش بخوێنن، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه بێ ئیراده‌و دۆڕاوانه‌ی حیزبی به‌عس پێویستی پێیان بوو رێك ئه‌وانه‌ن كه دڕنده‌یی و ناحه‌زی و حه‌زی ئازاردانی خه‌ڵك له وجودیاندا هه‌بووه، ئه‌م جۆره خه‌ڵكه‌یش كه له خۆیانه‌وه رقیان له خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئازاری خه‌ڵك بده‌ن، له‌ڕووی زانستییه‌وه قسه‌ی دیكه‌یان له‌سه‌ره، له زانستی ده‌رووناسیدا ده‌ڵێت:"ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌وره ده‌بن و حه‌ز ده‌كه‌ن سوكایه‌تی به خه‌ڵك بكه‌ن و خه‌ڵك ئازار بده‌ن، ئه‌وه بێگومان له ته‌مه‌نێكی زوودا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان و لاقه كراون" واتا(ئیغتیساب كراون)، ئه‌و باره گرانه‌ی سه‌ر ده‌روونیان به ئاسانی لاناچێت، هه‌ر بۆیه ده‌ست ناپارێزن و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگه بكه‌نه‌وه، جا ئیدی جاری وا هه‌یه كه‌سه نزیكه‌كانیشی به‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌و كێشه نیه به لایه‌وه كێ ئازار بدات، ته‌نها ده‌یه‌وێت خۆی وه‌كو مرۆڤێك پێشان بدات كه به‌هێزه‌و كه‌س به سوك و بچوك ته‌ماشای نه‌كات، چونكه هه‌میشه واده‌زانێت خه‌ڵك به چاوی كه‌سێكی لاقه‌كراو(ئیغتیساب كرا‌و) ته‌ماشای ده‌كات، هه‌ر بۆیه هه‌رچی ده‌كات دڵ و ده‌روونی هێور نابێته‌وه، زۆرجار په‌لاماری كه‌سه به‌ڕێزو جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌و كه‌سانه‌وه ناوێكی نوێ بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، كه ده‌شێت زۆرجار له‌رووی ئاستی پسپۆڕی و كارامه‌ییه‌وه هیچیان پێنه‌بێت، به‌ڵام خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن كه هه‌موو شتێك ده‌زانن و خۆیان له‌و مه‌سه‌لانه‌دا هه‌ڵده‌قورتێنن كه ناتوانن بگه‌نه پلیكانه‌ی یه‌كه‌میشی، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت وا پیشان بده‌ن كه ئه‌وان خه‌ڵكی زانا‌و زیره‌ك و لێهاتوون، لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ڵێن:"ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت ببرێنه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكرێت"، ئه‌م نمونانه زۆر زۆر بوون له پیاوه‌كانی به‌عسدا، به تایبه‌ت ئه‌و كوردانه‌ی كه خزمه‌تیان به به‌عس ده‌كرد، چونكه ئێستایشی پێوه زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه ده‌ژین كه رۆژیك دێت به‌عس زیندوو ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له‌ژێر بڕیاره‌كانی به‌عسدا خاوه‌نی هیچ شتێكی خۆیان نه‌بوونه، به‌ڵام ئه‌وان چاویان به‌و ئازادییه هه‌ڵنایات كه بۆ مرۆڤه‌كان زیاتره له سایه‌ی نه‌مانی به‌عسدا، به‌ڵام شتێك كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه كه ئێستایش ماڵه‌كانیان پڕه له وێنه‌و تۆماری ده‌نگی(قائیدی زه‌روره) .. بخرێنه ژێر چاودیریكردنه‌وه چونكه ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆشن و پێویسته چاره‌سه‌ری ده‌روونیان بۆ بكرێت.
دواشت ئه‌وه‌یه به‌بێ دیراسه‌كردن، ئه‌و خه‌ڵكانه ئێستا له ناو حیزبه كوردییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جێیان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌ڕاستی كێشه‌یه، چونكه ئه‌و خه‌ڵكانه به ده‌ستورو په‌روه‌رده‌ی به‌عس له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش سبه‌ی حه‌قی خۆیانه ئه‌گه‌ر ناشیرینی و نامه‌عقولییه‌تی ئه‌وانه‌یان قبوڵ نه‌كردو به شێوازێكی شایسته كورد وته‌نی(جێی مشت قۆناخه تفه‌نگه) وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات خۆی له‌وه ببوێرێت كه ببێته پشت و په‌نا بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌و نابێت له شوێنه هه‌ستیاره‌كاندا جێیان بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌ر چۆن به‌عس به‌وانه‌وه به‌عسی دیكتاتۆر بوو، ده‌سه‌ڵات به مل هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بن و سبه‌ی خوێندنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه باسی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن.
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌بێت له ریشه‌وه ده‌ربهێنرێت .. تاوه‌كو كۆمه‌لگاكه‌یان له‌وه وێرانتر نه‌كردوه، ئه‌وانه خۆره‌ن و ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌كو چۆن له رابردودا كاری باشیان نه‌كردوه، له ئێستا به دواوه‌یش نایكه‌ن، چونكه قوتابخانه‌كه‌ی به‌عس به ده‌ردی خۆیان ده‌ڵێن:"وانه‌یه‌كی وای پێ نه‌داون واز له رێبازه‌كه‌ی بهێنن" .. راسته به‌عس نه‌ماوه به‌ڵام له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاكاره‌كانی به‌عس وه‌كو خۆی ماوه، ناكرێت رێگه بده‌رێت به‌وانه بێنه پێشه‌وه‌و ره‌وتی كار‌و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات بكه‌نه هاوشێوه‌ی كاره‌كانی به‌عس.